• نوێ

    الأربعاء، 28 يناير 2015

    زۆر بەپەلە: ئیتیحادیەی زانایانی موسڵمان و عبد الله بن أُبي بن سلول!!

    لەبازاری یەهودیەكانی قەینوقاع ئافرەتێكی موسڵمان دەچێتە زێرینگەرێك بۆ كرینی زێر لەو كاتەدا بە بێ‌ ئەوە بزانێت یەكێك لە یەهودیەكان چمكی جلەكەی لە دواوە بە جلەكەی دەبەستێت ئەو ئافرەتەیش كە ئەمە نازانێت كاتێك هەڵدەستێت عەورەتی دەكەوێتەدەرەوە جا هەمو ئەهلی بازاركە پێی پێدەكەنن ئینجا پیاوێكی موسڵمان شمشێرەكەی لەو پیاوە یەهودیە دەكێشێت و دەكوژێت پاشان خەڵكی بازاریش كە یەهودی بون ئەو پیاوە موسڵمانە دەكوژن .

    ئەم روداوە وای كرد هەر لایانێك هەڵویستی خۆی نیشان بدات كەیەكێك لەوانە ئیتیحادیەی زانایانی موسڵمان بوو هەستا بە ئیدانەكردنی كوشتنی یەهودیەكە و بە دەركردنی بەیانامەیەك هەڵوێستی خۆیان نیشان دا كە ئەمەش دەقی بەیانامەكەیە:.....!!!!!!!!!!!!!!!
    ئێمە زانایانی ئومەتی ئیسلامی بە تێكرای دەنگەوە ئەو كردەوە ناشیرنەی بازاری قەینوقاع كە بو بە هۆی رژانی خوێنی بێ‌ گوناح و دروست كردنی ئاژاوەو سوك تەماشاكردنی خوێنی ئینسانەوە، ئیدانە دەكەیەن و رایدەگەیەنین كە ئەم كردەو تیرۆریستیەی ئامانچەكەی نەهێشتی ئەمن وئاسایشی كۆمەڵگەو لە بەین بردنی تەبایی بەینی ئاینە ئاسمانیەكانە و بەهیچ شێوازێك لە گەڵ ئاینی پێرۆزی ئیسلام كە دروشمی ئاشتی و سۆزە یەك ناگرێتەوەو بەڵكو ئاینی پیرۆزی ئیسلام دژ بەهەر كردەوەیەكی توند وتێژەو باوەری بە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانە بە حیوارو گفتگۆ ...
    وە هەروەها خراپەی بەرامبەر بەخوێن رشتن وڵام ناداتەوە جا پاش ئیدانە كردنی ئەم ئیشە تیرۆریستیانە داوا لە هەمو لایەك دەكەین ئەم ئیشە نارەوایە نەخاتە سەر ئەستۆی هیچ ئاینێك و دەرون فراوان بن وئارامی وئاشتی رابگرن..
    وە بە موسڵمانان رادەگەیەنین ئەم كردەوانە هیچ بنەما وبەڵگەیەكی شەرعی پشتگریان ناكات..!!!!! بەڵكو بەو هۆكارانەی كە باسی دەكەین ئاینی ئیسلام دژایەتی دەكات:
    یەكەم: كوشتنی كەسێك كە لەگەڵ پێغەمبەردا پەیمانی هەیە و پێغەمبەر خوێن وماڵی پاراستوە تاوان وجورمێكی گەورەیە وەك پێغەمبەرمان دەفەرموێت:
    " مَن قتل نفساً معاهداً لم یرح رائحە الجنە،"
    ئەوەی هاوپەیمانێك بكوژێت بۆنی بەهەشت ناكات.
    دوهەم: هەڵە یان تاوان بە تاوانێكی گەورەترە وەڵام نادرێتەوە..!!!! ئیهانە كردن بە ئافرتێكی موسڵمان تاوانە بەڵام رژاندنی خوینی ناحەق تاوانێكی گەورەترە.. خوای گەورە لە سورەتی غافیردا دەفەرموێت:
    مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا
    واتە: ئەوەی ئیشێكی خراپ بكات تەنها بەئەندازەی خراپەكەی سزا دەدرێت.
    سێهەم: نابێت بە بێ‌ فەرمانی سەركردەی موسڵمانان هیچ حەدێك جێبەجێ بكرێت و كەس بۆی نیە خۆی بۆ خۆی حەدی شەرعی جێبەجێ بكات ئەگینا كۆمەڵگا توشی ئاژاوەو توندوتێژی دەبیّتەوە وەك لەم روداوە دا دەبینین كە تا ئیستا رژانی خۆینی دو مرۆڤی لێكەوتەوە..!!
    چوارەم: مەصڵەحتی گشتی ئەولاترە لە مەصڵەحتی تاكە كەس..!!! كەواتە بۆ مەصڵەحتی تەنها یەك ئافرەت نابێت مەصڵەحتی كۆمەڵگایەك بكەوێتە مەترسییەوە وهۆكاری شەرو ئاژاوە وخوێن رشتن نێوان پێك هاتە جیاوازەكانی كۆمەڵكا دروست بكرێت.
    پێنجەم: كوشتنی كەسێك كە هاوپەیمانی پێغەمبەرە لە راستیدا سوكایەتی بە پێغەمبەرە وفەرمانەكانێتی..!!!
    شەشەم: ئەم جۆرە بۆچونە تەسكانە دەبنە هۆی تێك چونی بیرۆكەی حیواری نێوان ئایینەكان و قوڵتر كردن وپەرەپێدانی دوژمنایەتی نێوان دینە جیاوازەكان.. كە ئەمەش لەگەڵ رۆحی ئیسلام دا ناگونجێت..
