• نوێ

    الخميس، 16 أكتوبر 2014

    دەربارەی وتەی; خۆشەویستی نیشتیمان بەشێكە لە باوەڕ

    پرسیار: ئایا فەرموودەی خۆشەویستی نیشتیمان بەشێكە لە باوەڕ صەحیحە؟ وەحوكمی خۆشویستنی نیشتیمان چییە؟ وەحوكمی ئەوكەسەی دەڵێت من نیشتیمانیم چییە ؟
    وەڵام:
    الحمد لله، والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آ‌له وصحبه وبعد:

    ئەم فەرموودەیە – خۆشەویستی نیشتیمان بەشێكە لە باوەڕ – هەڵبەستراوە ودرۆیە بەناوی پێغەمبەرەوە – صلی الله علیه وسلم - و هەرگیز نەیفەرمووە و ، دروستیش نییە بیروباوەڕت پێی هەبێت.

    بەڵام حوكمی خۆشویستنی نیشتیمان بەم شێوەیەیە:
    خۆشویستنی نیشتیمان؛ خۆشویستنێكی زكماكیـ(فطريـ)ـە و، ئینسان دڵی بەو زەویە بەندە كە لێی ژیاوە و، ڕاهاتووە لەگەڵ خەڵك و، دەشت، چیاكانی، چونكە ئەمانە هەڵگری بیرەوەریەكانی ئەون .
    هەروەكو شاعیریش دەڵێت:
    وحبّب أوطان الرجال إليهم    مآرب قضاها الشباب هنالك
    إذا ذكروا أوطانهم ذكرتهم       عهود الصبا فحنوا لذلك

    هەروەها خۆشویستنی نیشتیمان، وەكو خۆشەویستی ئینسانە بۆ منداڵ و، نەتەوەو، هۆزو، خێزانەكەی، وە وەكو خۆشەویستییەتی بۆ ئەو شتەی كە جوانە، ئا ئەم خۆشەویستییە چێندراوە وجێگیركراوە لە سروشتی ئينسانداو، شتێكی زكماكیشە .
    بەڵام ئەگەر هاتوو ئینسان، نەیتوانی لە نیشتیمانەكەی دینەكەی خۆی ئاشرابكات، بەشێوەیەك نەیدەتووانی بۆ نموونە نوێژ و ڕۆژوو بە ئاشكرا ئەنجامبدات و، زۆریلێدەكرا لەسەر ئاشكراكردنی دروشمەكانی كوفر، ئەوە پێویستە لەسەری لەو نیشتیمانە كۆچبكات، بۆ ئەو شوێنەی كە دەتوانێت دینەكەی ئاشكرا بكات، ئەگەر توانی، وە ئەگەر نەشیتوانی ئەوە ئیمانەكەی خۆی دەشارێتەوە تا ئەو كاتەی خوای گەورە ڕێگەیەكی بۆ ئاسان دەكات .
    وە ئەم كۆچكردنەش واجبە لەسەری ئەگەر توانای هەبوو، خوای پەروەردگار دەفەرمووێ ‌{ يا عِبَادِي الَّذینَ آ‌مَنُوا إِنَّ أَرْضي واسِعَة فَإِیَّاي فاعبدون }.
    واتە: ئه‌و به‌ندانه‌م بڕواتان هێناوه‌ به‌ڕاستی زه‌ویی من پان و فروانه‌، سا ئه‌گه‌ر نه‌تانده‌توانی له‌ جێگه‌یە به‌ ئازادانه‌ په‌ره‌ستش بكه‌ن بگوێزنه‌وه‌ بۆ جێگه‌یه‌كی تر سا هه‌ر له‌وێ په‌ره‌ستشی من بكه‌ن .

