
فالذي قاتل حمية نقول له: لماذا تقاتل حمية؟ هل هو حدب على قومك، أو رغبة في بقاء الإسلام في بلادك؟ إن قال بالأول فليس بشهيد، وإن قال بالثاني فهو شهيد، كما لو قال: أقاتل حدباً على قومي، ليبقى الإسلام في بلادي).الشرح الممتع على زاد المستقنع (5/ 287-288)
واتە: وە ووشەى شەهید لێرەدا مەبەست پێى: شەهیدى جەنگ و کوشتارە, ئەو کەسەى کوشتارى کردووە لە پێناوى ئەوەى ووشەى خواى گەورە بەرز و بڵند بێت.
بەڵام ئەو کەسەى کە لە پێناوى نیشتمان پەروەرى یان گەلچێتى یان دەمارگیرێتىدا کوشتار و شەڕ دەکات ئەگەر بکوژرێت شەهید نىیە, بەڵام کەسێک لە پێناو پاراستنى نیشتمانە ئیسلامییەکەىدا بکوژرێت لە پێناو ئەوەى نیشتمانەکەى نیشتمانێکى ئیسلامیییەو(ئیسلام پیادە دەکرێت تیایدا) ئەوە کوشتارى کردووە لە پێناو پارێزگارى کردن لە دیندا, لەو ڕوانگەیەوە لە پێناو خواى گەورەدایە, لەبەر ئەوە پێویستە بۆ برایانمان ڕوون بکەینەوە ئەوانەى لە ناو سوپادان کەوا ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شەڕکردن لە پێناو ئەوەدا نا کە بەرگرى لە نیشتمانەکەیان دەکەن لەبەر ئەوەى نیشتمانیانە, بەڵکو لەبەر ئەوەی کە نیشتمانەکەیان نیشتمانێکى ئیسلامییەو ئەمانیش شەڕ دەکەن لە پێناو پاراستنى ئیسلام دا بۆ ئەوەى لە کاتى کوژرانیاندا بە شەهید حساب بکرێن, چونکە پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) پرسیارى لێ کرا دەربارەى پیاوێک لەبەر ئەوەى پێى بڵێن ئازا شەڕ دەکات و لەبەر دەمارگیرى شەڕ دەکات و لەبەر ئەوەى بیبینن و باسى بکەن شەڕ دەکات, ئاخۆ کام لەمانە لە پێناو خوادایە؟ ئەویش فەرموى: هەرکەسێک کوشتار بکات لە پێناو ئەوەى ووشەى خواى گەورە بەرز و بڵند بێت ئەوە لە پێناو خوادایە.
جا ئەو کەسەى بە دەمارگیرىیەوە شەڕ دەکات پێى دەڵێین: بۆچى بە دەمارگیرى شەڕ دەکەیت؟ ئایا هەست و سۆزت بۆ گەلەکەت جوڵاوە, یان بە ئومێد و ئاواتى ئەوەى ئیسلام لە شارەکەتدا بمێنێتەوەو بەرقەرار بێت؟
خۆ ئەگەر یەکەم وەڵامى دایتەوە, ئەوە شەهید نىیە!, وە ئەگەر وەڵامى دووەمى دایەوە ئەوە شەهیدە, هەروەها ئەگەر بڵێت: لە پێناو سۆز جوڵانمدا بۆ گەلەکەم هەتا ئیسلام بە بەرقەرارى بمێنێتەوە لە شارەکەمدا هەمان شتە.وەرگێڕانى/ مەبەست شارباژێڕى
0 التعليقات:
إرسال تعليق