• نوێ

    الاثنين، 12 يناير 2015

    ئایا شەڕى موهاکس تان بیستووە؟...ئەو تەنها جەنگێک نەبوو بەڵکو قەسابخانەیەک بوو...

    /11/932 ى کۆچى بەرامبەر 29/اغسطس/ 1526
    بە کورتى ڕووداوەکە بەم جۆرە بوو:
    کاتێک نێردراوى سلێمانى قانونى چوو بۆ لاى پاشاى مەجەرو فەرمانڕەواى ئەوروپا لەو کاتەدا تا جیزیەکەى لێ وەربگرێت کە ناوى (فیلاد یسلاف ى دووەم) بوو, ئەو کات مەجەر پارێزەرى خاچپەرستان بوو لە ئەوروپادا, فیلاد بە ئاماژەى باباى ڤاتیکان هەستا بە سەربڕینى نێردراوەکەى سلێمانى قانونى..ئیتر کەنیسەو ئەوروپا بە تەواوى خۆیان ئامادە کرد...تا جەنگ بکەن
    سلێمانى قانونى سوپایەکى ئامادە کرد کە ژمارەى 100 هەزار جەنگاوەر بوو لەگەڵ 350تۆپ هاوێژو 800 کەشتى, ئەوروپاش سوپاى خۆى کۆکردەوە کە 200 هەزار ئەسپ سوار بوو 35 هەزاریان بە تەواوى زرێپیۆشیان لەبەر کردبوو. بە ئاسن دەموچاویان داپۆشیبوو.
    سلێمان نزیکەى 1000 کیلۆمەترى بڕى بە درێژایى میصر, وە زۆربەى قەڵاکانى سەر ڕێگاکەى فەتح کرد تا ڕێگاى باشەکشە بۆ خۆى مسۆگەر بکات ئەگەر خوانەکردە شکستى هێنا, وە بە سەرجەم هێزەکەیەوە ڕووبارى بەناوبانگى  (الطولە)ى بڕى و لە دۆڵى موهاکس چاوەڕوانى دەکرد کە دەکەوێتە باشورى مەجەرو ڕۆژهەڵاتى رۆمانیا, چاوەڕوانى هاتنى سوپاى یەکگرتووى ئەوروپاى دەکرد کە فیلاد و پاپا خۆى سەرکردایەتى دەکرد.
    کێشەى تەکتیکى سلێمان بریتى بوو لە زۆرى ئەسپ سوارانى ڕۆمان و مەجەر کە ڕوویان بە زرێ داپۆشیبوو. چونکە ئەو سوارچاکانە هیچ ڕێگایەک نییە تا بە تیر یان فیشەک یان زۆرانبازى بپێکرێن بە هۆى ئەو زرێیەى لەبەریاندایە.

    چى بکات؟
    نوێژى بەیانى کردو ڕوو بە سەربازەکانى وەستا..سوپاکەشى تەماشاى لەشکرى ئەوروپایان دەکرد کە ڕیزیان بەستبوو هێندە زۆر بوون کۆتاییەکەى نەدەبینرا بە دەنگێکى گریاناوىیەوە ووتى: ڕۆحى پێغەمبەرى خوا محمد بە تامەزرۆیى و خۆشەویستییەوە چاوەڕوانتانە..ئیتر سەرجەم سەربازەکان دەستیان کرد بە گریان و هەردوو سوپا بەرەو ڕووى یەک بوونەوە..
    پلانى سلێمان لەو شەرەدا پشتى بەستبوو بەمە:
    سوپاکەى کردبوو بە سێ ڕیزەوە بە درێژایى 10 کیلۆمەتر.........
    هێزە ڕاهێنراوە ئازاکانى کە بە (الإنکشاریون) ناسرابوو خستبووە پێشەوە, کە ئەمانە هەڵبژاردەى خۆى بوون پاشان سوارچاکەکان لە ڕیزى دووەم لەگەڵ خۆبەخش و پیادەکان.....
    خۆشى لەگەڵ تۆپهاوێژەکان لە ڕیزى دواوە.....
    دواى نوێژى عەصرو لە ناکاو مەجەرییەکان هێرشیان برد, سلێمان فەرمانى کرد بە هێزە شارەزاکەى پێشەوە کە ماوەیەکى کەم خۆڕاگر بن پاشان هەڵبێن و ڕاکەن...
    وە فەرمانى کرد بە ڕیزى دووەم کە ڕیگاى ڕاکردن و هەڵهاتن لە تەنیشتەکانەوە بکەنەوە بۆ هێزەکانى پێشەوە نەک لە دواوە...
    هەر واشیان کرد..هێزە پاڵەوانەکانى پێشەوە خۆیان گرت و هێزە پیادەکانى ئەوروپایان لە دوو هێرشیاندا بە تەواوى لەناو برد, کە لە هەر هێرشێکدا 20 هەزار خاچپەرست دەبوون..
    هێزە لێدەرەکانى ئەوروپا کە پێکهاتبوون لە سوارچاکە دەموچاو داپۆشراو بە زرێکان بە تەواوى لەناو چوون کە 60 هەزارى تریش لە ئەسپ سوارانى تریان لەگەڵ بوو..

