• نوێ

    الثلاثاء، 25 مارس 2014

    چەند نمونەیەک لە پەشیمانى زانایانى عیلمی کەلام و فەلسەفە لەو زانستانە و نمونەکانیان

    بسم الله الرحمن الرحیم
    ١_ئیمامی غەزالی دوای ئەوەی دەچێت بۆ حیجاز و لەوێ ئەهلی حدیث دەبینێت بۆی دەردەکەوێت کە فەلسەفە دژی ڕێباز پیرۆزی ئەهلی سوننە و جەماعەیە . لەپاشئەوە کتێبی {تهافت الفلاسفة} دەنوسێت . دوابەدوای ئەو{ابن رشد} دێت و {تهافت التهافت} دەنوسێت و دەڵێ غەزالی نەی پێکاوە و لەفەلسەفە نەگەشتووە


    ٢- ئیمامی جوەینی بەقوتابیەکانی دەڵێت خۆتان خەریك مەکەن بە عیلمی فەلسەفەوە ، چوونکە ئەگەر بزانن کەلام و فەلسەفە ئێمەی خستە چ چاڵێکەوە وەچۆن تەمەنی فەوتاندنین ئەوە توخنی نەدەکەوتن ،وەلەسەرەمەرگیشدا دەڵێ خوایە لەسەر عەقیدەی دایکم بممرێنە .
    ٣- ئیمام ئەبی حەسەنی ئەشعەری لەکتێبی {الابانة فی اصول الدیانة} دەفەرموێ ٤٠چل ساڵ معتزلة لەپاشی ئەوە چوومە سەر مینبەر و وتم خەڵکینە چۆن ئەم پۆشاکانە لەبەرم دادەماڵم ئاوا بەرگی معتزلة بوونم لەخۆم کردەوە و وازم لەو ڕێبازە هێنا . *
    شێخ ئیبن تەیمیە دەفەرموێ :{ کەسی عاقڵ پێویستی بە عیلمی کەلام و مەنطقنیە ووەدەفەرموێ عیلمی کەلام کۆمەڵێك یاساو دەستووری فاسدو بێ کەڵکە لەلایەن ناودارانی ئەم بابەتەوە ڕەواجی پێدراوە } مجموع الفتاوی ج٥/لا١٤٤
    وەهەر بۆیە ئیمامی شافیعی دەفەرموێ: هەرکەسێک وازی لە زانستی قورئان و سونەتو فیقهـ و .. . . هتد زانستەکانی ئەم دینە هێنا و شوێنی عیلمی کلام کەوت بیگێڕن بەناو شاردا بەسواری گوێ درێژێك و بەهەر کوێدا ڕۆشت باخەڵکی بەنەعل لێــی بدەن . *
    وەبزانن قاعیدەیەکی زۆر جوانمان هەیە بۆ ئەو زانستانە دەفەرموێ :{العمل به جهل و الجهل به علم} وە دیسان شیخی ئیسلام ئیبنو تەیمیە دەفەرموێ کەدەڵێــی :{ المتکلمین} واتە :{ الملاحدة} چوونکە وتەکانیان بەرهەمی عەقڵە.. *وەابو یوسف دەفەرموێ :{ من طلب الدین بالکلام فقد تزندق}.
    ٤- عبدالحمید خسرو شا کە قوتابی فخردینی رازییە ڕۆژێکیان کەسێك لێــی دەپرسێ عەقیدەت چۆنە؟ لەوەڵامدا دەڵێ : چۆنە . . چۆنە. . چۆن ... پاشان وتی والله هەموو ژیانملەفەلسەفەدا ڕۆشت ئێستا نازانم فریای چی بکەوم. *
    وە دەبینین ئەهلی عەقڵ مەسائیلە غەیبیەکان و شتە نادیارەکان بەعەقڵ لێكدەدەنەوە و دەیان شێوێنن ،ملائکە بەعەقڵ لێك دەدەنەوە و کاتێك جبریل (علیهالسلام) دێت بۆلای پێغەمبەری خوا _صل الله علیه وسلم_ پێـی دەڵێن عەقڵێکیفەعال .!!!!!!
    سبحان الله وەشەیطان لای ئەوان بەشەهوەت و غەریزە نەفسیەکان لەقەڵەم دەدەن . وەهەروەها لەزانستی اصول دا باسی ئەهلی عەقڵمان زۆرە لەمەسەلەی پاداشت و سزا کەدەڵێن ئەگەر پێغەمبەرانیش _علیهم السلام_ نەهاتنایە ئەوە مرۆڤ لەو دونیا پاداشت و سزایان هەر دەبێت .کە ئەوەش پێچەوانەی قورئانە :{ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا} سورة الإسراء (15) .
    وە ئیمامی ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێبێت لەهەر جێــیەکدا ئەهلی کەلامدانیشتنایە ئەوە گوێـی دەگرت و ئەو شوێنەی بەجێ دەهێشت. وەئیمامی عەلی _رضی الله عنه_ دەفەرموێ ئەگەر دین بەعەقڵ بوایە دەبوو لەکاتی مەسحی خوفدا مەسحی ژێر خوفەکانمان بکردایە نەك سەرەوەی خوفەکان چوونکە ژێری زیاتر پیس دەبن .!! *
    جابزانن معتزلة بەهۆی زیادە ڕۆیــیانەوە دەگەنە ئەوەی کەدەڵێن: ئەگەرعەقڵ هەر شتێکی بەلاوە باشبوو ، ئەوە واجبە لەسەر خوای گەورە بەپێــی عەقڵسزاو پاداشتیان بداتەوە ،نعوذبالله . هەربۆیە شیعاری معتزلة ئەوەیە کەدەڵێن: العقل سلطان والنقل سلطان اذا تعارض قدم العل. واتە عەقڵ و نەقڵ هەردووك بەڵگەن کاتێك پێچەوانەی کەوتە نێوانیان ئەوە عەقڵ پێش دەخرێت بەسەر نەقڵدا .!! خوای گەورە پەنامان بدات . ئیمامی طەحاوی ڕەحمەتی خوای لێبێت ، دەفەرموێ : کەلام و مەنطق و فەلسەفە و ئەو جۆرە عیلمانە وەك حوشترێکی لەڕی ضعیف وایە لەسەر شاخێکی زۆر بەرز و سەخت بێت !! هەوڵی بۆ بدەی دەگەی پێــی سێر دەکەی هیچ گۆشتی پێوە نیە ،! واتە گەشتی بەهیچ و ئەگەر بێت و نەشڕۆی بۆی هەر هەمان شتە و نەگەشت و ی بەهیچ !! واتە خوێندن و نەخوێندنی یەک شتە .! عقیدة الطحاویة ج١،لا٣٣٠

    ئا/ڕێبازعبدالله
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند نمونەیەک لە پەشیمانى زانایانى عیلمی کەلام و فەلسەفە لەو زانستانە و نمونەکانیان Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top