• نوێ

    الجمعة، 29 أغسطس 2014

    ڕاستیەکی تاڵ بۆ ئیسلامیەکانی کوردستان بە حیزب و سەلەفی و سۆفیەکانەوە!

    باشتر بو ئێوە وەك بێ لایەن نێوەندگیریتان بکردایە، نەك بچنە بەرەی عەلمانیەکانەوە!.
    زۆردەمێکە دەمەوێت بێدەنگی هەڵبژێرم لە هەندێك باسدا!، بەڵام سوێند بەخوا ترسی لای خوای گەورەو، ڕوبەڕوبونەوەی ڕۆژی دوایی ئەم بێدەنگیەم دەشکێنێت!.
    خەڵکێك لەوەیە وابزانێت کاتێك بێدەنگیم هەڵبژاردووە ، لە ڕوداوەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامی بەگشتی و ، هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی ، لە بێ ئاگایی و نەشارەزایی و دووریە لە ڕوداوەکان!.


    نا باوەڕتان هەبێت بەهۆی جیهانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەدوادا چونم بۆ ڕووداوە ڕاستەقینەکان، زۆر نزیکترم لەکەسانێك کە بەدرۆی ڕاگەیاندنەکان خۆڵ دەکرێتە چاویان و ڕاستیەکانیان لێ ئاوەژوو دەکرێت و لەقوڕێکی خەست زیاتر بۆ قیامەتیان هیچی تریان دەست ناکەوێت!.
    لەم بابەتەدا ڕو دەکەمە سەرکردایەتی حیزبە ئیسلامیەکان و ئەندامان و لایەنگرانیان و ئەو کەسانەشی کە ناویان لەخۆیان ناوە سەلەفی یان سۆفی!، کە وەك بینیمان هەموویان یەك ڕان لەسەر ئەوەی دەبێت گەورەو بچوك لەبەرەی پێشمەرگەداو و لەژێر سایەی حیزبە عەلمانیەکان ڕوبەڕوی هێزێکی ئیسلامی ببنەوە، لەکاتێکدا زۆر دەمێکە ڕایان گەیاندووە ئێمە شەڕی میلەتی کورد ناکەین و ، کورد بە مسوڵمان دەزانین و کۆتا کرتەی ڤیدیۆیی نێوان پێشمەرگەو ئەندامێکی ئەوانیشمان بینی کە چۆن دێتە ناو پێش مەرگەو بەبرای خۆیانی لەقەڵەم دەدات و دەڵێت: ئێمە شەڕی کورد ناکەین و دژ بە مالیکین!.
    لەبیرتانە ئەو ڕۆژەی شاری (عرسال) لە لوبنان ئازاد کرا، هەمان ڕۆژ بوو کە هێرش کرایە سەر(شەنگال)و ناوچە کوردیەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە!؟.
    بەڵام ئاقڵێتی و حەکیمیەتی زانایانی سونی مەزهەبی سەربەرزی وڵاتی لوبنان ، دەرکیان بەم ڕوداوە گەورەیەو کارەساتەکانی دواتریشی کردو ،زانیان ئەم جەنگە دژ بە ئەهلی سوننەو جەماعەیەو، پیلانێکی زۆر گەورەو تۆکمەی لەپشتەوەیەو، خێرا لەجیاتی ئەوەی ئاگری شەڕەکە خۆش بکەن کەوتنە نێوان جەیشی لوبنانی و دەوڵەتی ئیسلامی ، نێوەند گیریان کردو شارەکەش چۆڵ کرا بەبێ خوێن ڕشتن!، بەم هۆیەشەوە هەم سەری خۆیان بەرز کردەوە لای خوای گەورە ، پاشانیش بون بە کەسانێکی دڵسۆزو بەهێز کە توانیان گەورەترین ڕۆڵی ئاشتی ببینن لە ناوچەکەداو گوێڕایەڵ کراویش بن و کاریگەریەکی بەهێزیشیان هەبێت لەسەر ڕووداوەکان!.