    ئیتر کاتى فێڵى جەنگ و هەڵهاتن و کردنەوەى دەروازەکان هات...هێزەکانى پیشەوە هەڵهاتن بەرەو ئەملاولاى سوپاکەو بەدوایاندا هێزە پیادەکان..بەجۆرێک دڵى سوپاى عوسمانییەکان بە تەواوى کراوە بوو.. هێزەکانى ئەوروپا بە سوپایەکى 100 هەزار ئەسپ سوارى بەیەک جار خۆیان کرد بە ناو دڵى هێزەکانى عوسمانىدا..
    ئیتر کارەسات ڕووىدا!!....
    هەر ئەوەندەیان زانى لەناکاو ڕووبەڕووى تۆپهاوێژەکانى عوسمانىیەکان بوونەوە..ئەوانیش گڕى چەخماخە و تۆپەکانیان لە هەموو لایەکەوە لێ خستنە کار..لە ماوەى یەک کاتژمێردا سەراپاى سوپاى ئەوروپى کۆتاییان هات..!! و بونە بەشێک لە مێژوو...
    ڕیزەکانى دواوەى هێزەکانى ئەوروپا ویسیان هەڵبێن بەرەو ڕووبارى الطولە بەڵام هەر لەوێ خنان و بوون بە ژیر پێى یەکترەوە..بەهۆى قەرەباڵغییەوە هەزارانیان لێ خنکا و ئەسپ سوارە دەموچاو داپۆشراوەکان کەوتن و دواى ئەوەى ئاسنەکانیان بە هۆى گڕى تۆپهاوێژەکانەوە توایەوە بەسەریاندا تیاچوون.
    سوپاى ئەوروپا ویستى تەسلیم بێت..
    بەڵام بڕیارى سلێمان کە هەرگیز ئەوروپا لەبیرى ناچێتەوە هەتا ئیستاش بیرێتى تورکە عوسمانییەکان چییان پێ کرد و بەردەوام بە ڕقەوە باسى دەکات ئەوە بوو:..
    بە دیل گرتن نییە...!!
    بۆیە سەربازانى عوسمانى سیلاحەکەیان دەدایەوە دەست هەر سەربازێکى ئەوروپى کە بیویستایە تەسلیم ببێت کە یان جەنگ بکات یان هەر بە زیندویى سەردەبڕێت!..
    هەر بۆیە بە بێ ئومێدىیەوە شەڕیان دەکرد....
    جەنگ کۆتایى پێ هات بە کوژرانى فیلاد و هەر حەوت ئەساقیفەکەى کە نوێنەرایەتى مەسیحییەتیان دەکرد, هەروەها نێردراوى پاپا و حەفتا هەزار ئەسپ سوار تیاچوون...جگە لەمانەش 25 هەزار دەستگیر کران کە بریندار بوو بوون..
    دواى تەواو بوونى جەنگ نمایشێکى سەربازى لە پایتەختى مەجەر لە لایەن عوسمانییەکانەوە ئەنجامدراو هەمووان دەستى سلێمان یان ماچ کرد وەک ڕێزێک بۆى, کە لەوانەى دەستى ماچ کرد صەدرى ئەعزەم بوو..لە ماوەى دوو ڕۆژدا کاروبارى دەوڵەتى ڕێکخست و ئیتر ڕۆیشت..
    بەم جۆرە کۆتایى هات بە ئەفسانەى ئەوروپاو مەجەرو عوسمانییەکانیش تەنها 150 سەربازیان لەدەستدا و 3000 سەربازیان بریندار بوو. سوپاش لەوپەڕى هێزىدا بوو...


    وەرگێڕانى: مەبەست شارباژێڕى


    سەرچاوەکان:
    1-صفحات من التاريخ الإسلامي في الشمال الأفريقي...الدولة العثمانية عوامل النهوض وأسباب السقوط
    تأليف: علي محمد محمد الصلابي
    2-عوامل انهيار الدولة العثمانية
    3-تاريخ الدولة العلية العثمانية  للأستاذ فريد بك المحامي

    4-دولة الخلافة العثمانية? عصرالفاتحين-السقوط والانهيار-الإسلاميون الجدد...د/ رضاء الطيب
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا شەڕى موهاکس تان بیستووە؟...ئەو تەنها جەنگێک نەبوو بەڵکو قەسابخانەیەک بوو... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top