• نوێ

    الأربعاء، 28 يناير 2015

    شێخ وەلید السنانى دواى 18 ساڵ زیندانیى.. چى ووت؟

    زۆرن ئەوانەى حەق دەڵین و جگە لە الله لە کەسى تر سڵ ناکەنەوە, لە پێناو گەیاندنى ئەو هەقەدا ئامادەن هەموو تەمەنیان بخەنە چەرمەسەرییەوە,
    ئەوانە شاگردانى قوتابخانەکەى ئیبن تەیمییەو ئیمام ئەحمەدن, ئەوان بێ ئەوەى حیساب بۆ طاغوتان و دارودەستەو ئاگرو ئاسنى بکەن تەوحید دەگەینن, ڕیچکەکان دەناسێنن..


    شێخ وليد بن صالح بن حمد بن علي السناني العامري السبيعي ناسراو بە أبو سبیع.
    خەڵکى شارى عونەیزەیە ساڵى 1385ى کۆچى لە ریاض لە دایک بووەو خاوەنى سێ کوڕو شەش کچە.
    کۆتا دەرکەوتنى شێخ وەلید السنانی لە 6/12/2013 لە بەرنامەى هەشتەمى کەناڵى ئێم بى سى دا بوو لە چاوپێکەوتنێکىدا لەگەڵ داوود الشریان کە ماوەى یەک کاتژمێرى پێ چوو..جێگاى سەرسوڕمان ئەوەبوو بەرنامەکە لە ناو زینداندا تۆمار کرابوو لە مانگى ڕەمەزانى 1434ى کۆچى و دوو مانگ دواتر پەخش کرا..ئەو هەرچەند دیار بوو بە لاشە تەواو لاوازو بێ هێز بوبوو بەڵام زۆر بە جورئەتەوە وەڵامى پرسیارەکانى دەدایەوەو بێ ئەوەى زەڕەیەک تەنازولى پێوە دیار بێت هەمووانى سەرسام کرد..
    ئەم شێخە لە سەرەتاى تەمەنىدا پشتیوانێکى توندى دەوڵەتى سعودى بوو تا جەنگى خلیج و پشت بەستنى سعودیە بە هێزەکانى ئەمریکا لەو کاتەوە گۆڕانکارى بە بۆچونەکانىدا هات تا گەیشتە ئەو قەناعەتەى دەستەڵاتدارانى سعودیە طاغوتێکن لە ملهوڕەکانى سەردەم, ئەو دەڵێ مەنهەجى قوتابخانەکانى سعودیە عەلمانیەو ڕێگرى کردووە منداڵەکانى تیایدا بخوێنن, پشتیوانى بزوتنەوە جیهادییەکانە.. لە ساڵى 1415ى کۆچییەوە دەستگیر کراوەوتا ئیستا نزیکەى 20 ساڵى لە زیندانى تاکەکەسیدا لە بەندینخانەى الحائر بردۆتە سەر, ساڵى 1434 دوو کوڕى بەناوەکانى سبیع تەمەن17 ساڵ و زامل تەمەن 14 ساڵ دەستگیر کرا, زامل سێ مانگ مایەوەو سبیعیش دوو ساڵ و نیو بێ ئەوەى دادگایى بکرێن, پێش ئازاد کرنى سبیع ابراهیم و زامل جارێکى تر دەستگیر کرانەوە بۆ ماوەى سێ مانگى تر...دواتر زامل و ئیبراهیم و برازاکانى شێخ دەستگیر کران و ئیستا بەیەکەوەن.
    خواى گەورە دامەزراوى بە شێخ وەلید و سەرجەم شێخە حەقبێژەکانى تر ببەخشێت و دەروى خێر لە هەموویان بکاتەوە..

    چاوپێکەوتنەکە ببینە:

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: شێخ وەلید السنانى دواى 18 ساڵ زیندانیى.. چى ووت؟ Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top