• نوێ

    الثلاثاء، 23 سبتمبر 2014

    هیممەت بەرزى شێخ ئەلبانى (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە زینداندا....!!!

    زۆر بە دەگمەن ئەگەرنا نابینیتەوە زانایەک لە زانا حەق بێژو بویرەکانى ئەم ئوممەتە نەکەوتبێتە زیندان و بە دەست دوژمنانى کاروانى خواناسیەوە توشى ئازار نەبوبێتەوە, بە جۆرێک تیایاندا بووە ئەگەر ماوەیەک توشى ناڕەحەتى و تاقیکردنەوە نەبوبێت خەم دایگرتووەو ترساوە لەوەى لە هەق لایدا بێت.!
    چونکە هەردەم سوور بوون لە ڕۆشنکردنەوەى ڕێگاى هەق و ناساندنى ڕێچکە گومڕاو گومڕاکەرەکان و نەک شتێکیان نەوتووە دڵى ستەمکاران خۆش بکات بگرە بە گەورەترین دوژمن تەماشایان کراوە لە لایەن ئەو طاغوتانەوە, لەو زانایانەى سەردەمیش کە توشى زیندانى کردن بۆتەوە شێخى فەرمودەناس ئەلبانىیە(ڕەحمەتى خواى لێ بێت), هەرچەند ئەم بەسەرهاتە تەواو شاردراوەیەو کەم بیستراوە, ئەوەتا خۆى ئەو بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە کە چۆن دەستگیر کراوەو ماوەى بەند کردنەکەشى بە چییەوە بەسەر بردووە:
    شێخ دەفەرموێت:
    (قەدەرى خواى گەورە وا بوو ساڵى 1389ى کۆچى بەرامبەر 1979ى زایینى لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایاندا زیندانى کرام بە بێ ئەوەى هیچ تاوانێکمان کردبێت, جگە لە بانگەواز کردن بۆ ئیسلام و فێر کردنى خەڵکى لە بنەماکانى ئەو دینە, برام بۆ زیندانى (القلعة) و زیندانى ترى شارى دیمەشق, پاش ماوەیەک ئازاد کرام و دواتر جارێکى تر گیرامەوەو نەفى کرام بۆ جەزیرە بە مەبەستى ئەوەى چەند مانگێک لە زیندانى ئەوێ بەسەر بەرم, بە ئومێدى ئەوەم تەنها لەبەر خاترى خواى گەورە بوبێت و پاداشتى لەسەر وەربگرم.
    وە قەدەرى خواى گەورە وا بوو لەو زیندانەدا کەسم لەگەڵ نەبێت جگە لەو کتێبەى زۆرم خۆشدەویست (صحیح مسلم) و قەڵەمێکى ڕەصاص و خەت کوژێنەرەوەیەک, ئیتر منیش بەچۆکدا کەوتم بۆ بە ئەنجام گەیاندنى ئاواتەکەم کە بریتى بوو لە کورت کردنەوەى صەحیحى موسلیم, تا لە ماوەى سێ مانگدا کۆتاییم پێ هێنا دواى ئەوەى شەوو ڕۆژ کارم تێدا دەکرد بە بێ وەستان و ماندوو بوون.
    بەم شێوەیە ئەو شتەى دوژمنانى ئوممەتى ئیسلام لە تۆڵە کردنەوەیاندا لە ئێمە ویستیان لێى بوو پێچەوانە بویەوەو بوو بە نیعمەت بۆمان, ئێستا قوتابیانى زانستى شەرعى لە موسڵمانان لە هەموو شوێنێک لە سێبەرى ئەو کتێبەدا دادەنیشن..
    هەموو سوپاس و ستایشێک بۆ خواى گەورە کە بە نیعمەتى ئەوەوە هەموو چاکەکان تەواو دەبێت.

    سەرچاوە/ حیاة العلامة الألبانی رحمه الله تعالى بقلمه......عصام موسى هادی لاپەڕە 14.


    ئا/ حەمزە بەرزنجى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هیممەت بەرزى شێخ ئەلبانى (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە زینداندا....!!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top