• نوێ

    الأحد، 17 أغسطس 2014

    چەند قسەیەک لەسەر قسەکانی ( محمد رەئوف)

    سەرەتا دەزانم ئەو نوسینەم لەسەر قسەکانی ناوبراو تۆزەک تاخیرە بەڵام چەند رۆژێکە لە (نێت) دورم و زۆر بەکەمی لۆم کراوە سەردانی بکەم.
    خوای گەورە بەرەکەت بخاتە کاتی هەموومان بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی ئەو ئیسلامەی پێبکەین.
    بۆیە خۆشەویستانم پێم وایە و زۆر بەکورتی:

    یەکەم:
    یەکگرتوو (ئیخوان نینە)... (ئیخوان) یش لەرێبازی ... حەسەن بەننا لایانداوە.
    ئەوەی تۆزەک شارەزای نوسینەکانی حەسەن بەننا بێت دەزانی ئیخوان زۆر دەمێکە لە فیکرو رێبازەکەی حەسەن بەننا لایانداوە هەر بۆ نمونە حەسەن بەننا رەحمەتی خوای لێبێ دەڵێ :
    نحن نعتقد أن أحكام الإسلام وتعاليمه شاملة تنتظم شؤون الناس في الدنيا وفي الآخرة، وأن الذين يظنون أن هذه التعاليم إنما تتناول الناحية العبادية أو الروحية دون غيرها من النواحي مخطئون في هذا الظن، فالإسلام عقيدة وعبادة، ووطن وجنسية، ودين ودولة، وروحانية وعمل، ومصحف وسيف. والقرآن الكريم ينطق بذلك كله ويعتبره من لب الإسلام ومن صميمه ويوصي بالإحسان فيه جميعه، وإلى هذا تشير الاية الكريمة: (وابتغ فيما آتاك الله الدار الآخرة ولا تنس نصيبك من الدنيا وأحسن كما أحسن الله إليك) (القصص).
    سەرچاوە (اسلام الاخوان المسلمین . حەسەن بەننا )
    ئیسلام دین و دەوڵەتە و تەواوی ژیان دەگرێتەوە .... ئیسلام قورئان و شمشێرە .... هەتا دوایی قسەکانی بەننا .
    ئەوە لەکوێ و مەنهەجەکەی یەکگرتوو لەکوێ ؟!!! .

    دووەم:ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی (دینی) نیننە.
    خۆی ناوی دەوڵەتی دینی (سیاغەو دارێژراوی) خۆر ئاوایە گەر دەوڵەتی دینی مەبەست لێی دەوڵەتی (پیاوانی کلێسەبێ) ئەوە هیچ کاتێک دەوڵەتی ئیسلامی دەوڵەتی راو بۆ چونی ئەم و ئەو نەبووە.
    بەڵکو دەوڵەتی دینی دەوڵەتی قورئانی پیرۆز و فەمودەکانی پێغەمبەری خوا بووە.
    گەر مەبەستیشی ئەوە بێ باوەڕی بەدەوڵەتی دینی نییە کەپێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ (پێغەمبەران سیاسەتی ئەو خەڵکەیان کردوە) ... ئەو کات کاک محمد رەئوف و غەیری ئەو واچاکە چاوێک بەئیسلامەکەیان بخشێننەوە .

    سێیەم : قسەکانی کاک محمد دەربارەی بزووتنەوەی ئیسلامی لای من شتێکی سەیر نییە لەبەر ئەوەی یەکگرتوو بەر لە ئیعلان کردنیان بڕیاریان دابوو دەنگ بەمامۆستا عوسمان نەدەن و
    (ئەوانەی فرچکیان بە زیلەت گرتوە تامی عیزەت نازانن )
    لەگەڵ ئەو پەڕی حورمەتمان بۆ هەموو لایەک بەڵام زەمەنی دین فرۆشتنە ( ئەو کاکەیەش سوار چاکی ئەو مەیدانەیە ).


    سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: چەند قسەیەک لەسەر قسەکانی ( محمد رەئوف) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top