
ئەم شکستەى حیزبى ئیخوانیش دواى ئەوە دێت کە چەندان تەنازولى پێشکەش کرد تا عەلمانییەکان لێى ڕازى بن, بە جۆرێک ڕەفزى کرد شەریعەتى ئیسلامى سەرچاوەى یاسادانان بێت لە دەستوردا, وە یاسایەکى دەرکرد تیایدا کۆمەڵى ئەنصار الشریعەى بە کۆمەڵێکى ئیرهابى دا لە قەڵەم..
هەروەها پاساوى هێنایەوە بۆ هێزەکانى ئاسایش و سوپا لە ئەنجامدانى هەڵمەتى دەستگیر کردن و کوشتنى ئیسلامیەکانى ئەنصار الشریعە و ئەو گەنجانەى لە جیهادى سوریا دەگەڕانەوە.
وە ڕاشد الغنوشى و عبدالفتاح مورو کە لە دیارترین سەرکردەکانى حیزبى نەهضەن شانازیان بەوەوە دەکرد کە ئەم شێوە کارکردنە ڕاسترین شێوەیە بۆ ئەوەى شکستەکەى میصر دووبارە نەبێتەوەو دەیانوت واز هێنان لە حوکمى شەریعەت تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەى لە حوکم دا سەرکەوتوو بن و گەل لێیان ڕازى بێت!!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق