• نوێ

    الثلاثاء، 16 ديسمبر 2014

    خالیدى کوڕى وەلید چى کرد بە حەفتا هەزار گیراوى فارسەکان لە جەنگى (أُلَيس)ى ناسراو بە نهر الدم؟

    ساڵى 12 کۆچى فارسەکان لەگەڵ نەصاراى عێراق هاوپەیمانێتییەکیان بەست بۆ کوشتار کرن لەگەڵ هێزى موسڵماناندا کە خالیدى کوڕى وەلید(ڕەزاى خواى لێ بێت) سەرکردایەتى دەکردن و لە جەنگەکانى پێشودا هەزارانى لێ کوشتبوون.
    لە ناو خاکى عێراقدا و نزیک ڕووبارى فورات سەربازانى هاوپەیمانى مەجوسى صەلیبى بە سەرۆکایەتى (جابان) پۆلیان بەستبوو, لە کاتى نان خواردنى بەیانیدا بون بە ئیسراحەت بۆى دانیشتبوون ئەوەندەیان زانى خالید و سوپاکەى هاتن, لەو کاتەدا (جابان)ى سەرکردەى گشتى فەرمانى کرد کە واز لە خواردن بێنن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ موسڵماناندا, بەڵام خۆبەزلزانینیان بوغراى کردبوون چونکە ژمارەیان سەدو پەنجا هەزارى تێپەڕاندبوو!..بۆیە پێچەوانەى فەرمانى سەرکردەیان جوڵانەوەو جارێکى تریش بە وێیان نەکرد کە فەرمانى پێ کردن ژەهر بکەنە ناو خواردنەکەیانەوە تا ئەگەر موسڵمانان سەرکەوتن و لە خواردنەکەیان خوارد بمرن!
    کاتێ خالید و سەربازانى ئەم غرورەیان بینى لە سەربازانى هاوپەیمانان ڕاستەوخۆ و خێرا فەرمانى کرد هێرش بەرنە سەریان, شەڕ دەستى پێ کرد بە توندترین شێوە دواى شێوە ئەویش لەبەر ڕق و کینەى خاچپەرستان لە موسڵمانان و ئارمگرى فارسەکان بە ئومێدى ئەوەى سەرکردەى فارسەکان( بهمن جاذویە) هاوکارى و یارمەتى لە مەدائینى پایتەختى فارسەکانەوە بنێرێت بۆیان, بۆیە موسڵمانان بەرگرىیەکى توندیان بینى لێیان.
    شەڕ بە تەواوى توند بوو, پاڵەوانان گەیشتن بەیەک و پارچەى کوژراوان بە هەموو لایەکدا بڵاوبویوەو خوێنێکى ئێجگار زۆر ڕژا, کاتەکە زۆر قورس بوو بۆ هەردوولا, لەو کاتەداو لە ناوەڕاستى ئەو هەرایەدا خالید(ڕەزاى خواى لێ بێت) لە بەرامبەر خواى خالق و سەرخەرى خۆى وەستاو سوێندى خواردو فەرمووى: (اللهم لك عليَّ إن منحتنا أكتافهم أن لا أستبقي منهم أحداً أقدر عليه حتى أجري نهرهم بدمائهم).
    واتە: خوایە ئەگەر پشتەوەیانمان گرت و سەرت خستین بە سەریاندا سوێند بێت یەک کەسیان لێ نەهێڵمەوە و ڕووبار بە خوێنیان هەڵبەستم. خواى گەورە پاڕانەوەى شمشێرى خۆى گیرا کردو پشتەوەیان گرتن, بانگبێژى خالید هاوارى کرد: بیانگرن بە دیلى بیانگرن کەسیان نەکوژن مەگەر ئەوەیان نەبێت کە خۆى نادات بە دەستەوە, ئیتر هێسترەکان پۆل پۆل دەیانهێنان و پیاوانێک دانرابوون تا لەسەر دەریاکە بدەن لە گەردنیان, شەوو ڕۆژێکى تەواو خەریکى ئەمە بوون, بۆ ڕۆژى دواتر و دواتر بەدوایاندا دەگەڕان و شوێنیان دەکەوتن, هەرکات یەکێکیان دەهێنا دەدرا لە گەردنى و هەڵدەدرایە ناو ڕووبارەکەوە و ئاوى ڕووبارەکەش بۆ جێگایەکى تر دەچوو, هەندێک لە ئەمیرەکان پێان ووت: ڕووبارەکە خوێنەکەیان نابات هەتا ئاو نەڕژیتە سەر خوێنەکەو ئەو نەیبات ئاوا بکە تا سوێندەکەت نەکەوێت, ئەویش ئاوەکەى بەردا ئیتر ڕووبارەکە بوو بە خوێنێکى چڕ,  هەر لەبەر ئەوە لەو ڕۆژەوە ناونرا بە (نهر الدم)هەتا ئەمڕۆ, ئاشیان بەو ئاوە تێکەڵ لە خوێنە دەسوڕاندەوە بەجۆرێک بەشى سێ ڕۆژى هەموو سەربازگەکەى کرد و ژمارەى کوژراوەکانیش گەیشتە حەفتا هەزار(سەرچاوە: البدایە والنهایة بە کەمێک دەستکارىیەوە)
    هەربۆیە ئەمڕۆ دەبینیت فارسەکان زۆر بە توندى ڕقیان لە خالیدە (جا جارێک بە ناوى نەتەوەچیتى و جارێک بە ناوى رافیزەچێتى).

