
واتە: پارچەیەک زیو ى هێنا بۆ پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) و فەرموى: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەمە لە کانزاى خۆمانە, پێغەمبەرى خواش(صلى الله عليه وسلم) فەرموى: لە کۆتایى زەماندا چەندان کانزا دەردەکەون کە خراپترین و بەدتردین خەڵکى دێن بۆى و لەسەرى ئامادە دەبن.
( المعادن ) لە (النهایە)دا ئاوا پێناسە کراوە: بریتىیە لەو جێگایانەى گەوهەرەکانى زەوى لێ دەردەهێنرێت وەک ئاڵتون و زیو و مس و شتى تر و (مفرد)ەکەى بریتىیە لە (معدن).
بەو پێیە بێت ئەمڕۆ گەورەترین کانزاى زەوى بریتىیە لە ئاڵتونى ڕەش کە (پترول) و نەوتە, ئەبینین سەراپاى جەنگ و کاولکارىیەکان کە رۆژئاوا سەرپەرشتى دەکات لەبەر خاترى دزینى ئەو کانزایەیە.
شێخى ئەلبانى(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) دواى هێنانى ئەم فەرمودەیە دەفەرموێت: (قلت: و مما لا شك فيه أن شرار الناس إنما هم الكفار ، فهو يشير إلى ما ابتلي به المسلمون اليوم من جلبهم للأوربيين و الأمريكان إلى بلادهم العربية لاستخراج معادنها و خيراتها . و الله المستعان).
واتە: منیش دەڵێم گومانى تێدا نىیە مەبەست بە (شرار الخلق) لە فەرمودەکەدا بریتىیە لە کافرو بێ بڕوایان, لەمەشدا ئاماژە دەدات بەو موسیبەتەى ئەمڕۆ موسڵمانان توشى هاتوون بەوەى رؤژئاوایى و ئەملایکىیەکانیان هێناوە بۆ وڵاتە عەرەبىیەکان بە مەبەستى دەرهێنانى کانزاو خێروبێرەکانى..والله المستعان.
وێنەیەکى یادگارى سەربازێکى ئەمریکى..کە لە ناو هەندێک نمونەى چەکى کۆمەڵکوژى عێراقیدا دانیشتووە کە ئەمریکا ویستى لەناوى ببات...!!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق