• نوێ

    الخميس، 14 أغسطس 2014

    وەڵامێك لە عبدالله قەرەداغی یەوە بۆ علی قەرەداغی...

    نە پێشمەرگە شەهیدەو... نە شەرعيیشە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی دا!
    چەواشە کارو زانای سوڵتانی ستەمکار!. ئەگەر چی هەمیشە خۆم پاراستوە لەوەڵام دانەوەی زانایان و بانگخوازان، بەڵام لەسەر داوای کۆمەڵێك مسوڵمانی بەڕێز بەپێویستم زانی هەڵوێستەیەك بکەین لەسەر فتوا ناڕەواکانی کاك علی قەرەداغی ، کە ماوەیەکە ڕاگەیاندنەکان کردویانەتە مانشێت و، نان و پیازی پێوە دەخۆن و بەداخەوە ئەمیش پاش شکستی ئیخوان لە جیهانی ئیسلامیدا ،
    لەجیاتی هەستانەوەی ئوممەت و فتوا دەرکردن دژ بەو سوڵتانانەی کە بونەتە داردەستی جولەکەو ڕۆژ ئاوا، بە یەکجاری خۆی یەکلایی کردەوە بۆ سوڵتانە ستەم کارەکان و ، ئێستا بوەتە موفتیەکی گەورەیان و، بە ویستی خۆی خەریکی گەوجاندن و چەواشە کاری مسوڵمانانەو، بەبێ ڕونکردنەوەی دەقە شەرعی یەکان ، فتوای نابەجێ و ناڕەوا دەدات و ، جەنابیشیان هەر خەریکی گەشت و گوزارو گەڕانەو ، ترسی ئەوەی هەیە ئەو پلە ناڕەوایەی کە پێی بەخشراوە و، ئەو نازو نیعمەتەی کە پێی دراوە لە بەهەشتەکەی دوونیای لە دەوڵەتی قەطەر لێی وەرگیرێتەوەو، شەرمەزاری بکەن!.
    سەرەتا دەمەوێت باس لە شەهیدی بکەین و بزانین کێ پێی دەوترێت شەهید؟ وە ئەوکەسەی بەدوای ئەو پلەیەدا دەگەڕێت و دەیەوێت بەرگری بکات لە خاك و ئاوی مسوڵمانان و زێدی باو باپیرانی دەبێت لەژێر چی ئاڵایەکدا بێت؟. ئەمە خۆی ئەسڵی ئەو تێگەشتنە هەڵەیەیە کە جەنابیان ئامادە نیە ، کوڕی خۆی بنێرێتە سەنگەرو، باوەڕیشمان وایە کەوا خۆشی لەگوماندایە سەبارەت بە فتواکەی و تەدلیس و چەواشەکاری تێدا دەکات!.

    کێ شەهیدە؟
    پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه و سلم) دەفەرموێت" من قاتل لتكون كلمة الله هي العليا فهو في سبيل الله" ( رواه مسلم) واتای: هەرکەسێك لە پێناوی بەرز کردنەوەی ووشەی خوادا کە مەبەستی بەرز کردنەوەی (لاإله إلا الله محمد رسول الله) بجەنگێت ئەوە لە پیناوی خوادایە. لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت "من مات في سبيل الله أو قُتل فهو شهيد"
    واتای: هەرکەس لە پێناوی خوادا بمرێت یان بکوژرێت ئەوە شەهیدە. لەم دوو فەرموودەیەدا ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کەوا ئەوی بەدوای شەهیدیدا دەگەڕێت ، دەبێت مسوڵمان بێت و ، لەژێە ئاڵای ئیسلام و بەرنامەی ئیسلامیشدا بجەنگێت ، ئەوکات پێی دەوترێت شەهید!.

