• نوێ

    الجمعة، 29 أغسطس 2014

    کورتەیەک لە ژیانى (سەید قوطب) له‌ چـه‌ند دێرێكـدا..

    * ناوی (سه‌یید) كوڕی (قطب)ى كوڕی (ئیبراهیم)ه‌.. باپیره‌ی پێنجه‌می له‌ هینده‌وه‌ هاتووه‌.
    * ساڵی 1906 ز له‌گوندی (موشا)ی شاری (ئه‌ سیوط)ی میسر له‌دایك بووه‌.
    * پێش ته‌مه‌نی (10ـ ده‌) ساڵان قورئانی پیرۆزی له‌به‌ركردووه‌.
    *باوكی له‌ریزی (الحزب الوطنی) ئه‌وكاته‌ی میسردا كاری سیاسی ئه‌نجام داوه‌.
    * قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له (تجهیزیة دار العلوم) و (دار العلوم)ی باڵای له‌ (قاهیره‌) ته‌واو كردووه‌.
    * دوای ته‌واوكردنی خوێندن، نووسینه‌كانی له‌ گۆڤاری (اڵاهرام، اڵاسبوع، الرسالة، الشرق الجدید، العالم العربی)دا بڵاوده‌كرده‌وه‌.

    * ژنی ماره‌كرد، به‌ڵام زیندان بواری گواستنه‌وه‌ی نه‌دا.
    * ساڵی 1948ـ1950 له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی خوێندندا نێررایه‌ (ئه‌مه‌ریكا). به‌ڵام پێش ته‌واوكردنی خوێندن به‌(3) سێ‌ مانگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ میسر.
    * گۆڤاری (الفكر الجدید)ی ده‌ركرد به‌ هاوكاری (محمد حلمی المنیاوی) كه‌ هه‌مووی هێرشی ئیسلامی بوو بۆ سه‌ر ده‌ره‌به‌گ‌و سه‌رمایه‌داری، به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان‌و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
    * ساڵی 1951 چووه‌ ریزی كۆمه‌ڵه‌ی (برایانی موسڵمان = الإخوان المسلمين)ه‌وه‌.
    * ساڵی1952 به‌ ئه‌ندامی (مكتب الارشاد)ی برایان هه‌ڵبژێراو كرا به‌ سه‌رۆكی به‌شی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز له‌ (باره‌گای ناوه‌ندی = المركز العام)ی برایان.
    * ساڵی 1952 به‌شداری كۆنگره‌ی دیمه‌شقی كرد، كه‌ له‌ژێر ناوی (التربیه‌ الخلقیه‌ كوسیله‌ لتحقیق التكامل الإجتماعی)دا گیرا.
    * هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌كو نوێنه‌رێكی برایانی موسڵمان به‌شداری كرد له‌ (كۆنگره‌ی میللی ئیسلامی قودس = المۆتمر الإسلامی الشعبی– القدس -).. پاش ته‌واوبوونی كۆنگره‌كه‌ به‌ فه‌رمانی (كلوب)ی فه‌رمانده‌ی ئینگلیز، حكومه‌تی ئه‌رده‌نی رێینه‌دا بچێته‌ ئه‌رده‌نه‌وه‌.
    * ساڵی 1954 كرا به‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (الإخوان المسلمین)كه‌ هه‌ر له‌وساڵه‌دا داخرا، چونكه‌ دژی رێكه‌وتنی میسرو به‌ریتانیا وه‌ستا. كه‌ پیاوانی (شۆرشی!) یۆلیۆی میسری كردیان.
    * له‌مه‌ودوا له‌ زیندانه‌كانی (القلعه‌، السجن الحربی، ابوزعبل، ولیمان طره‌)دا ژیانی برده‌سه‌ر.
    * له‌ ئایاری1955دا خرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی بۆ تیماركردنی شوێنه‌واری سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندان‌و، نه‌خۆشییه‌كانی كه‌ له‌ زینداندا تووشی ببون. وه‌ك (نه‌خۆشی سنگ، دڵ‌و، رۆماتیزمی ئێسك).
    * له‌ 12ی ته‌مووزی 1955دا (دادگای گه‌ل = محكمة الشعب!) بۆ ماوه‌ی (15 ساڵ زیندانی له‌گه‌ڵ كاری ناڕه‌حه‌ت)حوكمی دا به‌سه‌ردا!! هه‌رچه‌نده‌ نه‌شیتوانی له‌به‌ر نه‌خۆشی‌و ئازارو ناڕه‌حه‌تی ئاماده‌ی (دادگا)كه‌ بێت.
    * ساڵی 1955 له‌ (سوریا) وێنه‌و ناوی له‌ (لوحة شرف)ی كۆلێجی شه‌ریعه‌تی زانكۆی دیمه‌شقدا هه‌ڵواسرا، له‌ڕیزی (زاناو دانا دلسۆزه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م).
    * شه‌وو ڕۆژی زیندانی (دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شه‌كه‌نجه‌و سزای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرا) دابه‌ش ده‌كرد به‌سه‌ر ئیشی ته‌نزیمی برایان‌و نووستن‌و كتێب داناندا.
    * ساڵی 1964 دوای هه‌وڵدانێكی زۆر له‌لایه‌ن (عبدالسلام عارف)ی سه‌رۆكی (كۆماری عێراق)ی ئه‌و كاته‌ له‌زیندان هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
    * دوای چه‌ند مانگێك گیرایه‌وه‌و له‌زیندان توندكرا.
    * له‌ 29/8/1966دا گیانی شه‌هیدانه‌ی به‌ره‌و خوای په‌روه‌ردگارو كردگاری به‌رزبووه‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی له‌ سێداره‌ درا..
    ره‌حمه‌ت له‌گیانی پاكی سه‌ییدی زیندانى...


    سه‌رچاوه‌: كتێبی مه‌شخه‌ڵی ڕێ

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کورتەیەک لە ژیانى (سەید قوطب) له‌ چـه‌ند دێرێكـدا.. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top