    ئەمان زۆر ئاقڵانەو و لەخواترسانە هاتنە مەیدانەکەو ،نەهاتن خێرا خۆیان فش بکەنەوە وەك فس فس پاڵەوان و، بێنە بەر کامێرا بە قاتی شاڵ و کڵاشەوە بۆ خۆ دەرخستن و وێنە گرتن بێنە بەرەکانی شەڕەوەو پاش نیو کات ژمێر تێی بقوچێننەوە بۆ ماڵەوەو کوڕی خەڵکیش بە کوشت بدەن!.
    یان وەك هەندێکی تریان خەڵك بنێرنە سەنگەرەکان و خۆشیان ئامادە نەبن بۆ نیو کات ژمێریش بچنە بەرەکانی شەڕەوەو دواتر بەناوی کۆنگرەوەو ئیش و کاری گەورە گەورە بۆی دەربچن و بڕۆنە دەرەوەی وڵات!.
    ئەمان گەورەترین خوێنیان خۆش کرد لە نێوان دوو کۆمەڵدا ، کە هەردوولا خۆیان بە مسوڵمانی سونی مەزهەب دەزانن و ، نەیان ویست خوێنی مسوڵمان بەدەستی مسوڵمان بڕژێت!،ئەگەر چی ئەوەی مسوڵمان بێت شەرعەن نابێت لەژێر سایەو سێبەری عەلمانیدا بێت چونکە حوکمی وەك ئەوان دەبێت!.
    ئێستا لەخۆتان بپرسن؟ ، چی وای لێکردن کەوا نەتوانن ئێوەش ئەو ژمارە بەهێزەبن و، مسوڵمانانیش گومڕا نەکەن و دەستان نەبێت لەم خوێن ڕشتنەدا ، کە ئەوەی ئاقڵ بێت بەس کەمێك بە وردی بەدوادا چون و لێکۆڵینەوە بکات لەڕوداوەکان دەزانێت کێ لەپشت هەڵگیرسانی ئەم شەڕەوەیەو ، سودو قازانجیش دەچیتە گیرفانی کێ وە؟ ، خۆ سوێند بەخوا بەس مەلاتان تیا کۆبکرێتەوە، دەبێت لە سلێمانی تا تاسڵوجە کۆستەریان بۆ ئامادە بکرێت!، بەڵام هۆکار چی بوو بۆ واتان نەکرد؟ دەزانم شەرم دەکەن، قەینا خۆم پێتان دەڵێم!.
    سوێند بەخوا یان لەترس و لەرزتاندا بوو ، ترسێك لەوەی ئێوەش ڕاپێچ بکرێن و مەرگ ئێخەتان پێبگرێت!.
    یان لە برساو بۆ لەدەست نەدانی ئەو پلەو پایەو دەسکەوتانەیە کە چەندین ساڵە گەنجی کورد بەناوی دینەوە فریو دەدەن!.
    جابزانن چی خاکە سەریەکتان بۆ هەیە لای خوای گەورە، ئەوە ئەمڕۆش ڕزگارتان بوو لە دوونیادا، ئەی چی وەڵامی خوای گەورە دەدەنەوە لەڕۆژی قیامەتدا؟.
    سەرکردەو کەسایەتی دیارو و مەلاو داعی واتانمان بینی لەم ماوەیەدا، گەر پێشتر کەسێك نەی ناسیبن ، وادەزانێت عەلمانیەو سەر بەحیزبێکی عەلمانیە!.
    چونکە هاوارەکانی کەناڵەکانتان و لێدوانی سەرکردەکانتان و وتاری سەر مینبەرەکان جەرگی دەیان دایکی سوتاندوەو دەیان منداڵیشی هەتیو خستوە تا ئێستاو، خوێنی دەیان نوێژ خوێن و ڕۆژووگریشی ڕشتوە لەسەر فتواکانتان و، ئێوەش بۆ خۆتان هەر لە دوورەوە سەیریان بکەن و بڵێن: ئاگرە سورە لەخۆم دوورە!.


    لەگەڵ ڕێزی براتان: باوکی ئەسماء
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڕاستیەکی تاڵ بۆ ئیسلامیەکانی کوردستان بە حیزب و سەلەفی و سۆفیەکانەوە! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top