• نوێ

    الخميس، 14 أغسطس 2014

    ئەو پیاوەى بەهەشتى بینى و پاشان گەڕایەوە بۆ دونیا..نەیتوانى تیایدا دانیشێت!!

    لە رافیعى کوڕى عبدالله ەوە فەرمویەتى: هاشمى کوڕى یحیى الکنانى پێى ووتم: من بەسەرهاتێکت بۆ باس دەکەم کە بە چاوەکانى خۆم بینیومەو خۆم ئامادە بووم تیایدا, خواى گەورە بەهۆیەوە سوودى زۆرى پێ گەیاندووم, بەشکم خاوى گەورە سودت پێ بگەیەنێت بە باس کردنم بۆت هەروەک من سیوودم لێ بینیووە.
    ووتم: ئەى باوکى وەلید بۆم باس بکە.
    فەرمووى:
    ئێمە ساڵى سى و هەشت غەزاى ڕۆممان کرد و مەسلەمەى کوڕى عبدالملک عبدالله بن الولید بن عبدالملک ئەمیرمان بوو, ئەویش ئەو غەزایە بوو کە خواى گەورە شارى(الطاونە)ى بۆ فەتح کردین, ئێمە کۆمەڵیک بووین لە ئەهلى بەصڕەو ئەهلى جەزیرە لەیەک جێگادا بەیەکەوە بوین, بۆیە بە نۆبەو سەرە خزمەتى یەکترمان دەکرد و پاسەوانى و هێنانى توێشوو خواردنمان گرتبووە ئەستۆ, پیاوێکمان لەگەڵدا بوو پێیان دەوت: سەعیدى کوڕى حارث, پیاوێک بوو زۆر خەریکى عیبادەت بوو بەڕۆژ بەڕۆژوو بوو بە شەویش شەونوێژى دەکرد.
    ئێمەش دەمانویست لە سەرەى ئەودا یارمەتى بدەین تا بۆ خۆى عیبادەتەکانى بکات بەڵام نەیدەهێشت و ڕازى نەدەبوو ئەیویست لە هەموو کارەکاندا بەشدار بێت, هیچ شەوو ڕۆژێک نەمبینیوە ئیلا خەریکى خواپەرستى بوو, خۆ ئەگەر کاتى نوێژ نەبوایە یان بەڕێگاوە بوینایە ماندوو نەدەبوو لە زیکر کردن و دەورکردنەوەى قورئان.
    هیشام دەفرموێت: شەوێکیان من و ئەو بەیەکەوە لە سەرەى پاسەوانێتىدا بوین و ئێمەیش گەمارۆى قەڵایەکى ڕۆمەکانمان دابوو نەماندەتوانى بیگرین, جا ئەو شەوە شتێکم لە سەعید بینى لە ئارام گرتنى لەسەر عیبادەت بەجۆرێک خۆم بە کەم دەهاتە پێش چاوم و سەرم دەسوڕما لە تواناو هێزى لاشەى بۆ ئەنجامدانى ئەو خاوپەرستىیانە, وە زانیم کە خواى گەورە فەزڵى خۆى دەدات بە هەرکەسێک کە خۆى ویستى بێت, ئیتر بە تەواوى شەکەت بوو.
    پێم ووت: خوا ڕەحمت پێ بکات نەفسیشت مافى لەسەرت هەیە, چاویشت مافى لەسەرت هەیە. خۆ تۆ دەزانیت پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) فەرمویەتى: ئەوەندە کردەوەى چاک ئەنجام بدەن کە توانایتان هەبێت. وە چەند فەرمودەیەکى هاو وێنەى ئەم فەرمودەیەم بۆ باس کرد.
    ئەویش ووتى: (يا أخي إنما هي أنفاس تعدّ ،، وعمر يفنى ،، ,أيام تنقضي ،، وأنا رجل أرتقب الموت ،، وأبادر خروج نفسي) براى خۆم تەمەن تەنها چەند هەناسەیەکى دیارى کراوو تەمەنێکێکى تەواو بوو و چەند ڕۆژێکىە کە دەڕوات, منیش پیاوێکم چاوەڕوانى مەرگم و خۆم ئامادە کردووە ڕۆحم دەرچێت و بمرم.!!
    هیشام دەفەرموێت: وەڵامەکەى منى خستە گریان, بۆى پاڕامەوە لە خواى گەورە کە یارمەتى و کۆمەکى بکات و دامەزراوى بکات, پاشان پێم ووت: کەمێک بنو چونکە تۆ نازانیت دوژمن بە تەماى چىیە, با ئەگەر شتێک ڕوىدا چوست و چالاک بیت, بۆیە ئەویش لە تەنیشت خێمەکەدا نوست, هاوڕێکانیشمان بڵاوەیان لێ کرد, هەیان بوو ڕۆیشت بەرەو شەڕ و هەشیان بوو چون بەلاى کارى ترەوە, منیش لە جێگاکەى خۆم هەستام پاسەوانى شوێنەکانیانم دەکردو خواردنەکەیانم چاک دەکرد, من سەرقاڵى ئەمانە بووم ئەوەندەم زانی گوێم لە دەنگێک بوو لە ناو خێمەکەیەوە...
