• نوێ

    الجمعة، 15 أغسطس 2014

    فتوا سەیرو سەمەرەکان!

    هەرکەس دەنگ بدات بەعەلمانی لەڕۆژی قیامەتدا پەنجەی دەسوتێت!
    بەڵام گەر کوژرایت لەژێر ئاڵاکەیاندا ئەوە شەهیدیت!
    هەرکەس دەنگمان پێ نەدات لە قیامەتدا شکاتی لێدەکەین!
    بەڵام دواتر قەینا ئێمە هەموو دەنگەکانتان بدەینەوە بەعەلمانیەکان ، ئێوەش سکاڵاکەتان بکشێننەوە لای خوا!.
    پەنجەی شایەتومان پەنجەی شەهادەتەو ، نابێت شایەتی پێ بدرێت بۆ خەڵکانی خراپ!.
    بەڵام لەکاتی تەنگانەدا قەینا ئێمەش لەسەر مینبەر شایەتی بۆ خراپەکاران بدەین!.
    ئامانجی دروست بونی ئەم حیزبانە بۆ گێڕانەوەی دینی خوای گەورەو ، بەرگری کردنە لە ئیسلام و مسوڵمانان!.
    بەڵام هەرکات ئەودەسەڵاتە عەلمانیە کەوتە خەتەرەوە ، قەینا با خێرا فریای خۆمان بکەوین و ، ئەم پاروە چەورەمان لەکیس نەچێت کە لەم ڕێگەیەوە بەدەستمان هێناوە، چونکە تەنها لەژێر ئەم سیستەمەدا جێمان دەبێتەوە!.
    با برایەتی دینی بپارێزین و ، هێرش نەکەینە سەر یەکتری لە مینبەرو ڕاگەیاندنەکانمانەوە!
    بەڵام ، بەخوا جەوەکەی وادەخوازێت نەوەك تێوە بگلێم ،ئیتر لە برسا بێت یان لەترسا دژایەتیتان بکەین و لەئێستادا ئێوە برامان نین ، بۆ ئەوەی ئێزیدی و عەلمانیەکان دڵیان لێمان زویر نەبێت!.
    دەیان فتوای تری سەیرو سەمەرە کە بەردەوام مسوڵمانانی پێ بەنج دەکرێت، خوایە زیاتر ڕێگەتمان پیشان بدەو،ئەو خەڵکە داماوە نەکرێتە قوربانی سیاسەتی دوونیا ویستەکان، ئیتر تێریشمان خوارد لەدرۆو چەواشەکاری!
    لەکۆتایی دا دەڵێم: ڕەحمەتی خوات لێبێت مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە ، کاتێك لێ یا پرسیت موعجیزە ئەم دینە لە کوێدا دەبینیت؟
    ئەویش لەوەڵامدا فەرمووی: سوپاس بۆ خوا لەگەڵ ئەو هەموو مەلا زۆرەدا دینی ئیسلام سەلامەتە!.
    واتە ئەگەرچی نوێنەرەکانی ئەم دینە توشی نەخۆشی دڵ و لادان بن و فتوای نابەجێ و سەقەتیش بدەن، ئەوە خوای گەورە ئەو دینەی خۆی دەپارێزێت.
    تێبینی: دیارە فتوای لۆکی تریش زۆرە بەڵام با ئەم جارە هێندە بەس بێت.

    لەگەڵ ڕێزی براتان: باوکی ئەسماء
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: فتوا سەیرو سەمەرەکان! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top