    بەڵام جەنابیان هاتووەو تەدلیس دەکات و ئەم فەرموودەیە بە کوێرانەو بەبێ ڕونکردنەوە ئاماژە پێ دەدات کە پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی: من قتل دون ماله فهو شهيد، ومن قتل دون أهله فهو شهيد، ومن قتل دون دينه فهو شهيد، ومن قتل دون دمه فهو شهيد ".أخرجه أبو داود (2 / 275) والنسائي والترمذي (2 / 316) وصححه، وأحمد (1652) 1653) عن سعيد بن زيد، وسنده صحيح.
    واتای: هەرکەس لە پێناو ماڵیدا بکوژرێت ئەوە شەهیدە، هەرکەس لەپێناوی ئەهلیدا بکوژرێت ئەوە شەهیدە، هەرکەس لە پێناوی دینەکەیدا بکوژرێت ئەوە شەهیدە، هەرکەس لە پێناوی خوێنیدا بکوژرێت ئەوە شەهیدە!.
    جا ئەو هاتووە پێشمەرگە بەوە دەشوبهێنێت کە لە پێناوی ماڵ و خاك و ئاوی دا بەرگری دەکات ، بۆیە پێی وایە ئەگەر کوژران شەهیدن و ، تەرەفی بەرامبەریش بۆ دۆزەخ دەڕۆن!. دیارە ئەم ووشەیە ڕاستی یە بەڵام لە ڕێی باتڵدا بەکاری هێناوە، چونکە نە ئاڵای کوردستان ئیسلامیەو ، نە حوکمیش بەبەرنامەی خوای گەورەی تێدا دەکرێت ، بەڵکو ئێمەش باوەڕمان وایە لەناو پێشمەرگەدا کەسانی نوێژ خوێن و دینداری تێدایە ، بەڵام ئایا دەکرێت و دەگونجێت ، مسوڵمانان لەژێر ئاڵای نەفامیدا بەکوشت بدرێن و پێ یان بوترێت شەهید؟.
    بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیە وسلم) دێنینەوە کە فەرموویەتی"من قتل تحت راية عمية , يدعو عصبية أو ينصرعصبية , فقتلته جاهلية " الألباني في السلسلة الصحيحة 1 / 720 :أخرجه مسلم.
    واتای: هەرکەسێك بجەنگێت لەژێر ئالایەکی کوێرانەداو، بانگەوازی دەمارگیری بکات یان دەمارگیری سەربخات ، کوشتنەکەی نەفامیە!.
    بۆيه‌ مەرجی یەکەم وسەرەکی شەهید ئەبێت ئەو کەسە ئیمانی بەخواو بەرنامەکەی ئیسلام هەبێت بەتەواوی و لەژێر ئاڵای ئیسلامدا بێت واتا بۆ ئامانجێك هەوڵ بدات کە تەواو لەگەڵ ئیسلامدا یەكبێتەوە نەك کەسێك ئەگەر موسوڵمانیش بێت لەژێر ئاڵایەکی جاهیلیەتدا بکوژرێت هەرگیز ئەمە شەهید نیە و پیی ناوترێت شەهید لە پێناوی خوادا ، مەگەر ڕەحمی خوای گەورە ئەگەر نا حیسابی وەك عەلمانیەکان وایە.
    ئەو جەنگەی ئەمڕۆش کە لە شام و عێراق ڕودەدەن ، ڕوبەڕوی میلەتی کورد نی یەو ئەوەی بەچەندین ساڵ ئێمە دەستمان نەدەکەوتەوە لەماوەی کەمترین ماوەدا بەدەستمان هێنایەوە ، بەڵام یەکێتی هەروەك پیشەی جاشایەتی جارانی خانەقین و کەرکوك و جەلەولای پڕ کرد لە پاسدارو ، لەپشتەوە بە ئەمری ئاغای قاسم سلێمانی کەوتە لێدانی دەوڵەتی ئیسلامی ، کە لەچەندین بەیان نامەدا ئاماژەیان بەوە کردبوو ، ئێمە کورد بە برای خۆمان دەزانین و جەنگی ئێمە دژ بەشیعەیەو ، کورد بە سوننە مەزهەب و مسوڵمان دەزانین و سنوری ئێمە لەگەڵ سنوری کوردستاندایە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ڕاگەیاندنی چەواشەکاری عەلمانیەکان خۆڵ دەکەنە چاوی کوردەوەو، بەڕاستی ئەوەش ڕون ناکەنەوە کە فڕۆکەخانەی هەولێر لەڕێی پارتی یەوە بەشێکی دەبێتە شوێنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی بۆ ، کوشتن و لەناو بردنی سەرکردەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، وە تازەترین دانیشتنیش لەنێوان ئەمریکاو ئێران و لوبنان و دەسەڵاتدارانی عەلمانی کوردی و کراوە بۆ ئەوەی هەموو لایەك تێکڕا هێرش بکەنە سەر دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام نەیان زانی ئەوان زۆر ئاقڵانە تر بەپیلانەکەیان دەزانن و پێش ئەوەی ئەوان دەست بوەشێنن ، هەردوو قەزای (شەنگال) لە کوردستان و(عرسال) لە لوبنان بکەوێتە ژێر دەستیانەوە!.