    سەرم سوڕما چونکە جگە لە سەعید کەسى ترى تیا نییەو ئەویش نوستووە.
    گومانم برد کەسێک چوبێتە ناو خێمەکەیەوەو من ئاگام لێ نەبوبێت, چومە ناو خێمەکەوە کەسى ترم نەبینى جگە لە سەعید و ئەویش نوستبوو بەڵام بینیم بە دەم خەوەوە قسە دەکات پێ دەکەنێت. گوێم گرت لێى ئەوەم لە قسەکانى برماوە دەیوت: پێم خۆش نىیە بگەڕیمەوە, وە دەست ڕاستى درێژ کرد وەک ئەوەى شتێک بگرێت,
    پاشان بە نەرمى دەستى گێڕایەوەو پێدەکەنى, پاشان ووتى: دەى ئەمشەو..ئینجا زۆر بە توندى ڕاچڵەکى و بەخەبەر هاتەوە هەڵدەلەرزى..منیش لە ئامێزم گرت و ئەویش تەماشاى ڕاست و چەپى دەکرد تا هێور بویەوەو بە ئاگا هاتەوە, دەستى کرد بە وتنى لا اله الا الله و الله اکبر..وە سوپاى خواى گەورەى دەکرد..
    وتم: براى من چیتە؟؟
    فەرموى: خێرە ئەى باوکى وەلید..
    وتم: من شتانێکم لێت بینى و قسانێکم لێت بیست لە کاتێکدا تۆ خەوتبویت بۆم باس بکە چیت بینیوە؟ فەرموى: وازم لێ بێنە..
    منیش باسى چاکترین هاوڕیتى نێوانمانم بۆ کرد و وتم: خوا ڕەحمت پێ بکات بۆم باس بکە..بەشکم خواى گەورە بیکاتە ئامۆژگارى و خێر بۆ من..
    ئیتر بۆى باس کردم وو فەرموى:
    دوو پیاوم بینى هەرگیز پیاوى وا جوان و ڕێکوپێکم نەبینیوە پییان وتم: ئەى باوکى سەعید مژدە بێت خواى گەورە لە گوناهەکانت خۆش بووەو پاداشتى هەوڵ و ماندوبونەکانى داویتەوەو کردەوەکانى لێ قبوڵ کردویت و وەڵامى پاڕانەوەکانتى داوەتەوە, وە مژدەت بۆ پێش خراوە بۆ دونیا, وەرە لەگەڵمان تا تا نیشانتى بدەین کە خواى گەورە چ نیعمەتێکى بۆ ئامادە کردویت..ئیتر سەعید دەستى بەردەوام بوو لە گێڕانەوەى ئەو هەموو قەصرو حۆرىیەى لە خەوىدا بینیبوى و چۆن بەخێرهاتنیان کردووە, وە ئەو جارییانەى نیشانى راوە هەتا ئەوەى فەرموى بردویانە بۆ لاى سیسەم و ڕاخەرێک کە یەکێک لە حۆرىیە چاو جوانەکانى لەسەرى بووە وەک مروارى ڕوونى بێ پەڵە وابووە, پێى ووتووە: چاوەڕوانى ئێمە بۆ تۆ زۆر درێژەى خایاند..
    منیش پێم ووت: من لە کوێم؟
    فەرموى : لە بەهەشتى مەئوا..
    پێم ووت: ئەى تۆ کێیت؟
    فەرموى: من هاوسەرەتم کە بەهەتایى و بێ مردن لەگەڵت دەبم..
    فەرموى: منیش دەستم بۆدرێژ کرد بەڵام ئەو زۆر بە نەرمى دەستمى گێڕایەوەو فەرموى: ئەمڕۆ نا..چونکە تۆ دەگەڕێیتەوە بۆ دونیا..
    وتم: من حەز ناکەم بگەڕێمەوە..
    فەرموى: هەر دەبێت بگەڕێیتەوە, وە سێ ڕۆژى تر دەمێنیتەوە, پاشان لە ئێوارەى سێیەمدا لە لاى ئێمە بەربانگ دەکەیتەوە. ئەگەر خواى گەورە ویستى لێ بێت,
    ووتم: ئەى ئەمشەو ئەمشەو..فەرموى: ئەوە بڕیارەو دراوە..
    پاشان لە مەجلیسەکەى هەستام و ویستم پێیان بگەم .....بەڵام ئەوەتا بەخەبەر هاتمەوە..

