• نوێ

    الأحد، 20 أبريل 2014

    تەرازوو بۆ تەوژمی كۆمەڵخوازی..كۆمەڵخوازی وەك ئاگرپژێن

    دانپیانانێكی روون بۆ سروشتی مرۆڤـ: مرۆڤـ سروشتێكی وای هەیە كە لاوازە وبێ‌ هێزە، هەندێك جار لە بەرامبەر زۆر كاری بچوكیش هەیە دەكەوێتە زەحمەتیەوە بۆیە ئادەمیزاد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت ودڵخۆشی میوانی بێت لە بەرهەمەكانی پێویستە تێكۆشانەكانی كۆبكاتەوە بە پاڵپشتی هاوبیرانی خۆی وە ئاودڕی سودبەخش بێنێتە كایەوە وخۆش ئاكاری رەنگ دانەوەی ئەم جەم بوونە بێت. بنەچەی ئەمەش شیخ الإسلام ابن تیمیە دانی پیا ناوە هەروەك دەفەرموێ‌ " إن الله ورسوله أمرا بالجماعة والائتلاف ونهيا عن التفرقة والاختلاف وأمرا بالتعاون على البر والتقوى ونهيا عن التعاون على الإثم والعدوان".


    هاوكاری وەك سوننەتێكی خوایی لە نێو گشت دروست كراوەكانی: سوننەتی كۆمەڵكاری تەنیا لە بوونەوەرێكی هۆشمەندی وەكو مرۆڤ بوونی نییە بەڵكو لە زیندەوەرە بچوكەكانیش بە روونی بەدیاردەكەوێت وەك مێروولە كە بە كۆمەڵكاری كاردەكەن وئازوخەی ساڵانە بۆ نێو ماڵە بچوكەكانیانی ناو زەوی دەبەن، مێش هەنگ كە وێنەی كەمە لە زیرەكی وپاكژی ولە روو وەستانی هەر ناحەزێك بیەوێ‌ بەرهەمەكەی لێ‌ پیس بكات هەنگوین بەرهەم دەهێنن كە هاوشێوەی كەمە لە سوودی بۆ مرۆڤ...مێش هەنگ زۆر بە توانا وشارەزا لە چوونی بۆ ناوچە زۆر دوورەكان بەبێ‌ ئەوەی رێگای ماڵی خۆیان وون بكەن، بەراستی خۆبەختكارێكی زۆر ماندوو نەناس وپێشەنگە...وە دەریایەكە لە فێركردنی مرۆڤی موسڵمان لە تێگەیشتن لە كۆمەڵكاری دروست وئاسەواربڕینی پەرتەوازەیی.

    پێناسەی زمانەوانی بۆ " الألفة" و" اتفاق الآراء":الجرجانی دەفەرموێ‌ " الألفة " بریتییە لە " في المعاونة على تدبير المعاش " واتە: هاوكاری كردن لە بەرێوەبردنی ژیان ، وە " اتفاق الآراء " پێناسە دەكرێ‌ بە "وما توحی به من وحدە الهدف ، واجتماع القلوب علی بلوغه"واتە: یەك ئەنجامی وكۆكردنەوەی دڵا بەرەو گەیشتن بەو ئامانجە. دەبێ‌ ئەوەشمان لەبیرنەچێت تێگەیشتنی زمانەوانیش تفاقی سەرەتایە بۆ تەلارێكی رەسەن.

    ووتە مەنهەجییەكەی شیخ الإسلام:شیخ الإسلام زەخیرەخستنی هاوكاری چوارچێوەنەخش دەكات، هاوكاری یەكتر كردن لە جیهاد وجێ‌ بەجێ‌ كردنی حەدەكان گێڕانەوەی مافەكان وبەخشینی بە خاوەن مافەكان ئەوەش خوا وپێغەمبەر فەرمانیان پێكردووە...هەروەك دەفەرموێ‌ "تَعَاوُنٌ عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى: مِنْ الْجِهَادِ وَإِقَامَةِ الْحُدُودِ وَاسْتِيفَاءِ الْحُقُوقِ وَإِعْطَـاءِ الْمُسْتَحَقِّينَ؛ فَهَــذَا مِمَّــا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ وَرَسُولُهُ" الفتاوى 6 / 376. يان دةفةرموآ ضاكة وسوننةت كؤمان دةكاتةوة، سةرثيَضى كردنى خوا وبيدعة لة يةكترى جيامان دةكاتةوة "التَّعَاوُنُ عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى، بِحَيْثُ تَجْمَعُهُمَا طَاعَةُ اللَّهِ، وَتُفَرِّقُ بَيْنَهُمَا مَعْصِيَةُ اللَّهِ، كَمَا يَقُولُونَ: تَجْمَعُنَا السُّنَّةُ، وَتُفَرِّقُنَا الْبِدْعَةُ" الفتاوى 9 / 211.

    بە جۆشخواردنی رازیكردنی خوا وخەڵك كۆمەڵكاری مانای راستەقینەی خۆی دەپارێزێ‌: هەندێك لە زانایانمان دەفەرموون هەموو "بر"ێك "تقوی" یە وە بە پێچەوانەوەش، هەندێكیش دەفەرموون "بر" بریتییە لە ئەنجامدانی واجب وسووننەت "تقوی"ش بریتییە لە چاودێریكردنی، كە خوا هاریكاریكردنی چاكەی بە سوننەت داناوە، هەربۆیەش پێكەوە هاتوون چونكە تەقوا بریتییە لە رازیكردنی خوا وە "بر" بریتییە لە رازیكردنی خەڵك...هەردووكیشان بەیەكەوە نیعەمەتەكان تەواو دەكەن ودەبنە خەیاڵا ئاسودەیی بۆ مرۆڤ.
    كۆمەڵكاری بۆ لێك گرێدانی چاكسازی دونیا ودوارۆژ: "بر" واتە هەوڵەكان بۆ چاكسازی دونیاداری، وە تەقواش بریتییە لە چاكسازی كردنی ژیانی دوارۆژ...كە هەردوكیان تەواوكەری یەكترن وپێویستیان بەیەكترە. بە واتایەكی تر لابەری حەجمین بڕین وئۆقرە هەڵگرتنی دونیا ودوارۆژن.

    با لە كەمینە ببینە زۆرینە:پەندێك هەیە دەڵێت " المرء قليل بنفسه كثير بإخوانهخوانه" واتە پیاو بەتەنیا كەمە بەڵام بەبرایەكانی زۆرە. هاندان ونموونەكانی پێغەمبەر زۆر وورد وجێگەی تێڕامانن "المؤمن للمؤمن كالبنیان یشد بعضه بعضا" متفق علیه. بەراستی وێك چواندنی كۆمەكی نێوان ئیمانداران بە دیوار زۆر ووردە كە چۆن خشتەكان یەكتری تەواو دەكەن وپشتی یەكتری دەگرن پاشان دەبنە قەڵا. یان دەفەرموێ‌ "مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم مثل الجسد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى" رواه مسلم. ئەوە نەهجی خۆشەویستی وبەزەیی بەیەكتر داهاتنەوە وهاوسۆزی ویەك جەستەبوونە كە یەكە بە یەكەی ئەندامانی ئوممەتی ئیسلامە لەپێناو یەكتر شەونخونی وئازار دەچێژن وپشودرێژتر دەبن ودەبنە شارەزا لە جومگەكانی ژیان ودەسەڵات.

    لە ژێر ساباتی یەك دەستی پاداشتێكی گەورە: تەنها لە رێگەی یەكریزی وتەبایی ئوممەتی ئیسلام پاداشتەكان گەورەتر دەبن چونكە هەروەك ووتراوە "پاداشت بە ئەندازەی ئازار وماندووبوون" پاداشتی گەورەتریش بۆ ئەو ئیماندارەی كە تێكەڵاوی غەم وئازاری ئیمانداران دەبێت وتووشی قەدەری خۆگری دەبێت كە پڕبەهاترین قەدەرە، بۆیەش پێغەمبەر فەرموویەتی المؤمن الذي يخالط الناس ويصبر على أذاهم أعظم أجرًا من الذي لا يخالط الناس ولا يصبر على أذاهم" رواه الترمذي. ئەم پەیڕەوەش لە ئامانجخوزای زیاتر نزیكمان دەخاتەوە.