    کەوابوو لە کۆتایی دا دەڵێم: جەنابی ئاغای قەتەری ، کە ئەم دەستەواژەیەم بۆ بەکار هێناوی تەنها بۆ ئەوەیە کە مسوڵمانان بزانن ئەم کابرایە خاوەنی دوو ڕووەو ، ئەم هات و هاوارەشی کە لێی هەڵساوە تەنها لە بەر بەرژوەندیە دوونیاییەکەی خۆیەتی کەدەستی کەوتوە، چونکە بەپێی ئەوەی خەڵکی یەك ناوچەین چەندین جار پێکەوە دانیشتوین و ، گوێ بیستی زۆر گفتو گۆی بوم کە لای ئێمە شیعەی بە خەتەری گەورە ناساندوەو دواتریش لە تاران بەشان و باڵی خامنەئیدا هەڵی داوەو بە ڕابەری ئینقلابی ئیسلامی ناساندووە!. جا یان وەك چۆن لە کوردستانیشدا بە ئەمریکای دەوت: هاوپەیمانان!،بەپێچەوانەشەوە لە قەتەریش دەیوت داگیرکەران، پێشینەو نهێنی باشی دەزانم تا خیانەتە گەورەکەی کە لەساڵەکانی نەوەددا لە بزوتنەوەی ئیسلامی کردی و ، پارەی یارمەتی بڕین لە وڵاتی قەتەرو ، دواتر فەرشی قەڵاچوالانی بەو پارەیە کڕی کە بۆ هەتیو کۆی دەکردەوە، تا ئەوکاتەی گرانیەکە کە مسوڵمانان نان نەبوو بیخۆن ، جەنابیان کاتێك کچەکەی مامۆستا سەید ئەحمەدی مارەکرد بۆ کوڕە بە نەستەلە بەخێوکەرەکەی ، هیچی نەکرد بۆ خوانی ئاهەنگەکەی تەنها ئەوەندە نەبێت کە خوا ئاگادارە لەسەر ئەم وتەیە ٥٠٠ مریشکی بۆ ٥٠٠ کەس بەسورەوە کراوی ئامادەکرد!. جا ئێستا ئاغای قەتەری ئەگەر ئەو بەرگری کردنەی کوڕی هەژار، کە بە فتوا چەواشەکاریەکانی تۆو هاوشێوەکانت دەکوژرێن لەژێر ئاڵای عەلمانی و دیموکراسی و لەخزمەتی مالیکی و شیعەو ڕۆژ ئاوادا ، ئەوە زەحمەت نەبێت بۆ کوڕە نەستەلەکەت نانێریتە پێشەوە بۆ ئەوەی ئەگەر کوژرا بڵێین: فتواکەی لەدڵەوە دەرچوو، سەلماندیشی لە ڕێی خاك و ئاوی کوردستان دا کوڕەکەی خۆی بە کوشتدا!.

    لێرەوە بە واجبێکی شەرعیم زانی کە ئەم وەڵامە بدەمەوە وە خوا بۆ خۆی شاهێدە نە ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامیم نە هیچ پەیوەندیەکیش هەیە لە نێوانماندا، بەڵام کەبینیم زۆربەی مامۆستایان بێدەنگیان کردوە ، ئەم ئەرکە قورسەم خستە سەرشانم ئەگەر باجیشی لەسەر بدەم سوپاسی خوا دەکەم!.
    وە بە پێویستم زانی داواش بکەم لەسەرجەم ئەو پێشمەرگە دیندارانەی کە لەبەرەکانی جەنگدان ، بگەڕێنەوەو خۆتان بەکوشت مەدەن لە ژێر ئاڵای عەلمانیەکاندا ، سوێند بەخوا ئەو مەلایەی فتوای شەهیدبونتان بۆ دەدات یان خەڵەفاوە یان دۆڕاوەو، زانای سوڵتانی ستەم کارە نەك زانای سەر ڕاستی ئوممەتی ئیسلام!. کوژرانی ئێوە بەرامبەر هێزێکی ئیسلامی کە دەیان براو خوشکتانی لەڕوانگەی دینەوە ڕزگار کردوە لە زیندانەکانی شیعەی سەفەوی و ڕافیزەو ، مسوڵمانانی کوردیش بە براو کەسی خۆیان دەزانن ، تەنها خەسارەت مەندیەو ، ئەگەر بهاتایە ئێوە لە ژێر ئاڵای ئیسلام و بەرنامەی پیرۆزی ئیسلام ڕوبەڕوی هەرهێزێك ببونایەتەوە کە نیازی داگیرکردنی خاك و ئاوتانی بوایە ، ئەوە گەر مسوڵمانیش بونایە ئەوکات بەرگری کردن لەسەرتان واجب و پێویست دەبوو، کوژراوی ئێوە بۆ بەهەشت بوو ، کوژراوی ئەوانیش بۆ دۆزەخ و ئەو فەرموودانەی کە کاك علی ئاغا باسی لێوەکردوە ، شمولی پێشمەرگەی دەکرد!
    بەڵام باوەڕتان بێت ئەم کەسە هێندەی لە بەرژەوەندیەکانی خۆی دەترسێت لەدەستی بدات نیو هێندە لەخەمی پێشمەرگەو خاك و وڵاتدا نی یە!.

    عبدالله قەرداغی
    ئیمام و خەطیب ١٠

    .شوال.١٤٣٥
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: وەڵامێك لە عبدالله قەرەداغی یەوە بۆ علی قەرەداغی... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top