    هیشام دەفەرموێت: وتم: براى خۆم شوکرى خوا بکە خواى گەورە پاداشتى کردەوەکانتى بۆ ئاشکرا کردیت..
    پێى وتم: ئایا هیچ کەسێکى تر جگە لە تۆ ئەوەوى بینى کە تۆ لە منت بینى؟..
    وتم: نەخێر..
    فەموى: دەى سوێندت دەدەم بە خواى گەورە تا من زیندووم ئەم نهێنىیەم بپۆشە..
    وتم: بەڵێ..
    فەرموى: هاوڕێکانمان چییان کرد؟
    وتم: هەندێکیان لە جەنگدان و هەندێکى تریشیان سەرقاڵى کاروباریانن.

    ئيتر ئەویش هەستاو دەستنوێژى گرت و خۆى شۆرد و عەترى لەخۆىداو چەکەکەى هەڵگرت و بە زمانى بەڕۆژووەوە ڕۆیشت بەرەو شوێنى شەڕەکە, بەو جۆرە خەریکى جەنگ بوو هەتا شەو داهاتەوە, هاوڕیکانى ڕۆیشتن  و ئەویشیان لەگەڵ بوو,
    پییان وتم: ئەى باوکى وەلید ئەم پیاوە شتێکى کرد ئەومڕۆ هەرگیز نەمانبینیوە شتى واى کردبێت لە هەڵپەى شەڕو کوشتار, وە بینیمان زۆر سووربوو لەسەر ئەوەى شەهید بێت, بینیمان خۆى فڕێ دەدایە بەر تیرو بەردەکانى دوژمن, بەڵام هیچى بەرى دەکەوتن.
    لە دڵى خۆمدا دەموت: ئەگەر دەتانزانى بۆچى وا دەکات ئەوا ئێوەش مونافەسەى ئەوتان دەکرد لەوەى ئەو دەیکات.
    دەفەرموێت: ئێوارە بەربانگى کردەوە لەسەر واردنێکى کەم و شەو خەریکى شەو نوێژ بوو بۆ سبەینێ بەڕۆژوو بوو هەمان شتى کرد کە دوێنێ کردى..
    وە لە کۆتایى ڕۆژدا گەڕایەوەو هاوڕێكانى هەمان قسەیان کرد دەربارەى کە دوێنێ کردیان,
    هەتا ڕۆژى سێیەم هات و دوو شەو تێپەڕى. من لەگەڵى دەرچووم و وتم: ئەبێت ئاگادار بم بزانم چى ڕوودەدات لەگەڵى..
    بینیم خۆى دەهاوێتە ناو تیرى دوژمن و هیچ تیرێکى بەرناکەوێت و ئەم لێیان بریندار دەکات, من لە دوورەوە تەماشام دەکرد و نەمدەتوانى نزیکى ببمەوە..