    هاوكاری كەوتۆتە ناو چوارچێوە وبازنەی "الجزا‌ء من جنس العمل": پێغەمبەر بەڵێنی پاداشتی چاكە دەدات بە هاوشێوەی زاتی كردەوەكە بۆ دونیا ودواڕۆژ وەك لە صەحیحی مسلم هاتوو ئەویش فەرموودەكەی ئەبی هریرە كە پێغەمبەرمان دەفەرموێ‌ "من نفَّس عن مؤمن كربة من كرب الدنيا نفَّس الله عنه كربةً من كرب يوم القيامة، ومن يسَّر على معسرٍ يسَّر الله عليه في الدنيا والآخرة، ومن ستر مسلمًا ستره الله في الدنيا والآخرة، والله في عون العبد ما كان العبد في عون أخيه". لابردنی ناخۆشی وزەحمەتی وداپۆشینی ناتەواوی ئیماندار وپشت گرتنی ئیماندار بۆ پاداشتی هاوشێوە بەرەو هاندانی زیاتری كۆمەڵكاریمان دەبات...بەجۆرێك دڵا بەرەو فڕین دەچێت بەرەو بەرزایی.

    پاك وبێگەردی بۆ خوا شتە زۆر بچوك و ووردەكانیش لە بیرناكرێن: ئەم تێگەیشتنە لە دڵساردی ڕزگارمان دەكات بەرەو دڵا گەرمی...لابردنی ناخۆشی وئەزیەت لەسەر رێگا لە چاكە وسەبەرزییە چوونە بەرەو رەزامەندی خوا، خۆ لێ‌ بێ‌ دەنگ كردن "وە قسەی هەقم بەسەرەوە نییە!" لە بەڵغەمێك لە مزگەوت كە پاكژ نەكراوەتەوە كە مایەی سزایە وتای تەرازووی خراپە قورس دەكات بە ئەندازەی خۆی، وەك خۆشەویستمان دەفەرموێت "عُرضت علي أعمال أمتي حسنها وسيئها فوجدت في محاسن أعمالها الأذى يُماط عن الطريق، ووجدت في مساوئ أعمالها النخامة تكون في المسجد لا تُدفن" رواه مسلم.

    وێنەیەك لە هاوكاری بۆ خێزان لە مەنهەج: سەركردەی ئیسلام وپێشەوامان بزانە چ جۆرە روحیەتێكی هاوكاری هەبوو لە ماڵەوە وە هەرگیز نەبۆتە ئەرك بەسەر كەسەوە بەڵكو هەر ئەو خەمخۆر وئەركی خەڵكی تریشی لە كۆڵا خۆی خستووە هەروەك لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە دەفەرموێ‌ "كان في حرفة أهله، وكان يخصف نعله، ويخيط ثوبه، ويحلب شاته، ويقم البيت"، ئەوە ئەو پیاوەیە دەیەوێ‌ بە كردار هەموو ئەوانەی دوای خۆی فێرداری ژیانێكی  خێزانداری ئاوەدان وسەركەوتوو بكات...ستەمێكی گەورەیە بە بەرنامەی بێگانە هیچ جۆرە سەرسامیەكمان بۆ دروست بێت، وە هەرگیز نابێت رەسەن ونەجیبی خۆمان بچوك بكەینەوە.

    ئەگەر بە پێوانەی دەقی فەرموودە وسروشی خوایی بیر بكەینەوە: دەبێ‌ لەمەو دوا گۆڕانكاری زۆر گەورە بەرپا بكەین چونكە فەرموودەی وا بەرچاومان دەوێ‌ لە تای تەرازووی كۆمەكی وهاوكاری وجێ‌ بەجێ‌ كردنی كاری برای ئیماندارمان كە بە ئێمە ئەنجام دەدرێ‌، لەم ساتانەدا چەندە تامەزرۆی گەشتێكی ئیمانین بۆ مزگەوتەكەی پێغەمبەر لەوێدا بە پێ‌ پەتی ئیمامی ئەحمەدی حەنبەل ئاسا ڕێ‌ بكەین بەرەو مزگەوتی پێشەوا سا بەڵكو لەوێدا دوو رەكات نوێژ لە رەوزەی پڕبەرەكەت بكەین "سوژدە بەرین بۆ دروست كەری بەسۆز وگەورە لەسەر باخچەی بەهەشت!" چ جای باشتر بێت لە ئیعتیكاف بۆ ماوەی مانگێك یان دوو مانگ لە مزگەوتی پێغەمبەر! دەبا ئێستا بیرێكی قوڵا بكەینەوە لە فەرموودەی خۆشەویست وچاوساغ كە دەفەرموێ‌ "من مشى في حاجة أخيه قُضيت أو لم تُقضَ كان خيرًا له من اعتكاف شهر (وفي رواية شهرين) في مسجدي هذا" رواه الطبراني في الكبير ، والحديث في صحيح الجامع.

    چوارچێوە فراوانەكەی كردەوەی چاك وكۆمەڵكاری: ئەویش فەرموودەكەی ئەبو موسای ئەشعەریە كە شیخین ریوایەتیان كردووە، خێركردن بەدەستی خۆت ویارمەتی كەسی بێ‌ چارە وفەرمان كردن بە چاكە وخێر یان دەست گرتنەوە لە شەڕ وخراپە...هەروەك "على كل مسلم صدقة"، قال: أرأيت إن لم يجد؟ قال: "يعمل بيديه فينفع نفسه ويتصدق"، قال: أرأيت إن لم يستطع؟ قال: "يعين ذا الحاجة الملهوف"، قال: أرأيت إن لم يستطع؟ قال: "يأمر بالمعروف أو الخير"، قال: أرأيت إن لم يفعل؟ قال: "يمسك عن الشر فإنها صدقة". ئەم فەرمودەیە كایەی كۆمەڵكاری زۆری لەخۆگرتووە...كە وازهێنان ودەست بەرداربوون لە گشتگیری تێگەیشتن لە دین نزیكمان دەخاتەوە.

    كۆمەڵكاری لە بەئەنجام گەیاندنی پەرستشەكان: مرۆڤ سروشتێكی راهاتنی هەیە لەسەر كارەكان، لەم سۆنگەیەوە خوای پەروەردگار بەرنامە وكاری وای رەخساندووە بۆ راهاتنیان لەسەر كاری بەكۆمەڵا...ئەنجامدانی نوێژەكان بە كۆمەڵا رۆژانە پێنج جار، هەفتانە كۆبوونەوە ونوێژكردن لە رۆژی جومعە، ساڵانە دوو جار لە جەژنەكان وساڵێك گشت موسڵمانە زمان وكەلتور جیاوازەكان لە حەجی ماڵی خوا لە كەعبە ولە كێوی عەرەفە ورەجمی شەیتان لە مینا، جگە لەوانەش نوێژی داواكردنی باران بارین ومردوو وخۆرگیران ومانگ گیران وچەندین پەرستشی تر.

    لە پرۆسەی كاری بە كۆمەڵا خەمی كۆمەڵا لە ئەستۆ هەڵدەگیرێ‌: ئەمەش لەپێناو ئەوەی هەمووی تیانەچێ‌ بەهۆی خراپی هەندێكیان...بەڵكو هەموویان رزگاریان بێت بەیەكەوە...واتە با هەموومان قازانج بكەبن، ئەم چەمكەیە زۆر توند وتۆڵە لە بەرپاكردنی ئیسلام لە نێو كۆمەڵگا...بەتەنیاش ئەنجامدانی زۆر ئەستەمە هەروەك سەروەر دەفەرموێ‌ "مثل القائم على حدود الله والواقع فيها كمثل قوم استهموا على سفينة فأصاب قوم أعلاها وقوم أسفلها، فكان الذين في أسفلها إذا أرادوا أن يستقوا من الماء مروا على من فوقهم.. فقالوا لو أنا نقبنا في مكاننا نقبا فلا نؤذي من فوقنا.. فلو أنهم تركوهم وما أرادوا لهلكوا جميعًا، ولو أخذوا على أيديهم لنجوا ونجوا جميعًا" البخاري.

    لە پرۆسەی كۆمەڵكاری بەشدارییەكی كارا بۆ چاكسازی وگۆڕانخوازی بەرەو چاكتر وباشترین: خۆدزینەوەی هەر یەكێك لە چاكسازی وبڵاوكردنەوەی خێر وخۆشی لە ناو كۆمەڵگا تاوانە...ئەوەش لێی پەشیمان نییە سزای بۆ هەیە...ئەوەشی عەزیمەت هەڵدەبژێرێ‌ پاداشتی تایبەتی هەیە وپارێزراوە لە خەجاڵەتی، هەروەك لە فەرموودەكەی ئەبی سەعیدی الخدری "من رأى منكم منكرًا فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان".