    حەوتەم: ئەژمار ناكرێن ئەو سوكایەتیانە كە بە پێغەمبەر كراوە بەڵام بەدڵێكی فەراوانە پێغەمبەر هیچكامی نەكوشت بەڵكو عەفوی كردن چونكە ئیسلام دینی عەفوو لێبوردنە..!!! وەك خوای گەورە فەرمانان پێدەكات ودەفەرموێت:
    فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ.... به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به..
    والسلام علیكم
    ئیتیحادیەی زانایانی موسڵمان..!!!
    ...........................
    جا منیش زۆر بەباشم دەزانی ئالەم كاتە ناسكەدا بگەم بەخزمەت پێغەمبەرمان عليه الصلاة والسلام و ئاگاداری بكەمەوە لە هەڵوێستی زانایانمان جابۆیە بەرەو مەدینە بەرێكەوتم.. كاتێك گەیشتەمە مەدینە كپ وكری پێوە دیار بو.. هەواڵی پێغەمبەرم پرسی وتیان : مەگەر نازانی ئەوە پانزە رۆژە كە پێغەمبەر هێرشی كردوەتەسەر یەهودیەكانی بەنی قەینوقاع ولە قەڵاكانیان گەمارۆی داون. ئەمە ئەو شتە بو كە هەرگیز چاوەروانم نەدەكرد. بەرەو باشوری مەدینە كەوتم رێ‌ تا گەیشتمە قەلاكانی یەهودیەكان كە سوپای موسڵمانان گەمارۆیان داوبون جا هاتم و لە سوپای موسڵمانان نزیك بومەوە گوێم لێبو یەكیان دەیگوت: ئەی پێغەمبەری خوا لە هاوپەیمانێتی بەنی قەینوقاع پناە بە خوا دێنم و ئیعلانی بەرائەتی خۆم دەكەم لە هاوپەیمانیەتی و دۆستایەتی كافران.
    پرسیارم كرد ئەوە كێیە؟ وتیان : ئەوە عوبادەی كوری صامتە كە پێشتر لەگەڵ بەنی قینوقاع هاوپەیمان بو..
    ئەگەرچی من بەدڵخۆشیەوە هاتبوم كە رای زانایانمان بە پێغەمبەرو یارانی رابگەیەنم ئەما ئەوەی كە دەم بینا وای لێدەكردم راوەستم تاكو مەجاڵێكی باشترم دەست كەێت ئەگینت دور نیە هەم ژیانم وەهەم ئیمان بكەوێتە ژێر پرسیارەوە.. لەو كاتەنەدا پیاوێكم بەدی كرد كە نامورتاحی پێوە دیار بو.. پێغەمبەری بەجێ نەدەهێشت وبەردەوام لەگەڵی قسەی دەكرد پێم وابو یان ئەبوبەكرە یان عومەرە بەڵام ئەوەی بۆ من جێی سرنج بو ئەوە بو كە دیار بو كە پێغەمبەر زۆر ئیهمالی دەكات وجارجارێكیش لێی تورە دەبێت. كە لێیان نزیكبومەوە زانیم ئەم پیاوە دەیەوێت بەهەر شێوازێك بێت نەهێلێت ئەم شەرە رو بدات وە بەردەوام داوای لە پێغەمبەر دەكرد كە تكای ئەو قبوڵ بكات و واز لە بەنی قەینوقاع بهێنێت .. پێغەمبەریش پێی وت: وازم لێبهێنە
    ئەمیش دەیگوت: سویند بەخوا وازت لێناهێنم تاكو دەست بەرداری كوشتی بەنی قەینوقاع نەبیت. ئەوان حەفت سەد پیاوی شەركەریان هەیە ئیستا تۆ دەتەوێت ئەوان كە ئیستا ناچاربونە تەسلیمی تۆ بن بەیەك تاقە رۆژ بكوژیت.. بەراستی ئەی محمد رۆژگار سەروخواری زۆری تێدا هەیە هەروژێك بە شێوازێك دەسورێت. نەكە با ئەمانە نەكەین بە دوژمنی خۆمان.. وەبەردەوام ئەم قسانەی لەگەڵ پێغەمبەر دەكرد.. وە بۆ منیش ئەم پیاوە تەنیا ئومێدێك بو كە بتوانم قسەی لەگەڵ بكەم وبەیانامەكەی زانایانی پیشان بدم چونكە لەو كەش وهەوا تەنها ئەمم بەدی دەكرد كە بتوانێت پشتگری ئەم بەیانامەیە بكات وە دیار بو كە قسەیش دەروات تەنانەت وازی لە پێغەمبەر نەهێنا تاكو وای كرد كە پێغەمبەر تەنها بە دەركردنی بەنی قەینوقاع لە مەدینە رازی ببێت و واز لە كوشتنیان بهێنێ..
    بۆیە لەیەك لە ئەصحاب پرسیارم كرد ئەو پیاوە كێیە؟ وتی ئەو مونافقە ناناسی ئەوە عبدالله ی كوری ئوبەى کوڕى سەلولە گەورەی مونافقەكان..
    منیش وتم: به راست!! انا لله وانا الیه راجعون ..


    ئا/ئيبن ئيمامى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: زۆر بەپەلە: ئیتیحادیەی زانایانی موسڵمان و عبد الله بن أُبي بن سلول!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top