    هەتا کاتێک خۆر دابەزى بۆ ئاوا بوون..بینیم لە هەموو کاتێک چالاکتر بوو..پیاوێکم بینى لەسەر بەرزایى قەڵاکەوە تیرێکى بۆ هاوێشت...داى لە گەردنى..بە پشتا کەوت..منیش تەماشام دەکرد..بە توندى بانگى خەڵکەکەم کرد ڕۆیشتن بەرەو لاى و هێنایان..بینیم گیانى دەدا..هێنایان و هەڵیان گرتبوو..کاتێ بینیم پێم ووت: دەک پیرۆزت بێت..نۆشت بێت ئەو نازونیعمەتەى ئەمشەو لەسەرى بەربانگ دەکەیتەوە..خۆزگە من لەگەڵت بوامیە..ئەویش لێوى خۆى گەست..و ..بە پێکەنینەوە بەچاو ئاماژەى بۆ کردم کە باسى مەکە هەتا من دەمرم..پاشان فەرمى: الحمد لله الذي صدقنا وعده ...سوپاس بۆ ئەو خوایەى وەعدەکەى بە ڕاست داناین..ئیتر سوێند بە خواى گەورە یەک ووشەى ترى نەوت..پاشان گیانى دەرچوو ڕەحمەتى خوا لێ بێت...

    هیشام دەفەرموێت: منیش بە هەموو هێزێکم هاوارم کرد و وتم: ئەى بەندەکانى خوا با بۆ وێنەى ئەمە کردەوەکاران کردەوە ئەنجام بدەن..جوان وێ بگرن با بۆتان باس بکەم ئەوەى بەسەر ئەم برایەتان هاتووە. خەڵکى لێم کۆبونەوەو منیش وەک خۆى بۆم گێڕانەوە. هەرگیز هیچ کاتێکم نەبینیوە بە ئەندازەى ئەو کاتە خەڵک گریا بێت..پاشان تەکبیرێکیان کرد مەعەسکەرەکە لەرىیەوە..کۆبونەوە بۆ نوێژ کردن ەسەرى..ئەم هەواڵە گەیشتەوە مەسلەمەى کوڕى عبدالملک فەرموى: با ئەو هاوڕێیەى نوێژى لەسەر بکات کە ئاگادارى  ئەو هەواڵەى بووە..
    هیشام دەفەرموێت: من نوێژم لەسەر کرد و لە شوێنى خۆىدا ناشتمان..ئیتر خەڵکى کەوتنە گێڕانەوەى بەسەرهاتەکەى و یەکتریان هان دەدا..پاشان بەیانییان لێ بویەوە هەستان بەرەو ڕووى قەڵاکە بە نێتێکى نوێوە..وە دڵانێکى تامەزرۆ بۆ گەیشتن بە لیقاى خواى گەورە..نەگەیشتە اکتى چێشتهەنگاو هەتا خواى گەورە بە بەرەکەت و ڕەحمەتى خۆى قەڵاکەى بۆ فەتح کردن و گرتیان...


    مەبەست شارباژێڕى

    سەرچاوە/


    رهبان الليل ج1/440 سيد بن حسين العفاني.. وكذلك ذكرها في كتابه تعطير الأنفاس من حديث الإخلاص
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەو پیاوەى بەهەشتى بینى و پاشان گەڕایەوە بۆ دونیا..نەیتوانى تیایدا دانیشێت!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top