    كۆمەڵكاری دارایی كە هاوشێوەی نییە: هەروەك لە فیقهی ئیسلامی جێگیر بووە، هەركەسێك لەسەری بێت هەقی خوێن بدات بە كەس وكاری كوژراوێك، ئەو كەسەش لە توانایدا نەبێت ئەوە "بیت المال" لەجیاتی هەقی كوژراوەكە دەدات بە كەس وكاریان...ئەگەر "بیت المال" لە توانایدا نەبێت، ئەوە تێكڕای موسڵمانان بەیەكەوە هەقی خوێنەكە دەدەنە كەس وكاری كوژراوەكە. دوژمن چۆن شەرموك نابن كاتێك دەیانەوێ‌ تانە لە سیستەمی ئیسلامی بدەن.

    كۆمەڵكاری پاش مردنی ئەندامێكی ئوممەت: تا ئیماندار زیندووە مافی زۆری هەیە...بەڵام پاش مردنیشی خاوەن مافی ترە! كاتێك كەسێكی موسڵمان دەمرێ‌، بێگومان كۆمەڵێك موسڵمان هەڵدەستن بە شوشتن وكفن كردنی....نوێژكردن لەسەری وداوای لێ‌ خۆشبوون بۆ كردنی...پاشان شاردنەوەی لە گۆڕستانێكی موسڵمانان. چەمكی پڕكردنەوەی درز وكەلێن لە ژیانی ئیماندار لە هەموو ساتێكدا چالاك وكاریگەرە.

    كۆمەڵكاری لە خۆرەوشت وئەدەب وئاكاری ناخ: یەك جەستەبوونی ئووممەتی ئیسلامی كاڵایەكی توێكڵداری بێ‌ ناوەڕٍۆك نییە بەڵكو هەست وویژدانەكانی ناوەوەش دەخاتە خرۆش لەسەر بنەمای راستگۆیی ودووركەوتنەوە لە بانگەشەیەكی رووت...ئەوەش فەرموودەكەی پێغەمبەر"لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه".  هەروەك چۆن پاڵاوەژی سەر قەڵاكان سنوری دەسەڵات وشوێن حوكمی موسڵمانانیان دەپاراست ودیاریدەكرد ئاواش بەها خوڕەوشتییەكان دەبێ‌ ناخ ودڵا لە پیسی وبۆگەن بوون بپارێزن.

    كۆمەڵكاری بۆ دروست كردنی ژیارێكی جیاوازی سەربەخۆ: لە بەرەبەر وسەروبەندی هەوڵدان بۆ داچەقاندنی شارستانیەتی رۆژئاوا لە ناوجەرگەی موسڵمانان بەدەستی لادینە دڵا ڕەش وتاریكەكان...ئەوەش بانگەوازییەكی روون وئاشكرایە بۆ هەڵسانەوەی ئوممەت ودروست كردنی شارستانییەكی گەورە كە زۆر جیاواز بێت بەڵام پاك، خاوەن هێز وسام بێت بەڵام دادپەروەر ودوور لە ستەم، كرداری بێت دوور لە تەنها بەرزكردنەوەی دروشم، مەشخەڵێكی بریسكەدار بێت دوور لە تاریكستانی...ووتەی خوای بەرزی بێ‌ كۆتا هەروەك دەفەرموێ‌ "وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ" المائدة.

    ئەوەی پێویستە لەبیرنەكرێت: كاتێك باس لە مرۆڤ دەكرێت كە پێویستە بیر لە پاڵپشتی برایەكی خۆی بكاتەوە، زۆر پێش ئەوە پێویستە بیر لە پاڵپشتی خوایی بكاتەوە چونكە ئەوە ئەو پاڵپشتەیە گرەنتی سەركەوتنمان دەست دەخات ئەویش بە كڕوزانەوەی بەردەوام وملكەچ بوون بە تەواوی لە فەرمان ونەهیەكانی ودەست گرتن بە قورئان وسونەت بە تێگەیشتی سەلەفی صالح. لەم هەنگاوەدا مرۆڤ دەبێتە سەروەشێن وقەڵبەزە.

    لە پرۆسەی هاوكاری هەرگیز نابێت بنەمای راستەقینە فەرامۆش بكرێت: بنەما وبنچینەی رەسەن بریتییە لە زانیاری بە سروشتی رێگا ونەهجی دروست..ئەو زانستانەش پۆلێن دەكرێن، ژیانی راستەقینە بۆ ئەندامانی رابوونی ئیسلامی لەو یەكتاپەرستییە خۆی دەبینێتەوە كە لە مانا وناوەڕۆك وەكو خۆی بێت، خۆراكی بەردەوام بریتییە لە ووردبوونەوەی چاوی دڵا لە واتاكانی قورئان وسووننەت...دەرمانەكەشی برتییە لە خۆ رزگاركردن لە نەزانی چۆنیەتی خوداپەرستی وهەڵسوكەوت كردن لەگەڵا واقعی كۆمەڵگا وخۆ دوورە پەرێز نەگرتن لە حوكم وسیاسەتی شەرعی پاڵفتە. هەموو ئەوانەش كاتێك ئەنجام دەدرێت كە ئیماندار ببێتە كارناس لە بوارەكان وبتوێتەوە لە ناویان.

    لە پرۆسەی هاوكاری زانستە وێران كەرەكان پێویستە بسڕێنەوە: خۆپاراستن وناسین وناساندنی زانستە نارەسەنەكان ئەركی كۆن بووە و ئەركێكی چڕی نەوەی تازەشە، ئەویش داهێنراوەكانن لە دین ئەوەش رەوشێكی تەم ومژاوی زۆری دروست كردووە وە بەرهەمی هەوڵەكانی كزۆڵا كردووە لە سەرووی هەمووشیانەوە دابڕانێكی ترسناكی دروست كردوە لە پاڵپشتی خوایی. ئەوەش لە پڕ داهاتترینی مامەڵەكان زۆر دوورمان دەخاتەوە.

    ناساندنی سەرلێشێواوان بە زمانێكی زانستی وپەروەردەیی : زۆربوونی دەستە گومڕاكان پێویستیان بە ناساندن هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە چوارچێوە پاكەكەی ئیسلام وكەلەپوری زانایانی سەلەف وهەڵگرانی تاكو ئێستا، لە كاتی بەرپەرچدانەوەی بیرە نامۆكان پێویستە زمانی زانست بەكاربهێنرێت و خۆ بەدوور بگیرێ‌ لە ناوزڕاندنی شەخصی وسەرخستنی نەفس بەڵكو ئەركی بانگخواز بریتییە دەرخستن وروون كردنەوەی حەق وبەرگریكردن لە حەقخوازان وە بۆئەوەی سەربكەون بۆ ئاوداشتن وشەودێری دڵەكان.

    چاوپۆشی نەكردن لە هاوكارییە داهێنراوە رووخێنەرەكان: داهێنەرە رووخێنەرەكان لە هاوكاری لە كاری خراپەی بەناو چاكەیە! كە پاڵپشتی لە كارێك بكرێت لە زاتی خۆی رەت كراوەیە وەك فڕوفێڵی جادوو گەران وفاڵا گرەوە وئەوانەش كە بانگەشەی زانینی شتی پەنهان دەكەن یان بە بۆچوونی بۆگەنی خۆیان مناڵا بۆ خەڵك دەخەنەوە...هەموو ئەوانەش لە ژێر ناونیشانی شێخ ومەشایخ ودین! كە هەموو ئەوانە دین بەرەو داخوران دەبەن.

    پەكخستن ووەستاندنی هەوڵی كۆمەڵكاری بیدەعی لە دین: هیچ جۆرە ئاگربڕ وئاگربەندێك نییە لەگەل ئەهلی بیدەع، كۆمەڵێك كەس لە پەنا دین دەیانەوێ‌ خۆ دەوڵەمەند بكەن یان لە پێناو بەدەست كەوتنی ناو وشۆرەتێك كار دەكەن وەك بەفیڕۆدانی ماڵ وسامانێكی زۆر بە ووتەی خۆیان لە مەولود وقورئان خوێندنی پرسە! لەوەش سەیرتر بەناو مەلاژنێك دەهێنن كامە خورافە ومەسەلەی بێ‌ سەر وبنە دەچرپێننە گوێی خوشكان و بە دڵی تێراوی خۆیان تا ماندوو دەبن دەف دەكوتن ودەنگی خۆیان بەرز دەكەنەوە بە مایك كە بۆتە بیدەعەیەكی زۆر سەیر وسەمەرە.

