• نوێ

    الاثنين، 20 أبريل 2015

    ڕابەرى گشتى ئیخوان موسلیمین بە بەرگى سوورى لە سێدارەدانەوە..!!

    ڕۆژى یەکشەمە19/4/2015 محمد بەدیع ڕابەرى گشتى ئیخوان موسلیمین بۆ یەکەم جار لە دەرەوەى قەفەزى تۆمەت و بە بەرگى سوورى لەسێدارەدانەوە دەرکەوت,
    ئەویش لە میانەى دادگایى کردنى لەسەر تۆمەتى ڕوداوەکانى زیندانى بور سەعید, بۆ ڕۆژى دواتر لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕەکانى ئەنتەرنێت بڵاو کرایەوە محمد بەدیع دەردەکەوێت ل ناو قەفەزى تۆمەت ڕوو بە قازى مەحکەمە دەڵێت: من لەسەر نزیکەى 43 قەزییەى تیرۆر دادگایى دەکرێم..!!وە بەرگى سوورم لەبەر کراوە, ئەمەش زوڵم و ستەمە....من شەکواى حاڵى خۆم یەکەم جار دەبەمە لاى خواى گەورە, دواتر دەیبەمە بەردەم هەیئەى دادگا کە دادگەرى لەگەڵم جێبەجێ بکات..
    شایەنى باسە محمد بەدیع و چەندان سەرکردەو ئەندامى ئیخوان موسلیمین زۆر بە ڕەمەکى لە لایەن قازى دەستەڵاتى سیسى کودەتاچى عەلمانییەوە حوکمى لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوەو زۆرى رت لە ژێر ئازارو ئەشکەنجەى لاشەیى و دەرونیدا لە زیندانەکاندا دەناڵێنن..
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڕابەرى گشتى ئیخوان موسلیمین بە بەرگى سوورى لە سێدارەدانەوە..!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top