• نوێ

    السبت، 18 أكتوبر 2014

    جارێکى تر لە کوردستان سوکایەتى بە شەعائیرەکانى ئیسلام دەکرێتەوە...

    لە نوێترین دەربڕینى حیقد و بوغزى دڵ نەخۆش و مونافیقەکانى ناو ئەم میللەتەدا..دەستێکى ڕەش و دوور لە دین هەستا بە شێواندنى چەند تابلۆیەکى هەڵواسراو لە نێوان هەردوو سایدى ڕێگاى سەید سادق شارەزوور لە شارى سلێمانى, کە زیکرو یادى خواى گەورەى لەسەر نوسرابوو تا بیرى ڕیبواران بخاتەوە لە کاتى چوون و هاتنیاندا...

    ئەمە یەکەم حاڵەت نىیە لەم جۆرە..پێشتریش بە پاساوى سەرقاڵ کردنى شۆفێرانەوە وەزارەتى هاتوچۆ چەندان تابلۆى ترى لە گەرمیان لابرد لە کاتێکدا بە هەزاران تابلۆى ڕیکلام و شیعارى حیزبى هەیەو بۆ ئەمەیان هیچ ناوترێت..!!
    ئەم کارە زۆر مەدلولى هەیە..نیشانەى ئەویە لە ناو ئەم میللەتەدا کەسانێک هەن چاویان بە دین و دینداراندا هەڵنایەت..هەن گوێ لە هیچ ئامۆژگارى و بیرخستنەوەیەک ناگرن و زۆرین ئەوانەى پشتیوانیان دەکەن و حکومەتى شکستخواردوى عەلمانى کوردیش هاوکارى بیرو بۆچونى ئەم گروپەیە.




    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: جارێکى تر لە کوردستان سوکایەتى بە شەعائیرەکانى ئیسلام دەکرێتەوە... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top