    كۆمەڵكاری زانایان لە ئەركی بەرپەرچدانەوە نەشاردنەوەی زانست: زانایانی كۆن خودا پاداشتیان بداتەوە زۆر دڵا بەخەم بوون بۆ ئەم ئیسلامە ئەوەشی لە دەستیان هات بۆ بەرزی وگەورەیی ئەم دینە پاكە وبەرزە ئەنجامیاندا، زانایان وبانگخوازانی ئێستاش نابێت درێغی بكەن...یان خۆفرۆشی بكەن بە پارە وماڵی دەسەڵاتداران یان چاوشكێن ودەنگ بڕ بكرێن بە زیندان وشمشێری ستەمخوازان، بەڵكو لە سەرەتا وكۆتایی وبە پەنهان وئاشكراش ولەشتی گەورە وبچوك بە ئەركی راستەقینەی خۆیان هەڵسن وهەقبێژ وهەقخواز بن، بەڵام لە هەمان كاتدا ئۆقرەیان هەبێت. لە بواری شاردنەوەی زانستی راست ودروست سزای زۆر قورس ئامادەسازە هەروەك خۆشەویست دەفەرموێ‌ "من سُئل عن علمٍ يعلمه فكتمه ألجم يوم القيامة بلجام من نار" رواه ابن ماجة وصححه الألباني.

    كۆمەڵكاری لە پاراستن وبەریگریكردن لە رێگەی گۆڕەپانی جەنگ: ئەمەش زۆر گرنگە لە شارستانیەتی ئیسلامی كە خەباتی كوشتاری بە شێوەی كۆمەڵكاری بەبەردەوامی پێویست بووە بۆ پساندنی كۆت وپێوەندی چەوساوان وهەژاران نەوەك هەنگاوێك بۆ ستەمخوازی بەڵكو راگرتن وبەرلێگرتنی ستەم، ئەمەش تاكو رۆژی دوایی بەردەوامی هەیە، هەروەك خوای بێ‌ هاوتا دەفەرموێ‌ "انفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (41)"التوبة. ئەم كوشتارە بۆ بەرزكردنەوەی ووشەی یەكتاپەرستی وبەرنامەی خوا بۆ ئیمانداران چاكە وخۆشییە وە سەرشۆڕكەریشە بۆ بێ‌ باوەڕان.

    كۆمەڵكاری بۆ بەرنامەی خوا لەپێشترە:ئەگەر بەڕێوەچوون وسەركەوتوویی كارەكان لە دونیا بە هەرەوەزی وهاوكاری یەكتر ئەنجام بدرێت ئەوە بیركردنەوە لە هەر كارێك بۆ بەرنامەی خوا پێویستی زیاتر وزیاتر بە كۆمەڵكاری وهاوكاری یەكتر هەیە، ئەگەر جوتیارێك زەوی بكێڵێت، ئاودان بكات...دروێنە بكات....بەرهەمەكانی ببات بۆ بازاڕ بیانفرۆشی بێگومان بەتەنیا ناتوانێت. ووتەكەی شێخمان ابن تیمیە لە (التسعینیة)  دەفەرموێ‌ "حياة بني آدم وعيشهم في الدنيا لا يتم إلا بمعاونة بعضهم لبعض في الأقوال ، أخبارها وغير أخبارها ، وفي الأعمال أيضا .. " بۆیە ئیماندار دەبێت فرز وچالاكتر بێت لە خەڵكی تر.

    نەهجی پێغەمبەران لە یەك جەستەبوون لەگەڵا شوێن كەوتوان: هەموو پێغەمبەران بۆ كاری بانگەوازی بۆ یەكتاپەرستی وشكست پێهێنانی شیرك وهاوەڵ گەری بۆ خوای تاك وتەنیا...لە تێكۆشان ومەیدانی كوشتاری بێ‌ باوەڕان وهەڵگەڕاوان پێویستیان بە كۆمەڵكاری هەبووە، هەروەها فێركردنی زانستی بەسوود وچاودێریكردن وئاریكاری كردنی هەژاران وبێ‌ وەژن وهەتیوەكان دەكەوێتە هەمان بازنەوە. ووتەی خوای پەروەردگار "وَكَأَيِّنْ مِنْ نَبِيّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا وَمَا اسْتَكَانُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ" آل عمران، وە لە صحیحی مسلم هاتووە كە عبدالله ی كوری مەسعود ڕەزاى خواى لێ بێت دەفەرموێ‌ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی "مَا مِنْ نَبِيّ بَعَثَهُ اللَّهُ فِي أُمَّةٍ قَبْلِي إِلَّا كَانَ لَهُ مِنْ أُمَّتِهِ حَوَارِيُّونَ وَأَصْحَابٌ ؛ يَأْخُذُونَ بِسُنَّتِهِ وَيَقْتَدُونَ بِأَمْرِهِ.."

    نهێنی سەركەوتنی كۆچی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم: كۆچی خۆشەویستمان صلى الله علیه وسلم سەرەتایەك بوو بۆ دروست كردنی  ژیارێكی نوێ‌ لە مێژووی مرۆڤایەتی كە پشتی قورەیشە بێ‌ باوەڕەكانی شكاند وهەموو پیلانەكانی كردە خەونێكی زۆر ناخۆش و واقعێكی سەرشۆڕكەر بۆیان پاش پاڵپشتی خوایی بریتی بوو لە پرۆسەی هاوكاری وبڕوابوون بەكاری كۆمەڵكاری. باسی مەنهەج باسی توندخوویی نییە بەڵكو باسی داڕشتنی پلانی بەهێزە.

    پلانە ووردەكەی پێشەوامان بۆ كار بە شێوەی كۆمەڵا: ئیمامی ئەبو بكر وەكو هاوەڵی سەفەر، هاوەڵی بەرێز ئیمامی عەلی لە شوێن پێغەمبەرمان نووست بۆ چەواشەكردنی هاوەڵا خوازان، عبداللەی كوری ئورەیقەت لە شارەزا لە رێگا وئەمین ونهێنی پارێز بوو ، ئەسمای كچی ئەبو بەكر خواردنی بۆ دەهێنانە ئەشكەوت، عبداللەی كوری ئەبو بەكر هەواڵی قورەیشیە دڵا رەقەكانی دەگەیاندە پێشەوامان بە شەو، عامر بن الفهیرە خزمەتكاری ئیمامی ئەبو بەكر بوو كە مەڕ وماڵاتی دەلەوەڕاند، شوێن پێی پێغەمبەر وگەورەمان ئەبو بكری دەسڕیەوە بە مەڕوماڵاتەكەی.

    نمونەی یەكریزی وكۆمەڵكاری لە شەڕی خەندەق: شەری ئەحزاب وێنەیەكی زۆر بەرزە لە سیرەی پێغەمبەر بۆ چاولێكردن، لە كاتێك گەورەمان سەلمانی فارسی ئەزموونی سەركەوتووی ووڵاتی خۆیان بۆ پێغەمبەرمان باس دەكات، پێغەمبەریش كە سەركردەیە قەناعەتی دێت وراكەی پەسەند دەكات بە كۆمەڵكاری خەندەقێك هەڵدەكەنن بۆ هەموو حیزبە بێباوەڕەكانی دوورگەی عەرەبی، سەرەڕای پیلان گێڕی جولەكەكانی مەدینەش بەهۆی كۆمەڵكاری یاوەرانی بەرێزی پێغەمبەر وە پێغەمبەریش وەك پێشەوا وسەركردەی هەمووان بەشدار دەبێت تا تەواوبوونی خەندەقەكە وە بەهۆی پاڵپشتی خواییش سەركەوتنێكی مێژوویی ناوازە تۆمار دەكەن...ئەمەش پشتێنەی زانیاری وژیار وشارستانی ئیسلامە كە لە هەموو گۆشە وكایەكی خۆشی وبەڵا هەر سەری رمن وبەوێنەی لوتكەی شاخیش بەرز وبە دروشمی یەك جەستەییش یەكجار قایمن.