    ئینجا ئەگەر موسڵمان ئاشكرانەكردنی دینەكەی هەڵبژارد، بەڵكو لەجێگای ئەمە دروشمەكانی كوفری ئاشكراكرد و، خۆی توشی فیتنە كرد لە دینەكەی، لەپێناو خۆشویستنی نیشتیمانەكەی و، ئازاری كۆچكردن لەو نیشتیمانە، ئەمەی هەڵبژارد بەسەر كۆچكردن بۆ ئەو شوێنەی كە دەتوانێت دینەكەی جێبەجێ بكات، ئەوە موڕتەد وموشریكە، توشی شیركی هاوتاو هاووێنە دانان بووە بۆ خوا، چونكە هاووێنە (الأنداد) بریتییە لە هەموو شتێك كەوا ئینسان دووربخاتەوە لە داخوازی خۆشەویستی خوای پەروەردگار كە بریتییە لە ملكەچبوون بۆی وگوێڕایەڵیكردنی، جا یەكسانە ئەو شتەی ئینسان لە داخوازی خۆشەویستی خوا دوورخستۆتەوە، بریتی بێت لە خێزان، یا تیرە وهۆز، یان نیشتیمان، یاخود جگە لەمانە، بۆیە هەر شتێك بەندە هەڵیبژێرێت بەسەر دیندا و، پێشیبخات بەسەر گوێڕایەڵی وملكەچی بۆ خوا، ئەوە بەشێكە لە دانانی هاووێنە بۆ خوا، خوای گەورەش فەرموویەتی {ومن الناس من یتخذ من دون الله أندادا یحبونهم كحب الله، والذین آ‌منوا أشد حبا لله} .

    واتە: هه‌ندێ له‌م خه‌ڵكه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێنافكرێ تاخوا به‌ته‌نها بپه‌رستێ، هێشتا چه‌ند هاوتاو چه‌ند هاوبه‌شێكی بۆ داده‌نێ، خۆشیان ده‌وێن وه‌ك خۆشه‌ویستی خودا،ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بت و به‌رنامه‌كانیان خۆش ده‌وێ ،ئه‌وانه‌ش وا باوه‌ڕیان هێناوه‌، خوایان له‌هه‌موو شتێك زیاتر خۆش ده‌وێ .

    بەڵام ئەگەر توانی دینەكەی جێبەجێبكات، بەشێوەیەك ڕێگری لێنەدەكرا لە نوێژ و، ڕۆژوو و، جێبەجێكردنی دروشمەكانی ئیسلام، ئەوە كۆچكردن لەسەری واجب نییە، بەڵام سوننەتە بۆی كۆچ بكات بۆ ئەو شوێنەی كە ئیمانەكەی بەهێزترە .

    بەكورتی: دین پێشدەخرێت بەسەر نیشتیمان و، خۆشەویستی خوای گەورە و گوێڕایەڵیكردنی لەپێش خۆشەویستی نیشتیمانە .

    بەڵام لەهەموو ئەمەدا مەبەست بە نیشتیمان ، ئەو زەویەیە كەوا ئینسان لەسەری ژیاوە .
    مەبەست ئەو سنوورە سیاسییانە نییە كە داگیركەرەكان دایانناوە، چونكە وڵاتی ئیسلام بریتییە لە هەموو وڵاتێك كە حوكمی بە شەریعەتی ئیسلام تێدا كراوە، وە پێویستە موسڵمانان یەك ڕژێمی سیاسییان هەبێت، كە بریتییە لە خیلافەت، هەروەها مەبەست ئەو زەویەیە كەوا ئینسان لەسەری ژیاوە و، گەشەی كردووە تێیدا، نەتەوە وهۆزەكەی لەوێن و، زێدی باب وباپیرانيەتی .

    بەڵام نیشتیمان بە واتای ئەو ڕژێمەی بوونی هەیە؛ ئەگەر ڕژێمەكە كافر بوو، ئەوە خۆشویستنی هەڵگەڕانەوەیە لە دین، چۆن موسڵمان ڕژێمێكی دژ بە خوا وپێغەمبەرەكەی خۆش دەوێت، هەروەكو خوای پەروەردگار دەفەرمووێ ‌{ لاتجد قوما یؤمنون بالله والیوم الآخر یوادّون من حادّ الله ورسوله ولو كانوا آ‌با‌وهم أو أبنا‌وهم أو إخوانهم أو عشیرتهم أولئك كتب في قلوبهم الإیمان وأیدهم بروح منه.. الآية } .

