• نوێ

    الأحد، 8 يونيو 2014

    ڤیدیۆ: نەخۆشێکى نەفسى گڵۆپەکانى حەرەمى مەککى دەشکێنێت...!!

    لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا کە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە کەسێکى پێست ڕەش دەردەکەوێت کە سنگى ڕووتەو بە دەستىیەوە کورسىیەکى هەڵگرتوە لە ناو حەرەمى مەککەى پیرۆزدا کەوتۆتە شکاندنى گڵۆپەکانى سەر دیوارى حیجرى ئیسماعیل(علیه السلام).
    وەک لە بەیاننامەى وتەبێژى ڕاگەیاندنى شورطەى مەککە(مقدم عاطى بن عطیة القرشی)وە بڵاوبوویەوە چەسپاوە کە ئەو کەسە تووشى تێکچوونى دەرونى بووە.
    دوابەداوى ئەو کارەى یەکێک لە پۆلیسەکان دەیەوێت سەربکەوێت و ڕێگرى لێ بکات بەڵام بە توندى پاڵى پێوە دەنێت و دەیخاتە خوارەوە, دواتر لە دوو لاوە یەکێک لە گڵۆپەکان دەشکێنێت, لە ناو دەنگى سەرسوڕمان و زریکەى هەندێک لە عەمرەکاراندا, پاشان خۆى هەڵدەداتە ناویان و هێرش دەکاتە سەر خەڵکەکە, تا لە کۆتایىدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

    ڤیدیۆیەکە ببینە:

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ: نەخۆشێکى نەفسى گڵۆپەکانى حەرەمى مەککى دەشکێنێت...!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top