    هاوكاری لە ژیانی پێغەمبەران: پێغەمبەر ئیبراهیم كاتێك دیواری ماڵی خوای بەرزكردەوە وبینایەكەی نوێ‌ كردەوە بە یارمەتی پێغەمبەر ئیسماعیلی كوڕی، پێغەمبەر موسا لەگەڵا برای هارون كاتێك چوونە لای فیرعەون بۆ بانگ كردن ولە روو وەستانەوەی. دروست كردنی مزگەوت لە مەدینە بەیارمەتی پێغەمبەر وهاوەڵان، بۆیە ئەهلی كوفر زۆر لە ئاگرپژێنی كۆمەڵكاری راستەقینەی ئەهلی ئیمان دەترسن چونكە بەتەواوی كاریگەرە.

    وێنەی هاوكاری تر لە قورئانی بەرز وبەپێز: خوای پەروەردگار موڵك وماڵێكی زۆر وزەوەند وگەورەی بەخشی بە زولقەرنەین، پاشان زولقەرنەین گەڕا بە ناو هەموو زەوی ورۆژهەڵات ورۆژئاوای كرد، پاش ئەوەی خوا جێگیری كرد بە دەسەڵات وتوانا وهێز ئەویش حوكمی بەفەرمانی خوا كرد بە دادگەری، بەڵام لەم لاوە یەئجوج ومەئجوج گەلێكی خراپەكار بوون بەجۆرێك پەلاماری ستەمدیدە وبێ‌ دەسەڵاتەكانیان دەدا وستەمی زۆری لێدەكردن وماڵا وسامانی بەتاڵان دەبردن...لەو كاتەدا ستەمدیدە وبێ‌ دەسەڵاتەكان هانایان بردە زولقەرنەین ئەویش بە هانایان چوو.

    داواكاری ستەمدیدە وبێ‌ دەسەڵاتەكان:داوایان كرد كە یارمەتییان بدات وبیانكاتە یەك دەست بۆئەوەی سەدێكی گەورە دروست بكەن وە ببێتە بەربەست لەنێوان ئەوان ویەئجوج ومەئجوج وە هیچی تر نەتوانن دەستی ناهەقی بۆ بێ‌ دەسەڵاتەكان درێژ بكەن وماڵا وسامانیان بەتاڵان ببەن وە لە هەموو جۆرەكانی ستەم وپەلاماردان پارێزراو بن...پاك وبەرزی بۆ خوا لە ووردی ئەم قورئانەیە، ئەمرۆش مێژوو رێچكەی بەرەو دووبارەبوونەوەی گرتووە وا بە هەردوو چاوی سەر دەبینین چەندین گەلی موسڵمان پێویستیان بە دەسەڵات وهێزی زولقەرنەینێك هەیە كە لەسەر بنەمای دادگەری ئیسلام ئۆخەیەك بە دڵیاندابێت. وە ئەو گەلەی رۆژئاواش بۆ ئەوەی لە ستەم ونادادگەری بەرنامەی دەستكردی خۆیان لەو ژانە دەروونی وجەستەییانە بە یەكجاری رزگاریان بێت ودوور بن لە هەموو زیان ومزەڕەتێك.

    شێوازی هاوكاری زولقەرنەین:قورئانی بە پێز ورێز چۆنیەتی ئەم ئاریكارییەمان بۆ وێنا دەكات كە لەم هاوكارییە چارەسەری ریشەیی ویەكجاری زۆر بە روونی دەبینرێ‌ وهەستی پێدەكرێ‌...لەبەر ئەوەی دروست كردنی سەد پێویستی بە ماندوبونێكی زۆر گەورە هەیە بۆیە زولقەرنەین داوای لێكردن كە لە ناو بیابان وشاخەكان بگەرێن بۆ دۆزینەوەی ئاسن، پاش ئەوەی ئاسنێكی زۆریان كۆكردەوە كە ئەندازەكەی گەیشتە بەرزایی یەك شاخ ئەویش ئاسنەكەی تاواندەوە دواجار توانی چەوساوان بەرەو كەناری هێمن وئاسایش بەرێ‌ ولە دەستی دڵا رەق ودەست سوورەكان بیانپارێزێت ولەمەودوا دڵتەنا وبێخەم بن.

    هاوكاری وكۆمەڵكاری لە ژێر چەتری چەمكی چاكە وترسی خوایی: وەسیەتی خوای پەروەردگارە كە دەفەرموێ‌ "وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الإثم وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ" المائدة، ئەو دوو چەمكە زۆر فراوانە وكۆكەرەوەی هەموو ئاكار وكردەوەیەكی چاك وحوكم وبیروباوەڕی دروستە. دەتوانین پێناسەی چاكە بكەین بە قورئانی بەپێز وخاوەن رێز وەك خوای گەورە دەفەرموێ‌ "لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ" البقرة، لەم ئایەتەیە راست كردنەوەیەكی بیروبۆچونی خەڵكی تێدایە پاشانیش پێناسەی چاكە وەكو خۆی كە بڕواهێنانە بە خوای گەورە ورۆژی دوایی ومەلائیكەت وپەرتوكە ئاسمانییەكان وپێغەمبەران ویارمەتیدانی خزم وهەتیو وهەژار و رێبوار ونوێژ ئەنجامدان و زەكات دان وپەیمان نەشكاندن وخۆڕاگری لە ناخۆشی وخۆشی هەموو ئەوانە خوای گەورە بە راستگۆیی لەگەڵا ئەو لەقەڵەمی داوە.

    چەند وێنەیەكی تر لە یەك جەستەبوون ویەك هێزی: رێكخستنی بەرژەوەندیەكان، یەكخستنی ووتە وكردار، ترس خستنە ناو دڵی بێ‌ باوەڕان، هاوسۆزی، ئامۆژگاریكردن، دەست گرتن بە هەق و وئارامگرتن لەسەری، بەجێگەیاندنی دینی ئیسلام وچارەسەری كێشە جۆراو جۆرەكان، یەكخستنی ریزەكان، یەكخستنی ووتەكانیان لە دژی دوژمنانی ئیسلام، پشتی یەكتر بەرنەدان ویەكتر سەرخستن لە هەق، فەرمان كردن بە چاكە ورێگری كردن لە خراپە وتاوان. دڵنیابن دوژمن لە یەكە بە یەكەی ئەوانە قەڵسن.

    هەماهەنگی لە كاری بانگەوازی بە جڵەوی شەرعی: بێ‌ جڵەوی شەرع كاری بانگەوازی پڕتین نابێت، بۆیە پێویستە هەماهەنگیەكی زۆر پتەو هەبێت لە نێوان هەموو هۆكارەكانی راگەیاندنی ئیسلامی لە نوسراو وبینراو وبیستراو وە هەموو پێگەكانی ئینتەرنێت بۆ خزمەتی ئیسلام، وە دووركەوتنەوە لە هەموو هۆكارێكی تاوان بۆ گەیاندنی دینی خوا وەك هێنانی ئافرەت بۆ سەر شاشەكان لە پێش كەش كردنی بەرنامە وخوێندنەوەی هەواڵا وبەكارهێنانی مۆسیقا ودەف بە بیانووی بێ‌ جێ‌ زێدەڕەوی كردن لە بە ناو سرودی ئیسلامی، نیشاندانی فیلمی ئێرانی وتوركی كە پڕە لە ئافرەتی سەرنج راكێش تا پلەی عەشق بازی حەرام وبۆگەن وهەندێ جار بیری شیرك وكوفری تێدایە.

    هەماهەنگی لە حوكم وسیاسەتی شەرعی: بێ‌ شەرم كردن وپەنا وپێچ كردن لە ئاشكراكردنی مەبەستی رێكخراو وحیزبە ئیسلامییەكان بۆ هەنگاو نان بۆ گێڕانەوەی حوكمی خوایی وەكو خۆی بێ‌ زیادی وكەمی، بێ‌ شل رەوی وسنور بەزاندن كە تیایدا ستەم لێكراوان بەرگریان لێدەكرێت وهەقی خۆیان وەردەگرن، ستەمخوازان دەستیان دەگیرێت وتۆڵەی خۆیان وەردەگرن لەسەر ستەم، جێ‌ بەجێكردنی حوكم وحەدەكانی خوا وئاسایش لە ژێر چەتری یاساكانی پڕ لە میهری خوایی، وە دابین كردنی گشت خزمەت گوزارییەكانی هاوڵاتیان. هەموو ئەوانە گەندوگەوەڵا وگەند ومارەكانی ئاڕاستەی بەرامبەر بەرەو زبڵخانەی مێژوو دەبات. لە بەرپرسیاربوون كە سیاسەت گرنگترینیانە كەس قوتاری نابێت هەروەك دەفەرموێ‌ "كلكم راع وكلكم مسئول عن رعيته.." رواه البخاري. يان دەفەرموێ:"المسلمون تتكافأ دماؤهم ويسعى بذمتهم أدناهم وهم يد على من سواهم" أبو داود وصححه الألباني.

