• نوێ

    الخميس، 30 أكتوبر 2014

    ئایا نووسینی پیتی (ص) یا (صلعم) لەكاتی باسی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروستە؟

    پرسیار: ئایا نووسینی (ص) یاخود (صلعم) لەجیاتی (صلی الله علیه وسلم) لەكاتی باسكردنی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە نووسینەكاندا دروستە ؟
    وەڵامی شێخ حامد بن عبد الله العلي:
    الحمد لله والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آ‌له وبعد :
    نەخێر دروست نییە ، بەڵكو سەڵاواتەكە بەتەواوی دەنووسرێت ، چونكە وەكو لەم فەرموودەیەدا هاتووە كە ڕەزیل ئەوكەسەیە كەوا باسی پێغەمبەری لەلا بكرێت ئەویش سەڵاواتی لەسەر لێنەدات ، روه أحمد والترمذي والنسائي من حدیث الحسین بن علي رضي الله عنه .

    وەبەشێك لە ڕەزیلی ئەوەیە لەكاتی نووسین ناوی بێنی وسەڵاواتی لەسەر لێنەدەی بەتەوای ، نووسینی پیتی (ص) هەروەها دروشمی (صلعم) بریتی نیین لە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، كەواتە نووسینی سەڵاوات پێویستە بەتەواوی بێت ، بۆچی ڕەزیل بین لەگەڵ پێغەمبەرەكەمان بەنووسینی سەڵاوات لەسەری بەتەواوی لەكاتی باسكردنی ناوی ، سبحان الله.


    وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا نووسینی پیتی (ص) یا (صلعم) لەكاتی باسی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دروستە؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top