
وەڵام: سوپاس وستایش بۆ خوا، بەڵێ ئەم قسەیە تێبینی لەسەر هەیە، پەیوەستە بە پەناگرتن بە خوا لە شەیتانی دەركراو لە ڕەحمەتی خوا، خوای پاك و بێگەرد وبەرز زۆر لەوە گەورەتر و بەرزترە كە پەنا بگرێ لە شەیتان، وە شەیتانیش زۆر لەوە بچوكتر و سووك و ڕیسوا و كەمترە كە خوا پەنای لێ بگرێ، چونكە پەناگرتن بریتییە لە داواكردنى پەناگرتن لە كەسێك كە لە پلەی هێز و دەستەڵات و زاڵ بوونە و، شەیتانیش زۆر لەوە سووك و ڕیسوا و بچوكترە، كەواتە نە لە ڕووی شەرع و نە لە ڕووی عەقڵ و نە لە ڕووی بیرلێكردنیشەوە دروست نییە پەناگرتن لە شەیتان بدرێتە پاڵ خوای پەروەردگار، خۆ خوای پەروەردگار نەیفەرمووە:أعوذ بالله من الشیطان الرجیم، بەڵكو ئەم وشەیە لەلایەن بەندەكانی خواوە دەردەچێ و پەنا دەگرن بە پەروەردگاریان لەشەیتانی دەركراو لە ڕحمەتی خوا(مەبەستی شێخ ئەویە هیچ كاتێك خوای گەورە پەنای نەگرتووە لە شەیتان، بەڵكو داوای لە ئێمە كردووە پەنا بگرین بەخوا لە شەیتان، وەكو دەفەرمووێ:فإذا قرأت القران فاستعذ بالله من الشیطان الرجیم.النحل:96.-وەرگێڕ-).
بەڵام بڵێی خوا دەفەرمووێ: بسم الله الرحمن الرحیم، ئا ئەوە دروستە، چونكە هەموو ئەوەی لە پەرتووكەكەی خوادا هاتووە لە سەرەتاوە تا كۆتاییەكەی قسەی خوای گەورەیە و، بەشێكیش لەوە (بسم الله الرحمن الرحیم) ە، چونكە بەشە ئایەتێكە لە سوڕەتی "النحل".والله المستعان.
مجموع فتاوی وبحوث للشیخ، عبدالله بن سلیمان المنیع(1/266-267)، و
فتاوی العلماء حول القرآن الكریم،جمع وترتیب:صلاح الدین محمود السعید.
0 التعليقات:
إرسال تعليق