    لە كۆمەڵكاری تەنازول لەسەر حیسابی دین بوونی نییە: تەوژمە نامۆكانی ناو ئوومەتی ئیسلامی چەندین تەنازول دەكەن بە هێزە ئیسلامییەكان بەهۆی یەكنەبونیان وناتەباییان، لێرەدا گرنگە بە بەرگریكردن لە یەكتری وپشتی یەكتر بەرنەدان وە هەموو ئەو هەوڵانە فشۆڵا بكرێن لەسەر ئاستی سەركردایەتی وە رێ‌ لە ئەندامانی تەوژمە ئیسلامییەكان بگیرێت كە لەسەر یەكتر بخوێنن وخۆبێهێز بكەن لەبەرچاوی هێزە كوفرییەكان، بۆئەوەی چیتر بەرپرسە عەلمانییەكان چیتر لە هەوربڕەكان ژیان نەگوزەرێنن لەولاشەوە موسڵمانانیش موو لەچاوی یەكتر بكەنە گامێش وهەژارانیش لەم نێوەندە تیابچن.

    وازهێنانی یەكجاری لە دووفاقی ودوو جەمسەری: لەلایەك بانگخوازێك باسی چاو داگرتن وداوێن پاكی ویەكتاپەرستی دەكات لەسەر هەمان دەزگای راگەیاندن پێچەوانەكەی پەخش بكرێت دوو جەمسەری وئیزدیواجیەت دروست دەكات ودواجار هیچ ئاكامێكی دڵخۆشكەری نابێت، بۆیە تاوەكو دەزگا ورێكخراو وحیزبە ئیسلامیەكان دەست بەرداری هەموو ئەو هۆكارە یاساغانە نەبن لە كاری بانگەواز بێگومان شەو وڕۆژ باسی یەكتاپەرستی ودڵسۆزی وداوێن پاكی بۆ بكرێت لەو گوێیە دەچێتە ژوورە ولەوەی تر دێتە دەرەوە لە سەرووی هەمووشیان بەرەكەتی خوایی نامێنێ‌ ومایەی سەرشۆڕی دواڕۆژیشە.

    دەزگاكان پاك بكەنەوە لە هۆكارە بەدڕەوشتییەكان: دایك وباوك پاشان برا ومێرد دواتر بەرپرسی حیزب ورێكخراو ودەزگا بەرپرسن (دەبێت بەو كارە هەڵسن) لە لابردنی ئافرەت ومۆسیقا لە دەزگای راگەیاندنی بینراو یان پێشكەش كردنی بەرنامەی رادیۆیی یان تەلەفزیۆنی لە نێوان خوشكێكی گەنج وبرایەكی نامەحرەم بەیەكەوە...ئاگادار بە لە نەزەر..ئاگادار بە لە كاری بۆگەن. ئاگاداری ئەو دڵە بە وا بەرەو فەوتان ومردوویی هەنگاو دەنێ‌. هەموویان پشك وپریشكی تاوانیان بەر دەكەوێ‌ بە ئەندازەی خۆیان بە بێ‌ ئەوەی لە تاوانی هیچ یەكێكیان كەم بكات...واتە لە سوچباری هەموویان بەشدارن.

    پەرەسەندن لە كاری خێرخوازی: ئەمەش زۆر گرنگە چونكە لەم كایە كۆمەڵایەتییە هەژار وكەم دەستەكان دەبوژێنەوە وگەشە دەكەن وە بواری ژێر دەستەبوونیان بۆ تەوژمە عەلمانی یەكان تەسك دەبێتەوە كە بیانكەنە بەندە وژێر دەستە وخزمەتكار وە ببن بە بەشێك لە سیستەمی دیكتاتۆری وهەموو سیستەمە دەست كردەكانی تر. واتە خۆیان لەگەڵا هەموو تەڵەكانیان دەخزێنە بنبەستیەوە. لێرەشدا گرنگە ئاماژە بە ووتەكەی دایكی ئیمانداران بكەین خدیجە كاتێك دڵی پێغەمبەری دایەوە فەرمووی "كلا والله ما يخزيك الله أبدًا، إنك لتصل الرحم، وتصدق الحديث، وتحمل الكل (الثقل) وتكسب المعدوم (الفقير)، وتعين على نوائب الحق". هەموو ئەوانەش فریاد رەسن.

    تەرازوو بۆ راگەیاندنی ئیسلامی وعەلمانی و ووتەیەك: راگەیاندنی ئیسلامی زۆر جار توڕەیی خۆی نیشان دەدات بەرامبەر راگەیاندنی عەلمانی ئەوە هەقە وپێویستە بەڵام پێشتر پێویستە راگەیاندنی ئیسلامی لە رووی جۆری وناوەرۆكەوە گۆرانكاری تێدا بكرێت وپێداچوونەوەی ووردی بۆ بكرێت چونكە باسی ئێمە هاوكاری لەنێوان ئاڕاستە ئیسلامییەكانە. راگەیاندنی عەلمانیش پێویستە خۆی یەكلایی بكاتەوە ولە دوروویی بچێتە دەرەوە، وە هیچی تر خۆی بە بەشێك لە میللەت نەزانێت ولە ژێر داكۆكی كردن لە مافی هاوڵاتیان وئازادی رادەربڕین ودیموكراسی یاری وگەمە بە دین وخورەوشتی موسڵمانان نەكات بە كورتی نەبنە ئاوری ژێر كا...زۆر بە روونیش دەڵێم لە ژێر ئەم ناو وپەردانەی باسمان كرد دین وخوڕەوشت وماڵا وسامانی ئەم ووڵاتەیان وێران كرد، خوای پەروەردگار تۆڵەی ئاسمان و زەوی بخاتە قوڕگی قین لە دڵانی ئووممەتی ئیسلام، تاڵاوی سەرشۆڕی ببینن لە دونیا پێش دواڕۆژ.

    نەپساندنی پەتی یەكگرتوویی بە درۆی دوژمن وقسە وقسەڵۆك: ماوەیەك لە راگەیاندنی ئیسلامی بە قۆناغێكی زۆر هەستیار ودژوار دا رۆیشت ئەویش بە بڵاوكردنەوەی ئەوەی دەبیسترێ‌ لە فاسق وعەلمانییەكان "بەوەی ئەو قسە بەو دەڵێ‌ وئەویش رەدی دەداتەوە...بەراستی ئەوە هەمووی خۆخۆرییە"...بەداخەوەش دواجار بێ‌ دین ولادینەكان لێی سوودمەند بوون...ئەوەش هەنگاوەكانی خۆشەویستی وتەبایی بەچەندین پلە بەرەو دواوەی برد، هەروەك زانایانمان دەفەرموون درۆ سیفەتێكی كەشفكەرە كە ئەو كەسە دەردەخات ورەشی دەكات لە بەرامبەر كەسی بەرامبەری، وە رێگرێكی سەرەكییە بۆ هیدایەت نەدان، بۆیەش چارەسەریش هەر لای دكتۆر ومامۆستاكەی خۆمانە هەروەك دەفەرموێ‌ "كفى بالمرء كذبا أن يحدث بكل ما سمع". رواه مسلم.

    رق هەڵگرتن وناتەبایی جەهالەتی پێش ئیسلامە: پێش ئیسلام ناكۆكی ونارێكی یەكجار زۆر بوو بەڵام كە ئیسلام هات ئەوەی كردە بوخچەیەك وخستییە ژێر خاكەوە، لە جیات ئەوە پریاسكەی خۆشەویستی وتەبایی ویەكریزی كردە كاڵایەك وبەباڵای ئیماندارانی داكرد، كەواتە دووبەرەكی گەرانەوەیەكی زۆر توندترە، چونكە پێشتر خەڵك خاوەنی قورئان وپێغەمبەر وپەیامێك نەبوو.