    سێ دانە ڕۆژ خالید و هاوەڵان و تابعین لە گەردنى گیراوە فارسەکانیان دەدا!! هەر بۆیە کاتێ خالید ڕووى کردە دومة الجندل (الأکیدر) کە یەکێک بوو لە ئەمیرە گەورەکانى دومة الجندل و لە فامیدەترینیان بوو بە هاوەڵەکانى ووت: من لە هەموو کەس شارەزاترم بە خالید لە کاتى جەنگدا کەس لەو گەشبینترو توندتر نییە, وە هیچ کات گەلێک نەبووە کە ڕووى خالیدى بینیبێت لە شەڕدا جا زۆر بووبن یان کەم ئیلا شکاون, جا بەگوێم بکەن و صوڵحى لەگەڵ بکەن, ئەوانیش بەگوێیان نەکرد و ملیان نەدا, بۆیە ووتى: دەى من پێشەوایەتیان ناکەم بۆ شەڕ کردن دژى خالید, وە لێیان جیابویەوە, بەڵام خالید گرتى و کوشتى و خالید دومە الجندلى پاک کردەوە لێیان.
    ئەمە جێبەجێ کردنى فەرمانى خواى گەروەیە کە دەفەرموێت:  (....فَشَرِّدْ بِهِمْ مَنْ خَلْفَهُمْ....) واتە: ئینجا ئه‌گه‌ر له‌ جه‌نگدا زاڵبوویت به‌سه‌ریاندا  وایان لێ بكه‌ بائه‌وانه‌ی له‌ پشتیانه‌وه‌ن په‌رت و بڵاوببن و په‌ندو عیبره‌ت وه‌رگرن..
     دەنگ و ناوى خالید هەموو وڵاتى فارسى گرتبویەوە بگرە هەواڵى سەرکەوتن و توندىیەکانى بەسەر دوژمنەکانیدا گەیشتبوە ڕۆم و وڵاتى شام بۆیە لە خۆشى و ئیسراحەتدا بوون لەبەر ئەوەى خالید لێیان دوور بوو, کاتێ خالید گەیشتە شام ئیتر وڵات لەرزەى تێکەوت و دڵى ڕۆمەکان ڕاچڵەکین و وورەو هێزیان ڕووخاو دڵنیا بوون لەوەى ئەو شمشێرەى دەستى فارسەکانى پەڕاند ئەوا ڕووى وەرگێڕاوە بەرەو لاى ئەمان تا سەریان لە لاشە بکاتەوە, هەر بۆیە یەرموک و فتوحاتەکان لەسەر شێوەى خالیدى بریتى بوو لە : لە گەردن دان و مل قرتاندن و لێدان لە سەرى پەنجەو هەموو لاشە و بڕست بڕینیان بە کوشتن.
    هەواڵى کردەوەکانى خالید گەیشتەوە بە خەلیفە ئەبوبەکر, ئەویش ووتە مەشهورەکەى فەرموو: (يا معشر قريش! عدا أسدكم [يعني خالدًا] على الأسد [يعني كسرى والفرس] فغلبه على خراذيله [أي على فريسته]؛ أعجزت النساء أن ينشئن مثل خالد).
    واتە: ئەى گەلى قوڕەیش! شێرەکەتان(واتە خالید) داى بەسەر شێردا(واتە کیسراو فارس) بۆیە لەسەر نێچیرەکەى هەڵى ساند و شکاندى, ئافرەتان دەستەوستانن پیاوى وەک خالید پەروەردە بکەنەوە!

    وەرگێڕانى: مەبەست شارباژێڕى


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: خالیدى کوڕى وەلید چى کرد بە حەفتا هەزار گیراوى فارسەکان لە جەنگى (أُلَيس)ى ناسراو بە نهر الدم؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top