• نوێ

    الاثنين، 24 مارس 2014

    یەکەم تۆمارى دەنگ و ڕەنگى شێخ أحمد الأسير بڵاوکرایەوە:

    دواى شەڕە قورسەکەى عبراى شارى صیداى لوبنان شێخ أحمد الأسير بۆ یەکەم جار لە تۆمارێکى ڤیدیۆیىدا دەرکەوت کە لە ڕێگاى لاپەڕەى خۆى لە تویتەر بڵاوى کردەوەو باس لەوە دەکات کە سوپاى لوبنانى بڕیارى کوشتنى دەرکردووە.

    وە دەڵێت: هیچ ڕێگایەکى تر لە بەردەمماندا نىیە جگە لە ڕاپەڕین و هەوڵدان بۆ گۆڕان, دواتر ڕوو دەکاتە هەر کەسێکى ئازاد و خاوەن شەرەف کە لە ناو سوپادا ماوەتەوە بە تایبەت سوننە مەزهەبەکان کە هەستن بە گۆڕانکارى و لابردنى ستەم لەسەر موسڵملانانى سوننە مەزهەب لە لوبناندا

    وە زۆر بە ڕوونى باس لە دەست بەسەراگرتنى هەموو جومگەکانى سوپا دەکات لە لایەن ویلایەتى فەقیه لە ڕێگاى حزب الله ناسراو بە (حالش) و بزوتنەوەى (حرکة الامل)

    لە کۆتایىدا ڕوو دەکاتە حزب الله و بە (حالش) ناوى دەبات و زۆر بە توندى وەک عادەتى خۆى هێرش دەکاتە سەرى و دەڵێت: ئێوە لەگەڵ شەیتانى گەورە ڕێک کەوتوون تا چاوى خەڵک بگرن لەو قەسابخانەیەى دژ بە براکانمان لە سوریا دانراوە, وەزیر محمد دەکوژن تا تەیارى مستقبل ملکەچ بێت بۆتان, لەگەڵ سعودییەدا نزیک دەکەونەوە لەیەک و لەو لاشەوە لوبنانىیەکان دەترسێنن, ئێمەش هەرگیز چۆک دانادەین بۆتان و تەسلیم نابین, منیش تەواو دڵنیام کە ناتوانین هەرگیز لەگەڵتان بژین مەگەر ئەو کاتەى مێشکتان بتەقێنرێت..وە هەوڵى ئەوەش ئەدەین بە هەموو توانایەکمانەوەو دواتر بیر لە پێکەوەژیان دەکەین لەگەڵتان..

    تۆمارەکە ببینە:
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: یەکەم تۆمارى دەنگ و ڕەنگى شێخ أحمد الأسير بڵاوکرایەوە: Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top