• نوێ

    الاثنين، 12 يناير 2015

    ڕۆژنامەى چاودێر کەناڵى ئامۆژگارى بە بڵاوکەرەوەى بیرى سەلەفى جیهادى تۆمەتبار دەکات...!!

    سایتى چاودێر کە زمانحاڵى مەلا بەختیارى لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە هێرشێکى توند دەکاتە سەر سەلەفییەکان و کەناڵى ئاسمانى ئامۆژگارى و دکتۆر عبداللطیفى خاوەنى کەناڵەکەیان بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ڕێگاى ئەو کەناڵەوە بیرى سەلەفى جیهادى خۆى بڵاودەکاتەوە..!!!!


    بابەتەکە بەناوى دوو کەسەوە نوسراوە لە ژێر ناونیشانى(حکومەتى هەرێمیش هیچ هەڵوێستێکى نییە لەچەند تەلەفزیۆنێکەوە بیرى سەلەفى جیهادى بڵاودەکرێتەوە)..!!تیایدا گلەیى لە حکومەت و پەرلەمان و داواکارى گشتى و وەزارەتى ئەوقاف دەکات کە هەڵوێستیان نییە لەو بارەیەوە..

    سەیر لەوەدایە تاکە ڕەوتێک کە هەر لە سەرەتاى سەرهەڵدانییەوە بەرگرى لە دەستەڵاتدارانى هەرێم کردبێت و گۆڕانکارى بە بۆچونەکانىدا نەهێنابێت دەربارەى ئەوەى کاربەدەستانى ئەم وڵاتە وەلى ئەمرى شەرعیین و پیویستە گوێڕایەڵییان بکرێت و دروست نییە شۆڕشیان لە دژ بکرێت و بە ئاشکرا دژ بە هەڵگرانى ڕەوتى سەلەفى جیهادى وەستابێت و بە تەکفیى و خەواریج ناوزەدى کردبن ئەو کۆمەڵەن کە بە سەلەفى مەدخەلى ناسراون..کەچى عەلمانییەکان بە گشتى و بەرپرسانیان بە تایبەتى لێیان ڕازى نین و هەردەم بە گومانن لێیان..!!!
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڕۆژنامەى چاودێر کەناڵى ئامۆژگارى بە بڵاوکەرەوەى بیرى سەلەفى جیهادى تۆمەتبار دەکات...!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top