    واتە: هیچ كۆمه‌ڵێ نابینیت كه‌ باوه‌ڕی به‌ خواو به‌ ڕۆژه‌كه‌ی تر ببێت دۆستایه‌تی ئه‌وانه‌ بكه‌ن دژایه‌تی خواو په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن ! هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌ باوكیان، یان كوڕو نه‌وه‌یان، یا براو عه‌شره‌تیان بن .

    به‌ كورتیی: مرۆڤی باوه‌ڕدار نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دۆستایه‌تیبكا له‌گه‌ڵ دوژمنانی خواو پێغه‌مبه‌ردا ئه‌گینا له‌وان ده‌ژمێردرێن، ئه‌وانه‌ - كه‌له‌ دۆستایه‌تی دوژمنانی خوا خۆئه‌پارێزن- كه‌سانێكن خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌نێودڵیاندا چه‌سپاندووه‌، به‌هیچ شتێ له‌ق نابێت، بۆیه‌ (ئه‌بو عوبه‌یده‌) له‌ڕۆژی (به‌در)دا باوكی خۆی كوشت، (ئه‌بوبه‌كری صدیق) بڕیاری كوشتنی (عبد الرحمن)ی كوڕی خۆیدا، (موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر) (عوبه‌یده‌)ی برای خۆی كوشت. (حه‌مزه‌و عه‌لی) چه‌ند كه‌سیان له‌ تیره‌و بنه‌ماڵه‌ی خۆیان كوشت، چونكه‌ ناحه‌زو دژ به‌ئیسلام بوون، وه‌ پشتگیری كردوون به‌ سه‌رخستن له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ .

    وەئەگەر ڕژێمێكی ئیسلامی بوو حوكمی بە شەریعەت دەكرد ، ئەوە خۆشویستنی بەشێكە لە ئیمان، چونكە لێرەدا خۆشەویستییەكە بۆ پیاوانێكی ئیماندارە كە فەرمانی خوا جێبەجێ دەكەن، لەبەرئەوەی ڕژێم هیچ شتێك نییە تەنها پیاوانێك نەبێت كە حوكم دەكەن و، خۆشویستنی ئیمانداریش بەشێكە لە ئیمان .
    بەڵام دەربارەی وتەی ئەو پیاوەی كە دەڵێت من نیشتیمانیيم ؛ ئەوە خۆدانەپاڵ نیشتیمانە و، هەموو ئینسانێكیش دروستە بۆی خۆی بداتەپاڵ نیشتیمانەكەی .

    بەڵام حوكمدان بەسەر بێژەری ئەم دەربڕینە ؛ ئەوە سەیری مەبەستەكەی دەكرێت لە كردنی ئەم وتەیە، ئەگەر مەبەستی پشتیوانیكردنی مافەكانی خەڵكی بێت و فێڵیان لێنەكات ئەوە واتایەكی ڕاست ودروستە و، ئەگەر مەبەستیشی پشتگیری بۆ ڕژێم بێت ئەوە سەیری حاڵی ڕژێمەكە دەكرێت وەكو پێشتر باسمانكرد .

    ئەگەرچی ئەم وشەیە بەزۆری بۆ واتایەكی پێچەوانەی شەرع بەكاردێت، كەواتە بەكارهێنانی دروست نییە، بەڵام نابێت حوكم بەسەر بێژەرەكەیدا بدرێت ئیللا دوای جیاكردنەوەی مەبەستەكەی نەبێت .
    خواش زاناتره

    وەڵامدراوەتەوە لەلایەن: شێخ حامد بن عبد الله العلي

    وەرگێڕدراوە لەلایەن : باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دەربارەی وتەی; خۆشەویستی نیشتیمان بەشێكە لە باوەڕ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top