• نوێ

    الأحد، 23 نوفمبر 2014

    کوردانی ئەهلی تەوحید لە زیندانی ڕافیزەی مەجوسیدا...(4)

    فیروز حەمیدي, ناسراو بە (إلياس).....گەنجێکى پابەند و بەڕێز لە ناو کۆمەڵگادا, تاکە تاوانى بریتى بووە لەوەى ئامادە نەبوو واز لە ووتنەوەى وانەى فێرکردنى قورئان و سوننە بێنێت لەماڵەکەىدا.
    لە 18/11/2010 دەستبەسەر کرا, ئەویش دواى ئەوەى کۆمەڵێک لە ئەندامانى ئیستیخبارات بە جلى مەدەنىیەوە تەقە لە ماڵەکەى دەکەن کە خۆى و هاوسەرى و کوڕە 16 مانگىیەکەى تێدان, ئیلیاس لە ترسا لە ماڵ دێتە دەرو ئەوانیش دوو فیشەک دەنێن بە قاچیەوەو قۆڵبەستى دەکەن و خۆى و هاوسەرو کوڕەکەى دەبەن بۆ مەرکەزى ئیستیخبارات لە شارى (سنە).
    ئیلیاس هیچ چاودێرىیەکى تەندروستى بۆ فەراهەم نەهێنرا بۆ زامەکانى قاچى, بگرە زۆر بە دڕندانە دووچارى ئەشکەنجەو لێدان بوویەوە, تا لە یەکێک لە جارەکاندا هاوسەرەکەیان هێناو لە بەرامبەرى وەستاندیان و هەڕەشەى دەستدرێژى کردنە سەریان کرد ئەگەر ئیعتیراف نەکات..!!
    دواى هەفتەیەک لە زیندانى بە کەفالەت هاوسەرو کوڕە شیرەخۆرەکەیان بەردا, بەڵام ئیلیاس هێڵرایەوەو یەک ساڵى ڕەبەق کەسوکارەکەى نەبینى.
    لە زیندانى تاکە کەسیدایە لە (بەدر روم)ى بیناى ئیستیخبارات بۆ ماوەى 20 مانگ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرد, دواتر لە 24/10/2012 گوازرایەوە بۆ زیندانى (رجایى شەهر).
    تا لە 22/یولیو/2013 حوکم درا بە سەرىدا بە 20 ساڵ زیندانى بە تۆمەتى (المحاربە) و ئەندامێتى لەو گروپانەدا کە ئامانجیان تێکدانى ئاسایشى نیشتمانىیە..!!
    ئەمە کەمێکە لە ژان و ناسۆرى برایەکى ترى ئیمانیمان لە ناو نیشتمانى ڕافیزەى مەجوسیدا...دەسا با لە دوعاى خێر بێ بەشیان نەکەین.


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کوردانی ئەهلی تەوحید لە زیندانی ڕافیزەی مەجوسیدا...(4) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top