• نوێ

    الأربعاء، 15 أكتوبر 2014

    ئاوایان لەم وڵاتە ئاوایە کرد...

    نە مەعاش ما.... نە مەعیشەت
    نە تەعیناتى خوێندکارانى بەش مەینەت
    نە سلفەو نە عەقارى پڕ لە ڕیبا
    نە خوێنى کەس سەندراو...نە هەقى کەس درایەوە
    نەک مەزڵومە زیندانی کراوەکان ئازاد نەکران...پۆلێک بێ خەتاى تریش فڕێندران
    میللەتیان لە دین و ڕەوشت دادۆشى..
    دەیبینین بە ڕۆژى ڕووناک سەروەت و کانزاى ئەم وڵاتە هەڵدەڵوشن
    لەو لاشەوە بە پارەى (کارەباو موەلیدەو ئاو و مۆبایل و ضەریبەو ڕسومات...) گیرفانى میللەتیان تەکاند
    بۆ خۆشیان کام پلە بەرزەو کام خانوە ڕەخشەو کام خۆشیە هەیە تیاى مەلە دەکەن
    یەک یەک مەلەفەکانیانمان بینى.... عەورەتیان کەشف بوو
    خەتاى خۆمانە...
    هەر چوار ساڵ جارێک بە هۆى دەنگدانى خەڵکى سادەو عەوام... کۆمەڵێک دەکەینە ئاغاو کوێخا بەسەر خۆمانەوە.....
    پێیان دەڵێین: فەرمون ئاغایان...بخۆن..عافێتان بێت..نۆش....ئێمەش نۆکەرتانین تا خولێکى تر
    بە هەموو لایەنەکانەوە بە بێ ڕیزپەڕ..
    زانیمان هەموو گورگن و لەسەر لاشەى ئەم میللەتە دەلەوەڕن
    شەوانیش  لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەیانبینین
    پڕ بە گەرو ...بە سکى تێرەوە...بەرامبەرمان فەلسەفە دەچڕن...

    حەمزە بەرزنجى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئاوایان لەم وڵاتە ئاوایە کرد... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top