    كۆمەڵكاری ناو خێزان وخزم وكەس وكاری نزیك: ئەوەش لە چاكەكردن لەگەڵا دایك وباوك وپێدانی مافیان بە مانای ووشە، وە دروست كردنی پردێكی پتەو لەگەڵا خزم وكەس وكار بەجێگەیاندنی صلەی رەحم، بەشداریكردنیان لە خۆشی وناخۆشی، یارمەتیدانیان لە كاتی پێویست، بەهاناوە چوونیان لەكاتی تەنگانە...بۆئەوەی هیچی تر خێزانە موسڵمانەكان شپڕێو وپەشێو نەبن.

    كۆمەڵخوازی وبەرهەمێكی نەپساوە:كۆمەڵكاری مانای یەكڕیزی وبرایەتییە، بەرپاكردنی خۆشەویستی لە نێو ئیمانداران...سەرف كردنی كەمترین تێكۆشان لە كەمترین كات وزیاترین بەرهەم. پیشاندانی هێز وسامی ئیمانداران بەیەكەوە و وەستان بەیەك دەست وریز بەرامبەر خیانەتكار ودوژمنانی ئیسلام. لەسەرووی هەمووشیان رازی بوونی خوا وسەربەرزی لە دواڕۆژ. پشت بەخوا دواچۆڕی هەموو ئارەقە وماندووبونەكان دەبێتە بۆن وعەترێكی زۆر خۆش بەسەر كۆمەڵگادا دەیپرژێنین.

    ئەوەی دەیەوێ‌ هەموو كارەكان بە تەنیا ئەنجام بدات: بێگومان كەسێكی لەخۆباییو ومەغرورە بەجۆرێك تەنها خۆی دەبینێ‌، ئەوە شكست دەهێنێ‌ وتەنیا بانگەشەیەكە بۆ خۆی دیكات چونكە مادام پێغەمبەران بەم كارە هەڵساون وبەردەوامیش بوونە، وازهێنانی بیدەعێكی تازەیە پێویستە موسڵمانان لەم جۆرە بیركردنەوەانە ئاگاداربن ئەوە بە بەشێك لە لادان لە مەنهەج دەژمێردرێت. وە بەراستی لە كۆڵ خستنی هەموو غەم وئازار وماندووبون وئارەق رشتن بە تەنیا بەرەو پشت ئێشە وپشت شكان وداڕمانمان دەبا.

    لە كۆمەڵكاری نابێت شانازی بە كردەوەی چاك بكرێ‌ بەڵكو تەنها ئومێدێك بۆ دوارۆژ: شانازی بە كردەوە چاكەكان لە نێو خەڵك وباس كردنی وبە گەورە زانینی رێگەی ترسناك بە رووی ئیمانداران دەكاتەوە، بەڵكو دەبێت ئیماندار لە ناو هزری خۆی بیكاتە ئومێد بۆ دواڕۆژ وپاداشتی خوایی، بۆیە هەرگیز نابێ‌ باسی بكات وخۆی پێوە بابدات، بەداخەوە ئەمە خەریكە ببێتە دیاردە كە خێرێك وچاكەیەك بكرێت لە سایت ورۆژنامە وتەلەفزیۆن ورادیۆ باس دەكرێ‌، خۆشەویستان دەبێت رێگری لەوە بكرێ‌ لە پێناو پاراستنی بەهایەكی زۆر بەرز وپاك ئەویش دڵسۆزییە...گەرنا ئومێدی پاداشت لە سەرچڵەوە دەخزێتە چاڵەوە.

    بڕگەی دووەمی فیقهی كۆمەڵكاری: بریتییە لە هاریكاری ناپەسەند ورەت كراوە ئەویش بریتییە هاریكاری كردنی ئیماندار لەسەر خراپە ئەویش خۆی لەسەر دوو كۆڵەگەی بنەڕەتی بنیات دەنێ‌، واتە لەسەر دوو بنچی نابووت شین دەبێت وگەش ونما دەكات ئەویش "نەزانین وشوێن هەوا وئارەزوو كەوتن كە دەریایەكە نە بنی هەیە ونە كەنار" دەرمانی نەزانین زانستە، شوێن هەوا وئارەزووش كەوتن جڵەوی ترسان لە خوا تەنیا چارەسەرە.
    چەند نموونەیەك لە فیقهی كومەڵكاری ناپەسەند: نەناساندنی نەهجی لار ولێڵا بە خەڵكی ئیماندار...ژیان لە ژێر ساباتی "كڵاوی خۆت بگرە وبا نەیبا" وحەسانەوەی زۆر لە نێو پێخەفی گەرم ونەرم بەتایبەتی لە تەمەنی گەنجی... دووركەوتنەوە ووازهێنان لە فەرمان كردن بە چاكە ورێگری كردن لە خراپە...وازهێنان لە ئامۆژگاریكردن وە پێكەنین بەو ئیماندارەی كە تاوان ئەنجام دەدات، چونكە هەموو ئەوانە بریتیین لە یارمەتیدانی شەیتان "لەجیاتی دوژمنایەتی كردنی" نەوەك یارمەتیدانی برای خۆت.

    دەردی كوشندە بریتی نییە لە كۆمەڵكاری بەڵكو دەمارگیری حیزبایەتی: كە ئەوەش بەهیچ شێوەیەك رێگە پێدراو نییە مرۆڤی ئیماندار لە هەق وناهەق حیزبەكەی سەربخات وبەرگری لێ‌ بكات وبەرگری لە زاتی كەسەكان بكات...خۆشەویستی ورق هەڵگرتن، پشتیوانی وپشت تێكردن ودوژمنایەتی كردن لەسەر بنچینەی حیزبایەتی نەوەك لەبەرخوا بێت ئەوە بە ووتەی خۆشەویستمان بۆگەنییە، هەروەك سەبارەت بە دەمارگیری دەفەرموێ‌ "دعوها فإنها منتنە"واتە: وازی لێ‌ بهێنن چونكە لە راستیدا بۆگەنییە. بەكورتی تێكەڵاو كردنی مەسەلەكان زۆر ترسناكە، شتێك لە سایت ورۆژنامەكەی بڵاوناكاتەوە كە پێچەوانەی پرۆگرامی حیزبەكەی بێت لە هەمان كاتدا ووتەیەكی هەقە ودڵسۆزییە وئامۆژگاریكردنە...خەم خواردنە بۆ رابوونی ئیسلامی كە لەم رۆژگارەدا بۆتە كاروانێكی بێ‌ سەرۆك قافڵە.

    قسەكەر گوێی لێی دەگیرێ‌ ئەگەر لە تەمەنیش بچوك بێت وئەزموونی كەمتریش بێت: كۆمەڵكاری بۆئەوەی بە واتای ووشە كاری بە كۆمەڵا بێت، پێویستە كەسە بەتواناكانی رابوونی ئیسلامی هەوڵی خۆیان بخەنە كار بۆ گوێگرتن لە هەمووان چونكە دەگونجێ‌ هەندێك جار بنەچەی زۆر قایم وبەهێز هەبێت بۆئەوەی سوود لە هەمووان وەربگیرێ‌ وكەس بە زیاد لەقەڵەم نەدرێت، هەروەك نمونەی بەرچاو دەبینرێ‌ لە سیرەی پێغەمبەر، هەروەك سەروەرمان ئوسامەی كردە سەرلەشكری سوپا لە كاتێكدا تەمەنێكی بچوكی هەبوو.

    لە كۆمەڵكاری بەربەستی بێ‌ دەنگ بوون دەشكێندرێت: هەڵبەتە بێ‌ دەنگ بوون لە تاوان ولادان لە مەنهەج وستەمخوازی ستەمكاران وئەو حاكمەش بە حوكم بەوە ناكات كە خوا دایبەزاندووە كە خودا تەنها بەوە رازییە. بەهاری ئیسلامی ئەم ساڵیش شنەبایەكی سەرەتابوو بۆ مەشخەڵی بێ‌ دەنگ نەبوون وە وەكو هەولێك بۆ ئینكار بە شێوەی كۆمەڵا...ئەوانەش كە بێ‌ دەنگ بوون لە ووڵاتە زلهێزەكان لە سوكایەتی بە سەروەری مرۆڤایەتی كە ئەمەریكا بە لوتبەرزیەكی زۆرەوە دەڵێت: ئێمە ناتوانین رێ‌ لە ئازادی وبڵاوكردنەوەی ئەم فیلمانە بگرین!! وە كاتێك كۆنگرێس وكۆشكی رەش وئەنجومەنی پیران لاق دەخەنە سەر لاق و خەریكی پێكەنینن لە دیار دیمەنە دڵتەزینەكانی سوریا كە كوشتنی بە كۆمەڵیان راگەیاند...دوور لە توانا ودەسەڵات وهێزی مرۆڤەكان خوای زەوی وئاسمان زاتی خۆی بەڵا رەوانەی ساندی دەكات و وێران وخاپوری دەكات، ئەوەش ئەوەمان بیردەخاتەوە كە خوای گەورە دەیەوێ‌ بە واقعی وكرداری پێیان بڵێ‌ تەنها "ئەی دەسەڵاتدارانی لە خۆباییبووی كۆشكی تاریك!" ئەوە "زۆر نا بەڵكو" یەك بەڵگەیە ئەگەر عاقڵا وهۆشمەندیان تیابێت.. .."إن في ذلك لأية لقوم يعقلون".

