
(وكم من عالم دين رأيناه يعلم حقيقة دين الله ثم يزيغ عنها . ويعلن غيرها. ويستخدم علمه في التحريفات المقصودة ، والفتاوى المطلوبة لسلطان الأرض الزائل! يحاول أن يثبت بها هذا السلطان المعتدي على سلطان الله وحرماته في الأرض جميعاً!
لقد رأينا من هؤلاء من يعلم ويقول: إن التشريع حق من حقوق الله - سبحانه - من ادعاه فقد ادعى الألوهية . ومن ادعى الألوهية فقد كفر . ومن أقر له بهذا الحق وتابعه عليه فقد كفر أيضاً!. . ومع ذلك . . مع علمه بهذه الحقيقة ، التي يعلمها من الدين بالضرورة ، فإنه يدعو للطواغيت الذين يدّعون حق التشريع، ويدّعون الألوهية بادعاء هذا الحق . . ممن حكم عليهم هو بالكفر! ويسميهم « المسلمين »! ويسمي ما يزاولونه إسلاماً لإ إسلام بعده! . . ). في ظلال القرآن (3/ 322)
واتە: چەندان زاناى ئایینیمان بینیوە کە خەڵکى فێرى ڕاستى دینى خواى گەورە دەکات و کەچى دوایى خۆى لادەدا لێى و ئیعلانى غەیرى ئەوە دەکات, وە زانستەکەى دەخاتە خزمەت لادانى مەبەستدارەوە, وە فەتوا پێویستەکانى دەخاتە بەرژەوەندى کاربەدەستە لەناوچووەکانى زەوى, ئەیەوێت بە هۆیەوە ئەو کاربەدەستە لەسنور دەرچووە بەسەر هەموو زەوىدا بچەسپێنێت و بیخاتە شوێنى دەستەڵاتدارێک شەرعى خوا جێبەجێ بکات و سنورەکانى بپارێزێت.
لەو جۆرە کەسانە بینیمان خەڵکى فێر دەکرد و دەیوت: (تەشریع دانان مافێکە لە مافە تایبەتەکانى خواى گەورەو هەرکەسێکیش بانگەشەى بکات ئەوە بانگەشەى پەرستراوێتى کردووەو هەرکەسێکیش ئەو بانگەشەیە بکات کافر بووە, وە هەرکەسێکیش دان بنێت بەو شتەدا بۆى و شوێنى بکەوێت ئەوا ئەویش کافر بووە!), ...کەچى لەگەڵ ئەوەشدا ..وێڕاى ئەوەى زانستى هەیە بەو ڕاستێتىیەى لە پێویستىیەکانى دینە دێت و بانگەواز دەکات بۆ ئەو طاغوتانەى بانگەشەى تەشریع دانان دەکەن و بەمەش بانگەوازى پەرستراوێتى دەکەن بۆ خۆیان...لەوانەى ئەم کەسە پێشتر خۆى حوکمى کوفرى دەدا بەسەریاناد!!..وە ئەو یاسایەى ئەوان کارى پێ دەکەن ناو دەبات بەو ئیسلامەى ئیسلامى تر نییە جگە لەوە...
0 التعليقات:
إرسال تعليق