• نوێ

    الثلاثاء، 17 يونيو 2014

    ڤیدیۆ: شێخی موجاهید ابومحمد المقدسی ئازاد كرا..

    سوپاس بۆخودای باڵا ده‌ست پێشه‌وای پایه‌ به‌رز شێخی موجاهیدان (ابو محمد المقدسی) له‌زیندان ئازاد كرا، شێخی موجاهید ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ زیندانی تاغوتانی ئوردن گیراوه‌ سوپاس بۆ الله به‌سه‌ر به‌رزی ئازاد بوو، له‌ماوه‌ی گرتنه‌كه‌یدا دایك و خێزانی وه‌فاتیان كرد، سوپاس بۆخوا شێخ وه‌كو شاخێكی جێگیر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ڕێگای ئیسلام.

    خواى گەورە بە ڕەحم و بەخشندەیى خۆى دەروى خێر لە سەرجەم موسڵمانانى زیندانى کراو بکاتەوە لە هەر جێگایەکى ئەم دونیایەدا بن....

    ئامادەکردنى: میسرت غریب







    ئەبو محمدی مەقدیسی کێ یە؟


    دوای تەواوبونی حوکمەکەی دوێنی دوشەممە (٢٠١٤/٦/١٦) دەسەڵاتدرانی ئەردەن (ئەبو محمدی مەقدیسی)یان ئازاد کرد. ئەبو محمدی مەقدیسی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٠ لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئەردەنەوە دەستگیر کرا و، لە ساڵی ٢٠١١ دا دادگای ئاسایشی ئەردەن سزای (٥) ساڵ زیندانی دا بەسەردا. تۆمەتەکانیش بریتی بو لە: پەیداکردنی خەڵکی ناو ئەردەن بۆ چونە ناو ڕێکخراوە جیهادییەکان و ناردنیان بۆ ئەفغانستان. هەروەها پارە کۆکردنەوە بە مەبەستی بەکارهێنانی لە کردەوەی (تیرۆر)دا.

    ئەبو محمدی مەقدیسی کێ یە؟

    ناوی (عاصم طاهر البرقاوی)یە و بە ئەبو محمدی مەقدیسی ناسراوە. کادیرێکی باڵای باڵی سەلەفیەتی جیهادیە و خەڵکی ئەردەنە. لە بنەڕەتدا فەلەستینیە. دوای لەچاداندانی کتێبێک کە تیایدا دەوڵەتی سعودیەی بە دەوڵەتێکی کافر لەقەڵەم داوە، ناوبانگی دەرکردوە. دەسەڵاتدارانی ئەردەن چەند جارێک حوکمیان داوە. نازناوی (بەرقاوی) لەبەر ئەوەیە کە خەڵکی (بەرقە)یە لە فەلستین و لە ساڵی ١٩٥٩ لەو گوندە لەدایکبوە. نازناوی (مەقدیسی)یش لەبەر ئەوەیە کە خەڵکی فەلەستینە.

    لە تەمەنی چوار ساڵیدا لە گەڵ خێزانەکەی فەلەستینیان بەجێهێشتوە و چونەتە کوەیت و، تا تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی هەر لەوێ ژیاوە. لە کۆتایی خوێندنی ئامادەییدا پەیوەندی کردوە بە ڕێکخراوە ئیسلامییەکانەوە و، لە زانکۆی موسڵ لەسەر داوای باوکی کۆلێژی زانستی تەواو کردوە. حەزی خۆی ئەوەبوە کە شەریعەتی ئیسلام لە شاری مەدینە لە سعودیە لەسەر دەستی شێخەکانی ئەو وڵاتە بخوێنێت. شێخ بن باز نامەیەکی بۆ ناردوە و لە زانکۆیەک لە حیجاز وەرگیراوە. تێکەڵاوبونی لە گەڵ شێخەکان ئارامی پێ نەبەخشیوە و، خۆی دەستی کردوە بە پەیوەندی بەستن لە گەڵ بانگەواخوازە گەنجەکان و، کتێبەکانی ئیبن تەیمییە و ئیبن قەیم و محمد عبدالوهاب کاریگەرییان لەسەری هەبوە.
    نەیتوانیوە لەوە زیاتر خەونەکەی بێنێتەدی و زانکۆی ئیسلامی لە مەدینە تەواو بکات، چۆتە پاکستان و لەوێشەوە بۆ ئەفغانستان. لە ماوەی بونیدا لە پاکستان و ئەفغانستان ناسیاوەتی لە گەڵ زۆرێک لە شێخ و بانگەوازخوازەکانی جیهانی ئیسلامی پەیدا کردوە. لە پەیمانگەی شەرعی ڕێکخراوی قاعیدە وانەی وتۆتەوە دوای ئەوەی لە لایەن سید ئیمام (دکتۆر فەزڵ) تەزکییە کراوە. لەو ماوەیەدا پەیوەندی لە گەڵ ئەیمەن زەواهیری و ئەبو عوبەیدەی بانشیری و ئەبو حەفصی میسری و ئەبو موسعەبی سوری و کەسانی تر هەبوە.
    لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئەردەن جێگیر بوە لە ژێر ناوی (أن اعبوا الله واجتنبوا الطاغوت) بانگەوازی کردوە و، لە هەمان کاتدا وانەی بەو کەسانە وتۆتەوە کە پێشتر لە ئەفغانستان بون و گەڕاونەتەوە بۆ ئەردەن. ئەوەش بە پیشێلکردنی یاسا بۆی لەقەڵەم دراوە و لەسەری حوکم دراوە. لە ڕاستیدا دوای بڵاوکردنەوەی کتێبی (دیموکراسی دینە) کەوتۆتە بەرچاوی دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئەردەنی.
    دوای ڕوداوەکانی (١١)ی سێپتەمبەر ئەبو محمدی مەقدیسی فەتوای لەسەر ئەو ڕوداوە داوە و بە کارێکی باشی لەقەڵەم داوە. ئەوەش بۆتە هۆی دەستگیرکردنەوە بۆ ماوەی چەند مانگێک.
    ژمارەیەک لە شێخە ئیسلامییەکان متمانەیان پێ بەخشیوە و، لایەنگیرییان لە نوسیەکانی کردوە و، داوایان لە گەنجەکان کردوە کە بیانخوێننەوە، لەوانە: شێخ حەمود بن عقلاء الشعیبی کە پەیوەندی باشیان پێکەوە هەبوە و، ئەو شێخە هەمیشە داوای لێکردوە کە خۆڕاگر بێت و، بەوە وەسفی کردوە کە سەری سەلەفیەکانی بەرز کردۆتەوە.




    خالد ڕەنجدەر


    ٢٠١٤/٦/١٧

    چەند وێنەیەکى شێخ ئەبو محمد المقدسی دواى ئازاد بوونى:












    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ: شێخی موجاهید ابومحمد المقدسی ئازاد كرا.. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top