    هۆكاری لێك هەڵوەشانی تاك وكۆمەڵا بە تاوانی گەورە ناوزەردكراوە: وازهێنان لە گشت هۆكارە نەخوازراوەكان كە دەبێتە هۆی لێكترازانی ئوممەت وەك غەیبەت وقسە هێنان وبردن گرنگترین رێگایە بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی یەكریزی ویەكپارچەیی ویەك دڵی، وە بە پێچەوانەوە تەنها سەرخستنی نەفسی ناپاكە كە زۆرجار وەك تاغوتێك خۆی دەنوێنی وبرینەكان گەورەتر دەكات وچارەسەر وچاكبوونەوەش دوادەخات.

    لە كۆمەڵكاریش چوار كۆڵەگەكە: بریتییە لە بڕواهێنان وكارپێكردن وبانگەوازی بۆ كردن...وە ئارام گرتن. ئیمامی شافعیش لەبارەی مانای سورەتی العصر دەفەرموێ‌ "إن الناس أو أكثرهم في غفلة عن تدبر هذه السورة" واتە: خەڵك یان زۆربەیان لە بێ‌ ئاگان لە ووردبوونەوە لەم سورەتە. پاش بنەمای زانین وكارپێكردن بنەمای چۆنیەتی بانگەواز زۆر گرنگە چونكە گەیاندنی بەشێوەیەكی هەرەمەكی زیانی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت وە دەچێتە چوارچێوەی كۆمەڵكاری رێپێنەدراو...بە واتایەكی تر لە جیاتی چارەسەر دەبێتە كێشە لە جیاتی خۆشی وهەرزانی دەبێتی زەحمەت وگرانی وە لەجیاتی بەهار دەبێتە پایز.

    ئوومەتی ئیسلام دەناڵێت لە ژێر چەپۆكی پەرتەوازەیی: دڵەكان پێویستیان بە لەیەكتر نزیك بوونەوە هەیە، دەستەكان بەرەو یەكگرتن، یەكخستنی هەوڵەكان، ئوومەتی ئیسلامی ئێستا بە ناو تەنگژاو وكێشەی زۆر ناخۆش دەڕوات پێویستی بە دووبارە تەبایی هەیە بەڵام لەسەر بناغەی قورئان وسووننەت بە تێگەیشتنی سەلەفی ئوومەت...چونكە بارگرژییەكانی ئەم بارودۆخە بەرەو هێوربوونەوە ناڕوات تاوەكو نەچینەوە سەرەتا وبنچینەی مەنهەج. خوا دەفەرموێ‌ "ولا تكونوا كالذين تفرقوا واختلفوا من بعد ماجاءهم البينات وألئك لهم عذابٌ عظيم" پێغەمبەریش دەفەرموێ‌ "أَلَا أُنَبِّئُكُمْ بِأَفْضَلَ مِنْ دَرَجَةِ الصَّلَاةِ وَالصِّيَامِ وَالصَّدَقَةِ وَالْأَمْرِ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّهْيِ عَنْ الْمُنْكَرِ؟ قَالُوا: بَلَى يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: صَلَاحُ ذَاتِ الْبَيْنِ فَإِنَّ فَسَادَ ذَاتِ الْبَيْنِ هِيَ الْحَالِقَةُ لَا أَقُولُ تَحْلِقُ الشَّعْرَ. وَلَكِنْ تَحْلِقُ الدِّينَ" جامع الترمذي.

    دووركەوتنەوە لە قسەی زبر ودەست گرتن بە نەرم ونیانی لە بانگەواز: بێگومان ئەوەش بنچینەیەكی زۆر گرنگە چونكە بە قسەی رەق وزبر موسڵمانان لە یەكتری دووردەكەونەوە ودڵەكانیان دەگوشرێ‌ دواتریش بە تەنیا گورگ دەیانخوات بە تەنیا هەروەك لە ابن عمر گێڕدراوەتەوە كە پێغەمبەر دەفەرموێ‌ "فإنما يأكل الذئب من الغنم القاصية" واتە: ئەو مەڕەی لە مێگەلەكەی جیابێتەوە گورگ دەیخوات. جیابوونەوەی مەڕ لە مێگەلەكەی خودی وازهێنانە لە كۆمەڵكاری.

    مێژوو خۆی لە كۆمەڵكاری دەدوێ‌:دەبێ‌ دڵنیابین كە ئیسلام چارەسەرە، بەڵام ئەوە ئێمەین كە میكانیزمی رۆژئاوا وبێگانەمان كردۆتە سوارچاكی بەرلەشكر وخەونەكانمان...بەجۆرێك پێیان زۆر سەرسام بووین..لەكاتێكدا زاتی دووركەوتنەوە لە قورئان وسووننەت بریتیە لە لێك هەڵوەشاندنەوەی كۆڵەگەكان ولێكترازان وناكۆكی ولێك دابڕان. مێژووش بە كۆن وتازەیەوە ئەوەی سەلماندووە تاوەكو بەو شێوەیە بین هەر لە ئاستێكی نزم وهەردەم ژێردەستە وپاشكۆ دەبین. بێگومان دوژمنانیشمان هەردەم كەللەشەق وئاشتی هەڵنەگربوونە.

    ئەوە مشتێك بوو لە خەرمانێك:هەڵبەتە هەڵدانەوەی لاپەڕەكانی مێژوو وكۆكردنەوەی ئەزموونەكان لەسەر ئەم باسە پێویستی بە باس وخواسی زۆر هەیە "زۆر نمونە وباسی تر هەبوو‍!" بەڵام ئەوە هەوڵێكی زۆر كورت وپوخت بوو، ئەوەی راست وپاك بووبێت ئەوە لە تەوفیقی خوای گەورە بووە ئەوەشی نادروست بووبێت ئەوە لە نەفسی بۆگەن وشەیتانەوە بووە لە دونیا ولەپاش مردنیش لێی پەشیمان وبەریم لێی. خوای پەروەردگار لە كەسەر وپەتای دونیا ودوارۆژ پارێزراومان بكات.

    نوسینی: موسلیمی رزگاری


    سەرچاوەكان:
    1- التعاون سر النجاح........موقع اسلام ويب.
    2- مبدأ التضامن ومفهوم التعاون في الإسلام.
    3- حكم التعاون بين المسلمين ، وأوجه ذلك ، وكيف يتحقق ذلك التعاون...موقع الإسلام والجواب، محمد صالح المنجد.
    4- التعاون والوحدة الإسلامية وأهل الحق.....موقع اهل السنة والجماعة.
    5- التعاون على البر والتقوى.....موقع اهل السنة والجماعة.
    6- التعاون في الإسلام.. منهاج حياة........شبكة ينابيع التربوية.
    7- الأخلاق المسلم، التعاون.............موسوعة الأسرة المسلمة.
    8- التعاون شعار المؤمنين.......د.سعيد عبد العظيم....... اسلام ويب مقالات.
    9- وجوب التعاون على البر والتقوى...........موقع الرسمي عبدالعزيز بن عبدالله بن باز.
    10- أهمية التعاون على البر والتقوى وصوره في المجتمع....أبو معاذ.... الجماعة الإسلامية مصر.
    11- التعاون على البر والتقوى والنصيحه والأمر بالمعروف والنهى عن المنكر.......منتديات ماجدة.
    12- كونوا على الخير أعوانا.......منتديات ماجدة.
    13- التعاون على البر والتقوى....شبكة النور، المختار الإسلامي.
    14-التعاون على البر والتقوى........محمد راتب النابلسي......موسوعة النابلسي للعلوم الإسلامية.
    15- هەندێ‌ سەرچاوەی تر.
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: تەرازوو بۆ تەوژمی كۆمەڵخوازی..كۆمەڵخوازی وەك ئاگرپژێن Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top