• نوێ

    السبت، 14 فبراير 2015

    ئەو ڕۆژەى سوپاى ئەمریکى بە موشەکى زیرەک لاشەى 400 منداڵ و ژنى کرد بە قەقنەز...!!

    کاتژمێر چوارو نیوى بەیانى ڕۆژى 13/شوباتى/1991 فڕۆکەکانى ئەمریکا بە موشەکى زیرەک موشەکبارانى حەشارگەیەکیان کرد لە عامیرییەى شارى بەغدادو 408 کەسى مەدەنییان کوشت کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون,
    وە مەجالى هاتنە دەرەوەیان نەبوو چونکە ئاگر سەراپى بیناکەى گرتەوەو هەموویان سوتان تیایدا...261 کەسیان ئافرەت و 52 ى تریان منداڵى شیرەخۆرە بوون لە ناویاندا کۆرپەیەکى 7 ڕۆژى هەبوو شوێنەوارى نەمابوو نەدۆزرایەوە..!!! لەگەڵ 26 هاونیشتمانى تر.
    پاساوى هێزەکانى هاوپەیمانان لەو کاتەدا ئەوە بوو ئامانجیان بنکەیەکى قیادەى سوپاى عێراقى بووە دواتر دەرکەوت بە پێچەوانەوە فڕۆکەکان بە ئەنقەست داویانە لەو مۆڵگەیەى خەڵکى خۆى تێدا حەشاردابوو چونکەبۆ ماوەى دوو ڕۆژ لەوەوبەر فڕۆکەکان بەسەر ئەو شوێنەدا سوڕاونەتەوە.
    حەشارگاکە لە ناو ماڵەکانداو بە تەنیشت مزگەوتێک و قوتابخانەیەکەوە بوو خەڵکەکە لە ترسى موشەکباران و کیمیاوى هێزەکانى هاوپەیمانان ڕوویان تێ کردبوو جێگاى 1500 کەس دەبویەوە تیایدا ئاوو خواردنى تێدا دانرابوو بۆ ئەوەى بتوانرێت تا ماوەیەک تیایدا بمێننەوە. ڕووبەرەکەى 500 مەترو لە سێ قات پێکهاتبوو.
    بەڵام ئەم جەریمەو جینایەتەى پەچکەکانى جولەکەو هەڵگرانى ئاڵاى دیموکراتى و مافى مرۆڤ..!!!! هەر زۆر بە ئاسانى پەردە پۆشکراو بێ هیچ ئیدانەیەکى نێودەوڵەتى کە بۆ دوژمنایەتى ئیسلام و موسڵمانان هەردەم لە سەرپلن تێپەڕى..ئەوە 24 ساڵ تێدەپەڕیت بەسەر ئەو قەسابخانەیەدا..بەڵام ئازارەکەى وەک یەک ڕۆژى ڕوودانەکەى وایەو بەردەوام ڕووى ڕەشى کوفرو هەڵگرانى ئاڵاى بەرەى کوفر ڕەشتر دەکات..



    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئەو ڕۆژەى سوپاى ئەمریکى بە موشەکى زیرەک لاشەى 400 منداڵ و ژنى کرد بە قەقنەز...!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top