• نوێ

    الخميس، 12 يونيو 2014

    ناسنامەم.....(هۆنراوە)

    من كه‌پۆشته‌م،
    عیزه‌تی ناخم ناهێڵێ...كۆیله‌ی گورگه‌ برسیه‌كان بم.!
    شه‌هوه‌تی ناخیان تێر بكه‌م
    به‌ڕووتی جه‌سته‌و ویژدانم..!

    كه‌ ڕووتیش نیم، واتێنه‌گه‌ن..
    من قوڕاوی جۆگه‌له‌یه‌كی نابوتم.!؟
    سیمام خه‌م و پڕ گریانه‌...!؟
    بۆ ناسینی سیمای گه‌شم
    قامه‌تی شه‌ونوێژ وه‌لاَمه‌..!

    بۆ شادومانی دڵیشم ..شاهیدم خودای په‌نهانه‌..!
    كه‌ بیًده‌نگم، وا تێنه‌گه‌ن..
    خه‌وتویه‌كی عه‌قڵ دزراوی ژیانم..!؟
    من ناخم بوركانی حه‌قه‌و
    عه‌قڵیشم مه‌عبه‌دی عیلمه‌ ..
    بالاَشم قه‌لاَی ڕه‌وشت و
    ئیسلام یش په‌روه‌رده‌و ده ستورو ڕێبازی ژیانمه



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ناسنامەم.....(هۆنراوە) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top