• نوێ

    الجمعة، 3 يوليو 2015

    ئیخوانەکانى میصر هێشتا هەر سوورن لەسەر وتنى: سلمیتنا أقوى من الرصاص...!!!

    دواى كوژرانى هیشام بەرەکات جێگرى داواکارى گشتى میصرى و بەرپرس لە بڕیاردان بە بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندانەکانى مەیدانى ڕابیعەو نەهزە...وە دواى ئەوەى ڕۆژى 14/ڕەمەزان لە هێرشێکى فراوانى دەوڵەتى ئیسلامىدا بۆ سەر 15 بنکەى سەربازى میصرى لە سینا بە دەیان کوژراوى لە بەرپرس و ئەفسەرو سەربازى میصرى خستەوە..

    عبدالفتاح سیسى لە هەڕەشەیەکى زۆر تونددا بەڵێنى دەرکردنى یاساى توندو ئەنجامدانى حوکمى لەسێدارەدانى دا..دوا بە دواى ئەوە دەزگاى ئەمنى میصرى هەستا بە تیرۆر کردنى 13 سەرکردەى کۆمەڵى ئیخوان موسلیمین لەناو یەکێک لە ماڵەکانیان لە گەڕەکى شەشى ئەکتۆبەر لە ڕۆژئاواى قاهیرە کە لە ناویاندا (ناصر الحافى) یەکێک لە سەرکردەکانى ئیخوان و ئەندامى پەرلەمانى پێشوو هەبوو, سەیر لەوەدایە لە هەواڵەکاندا تۆمەتبارى کردن بە کۆبونەوە بۆ داڕشتنى کردەوەى تیرۆریستى و لە سیناربیۆیەکى منداڵانەشدا چەند چەکێکى لە پەنا تەرمەکانیان نیشان دا...!!
    هەروەها هەستا بە کوشتنى سەرکردەیەکى تر بە ناوى (طارق خەلیل) دواى ئەوەى لە سەرەتاى ڕەمەزانەوە دەستبەسەرى کردبوو, لاشەى پڕ لە شوێنەوارى ئەشکەنجەیان تەسلیم بە کەسوکارەکەى کردەوە..

    سەیر لەوەدایە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ سەرکردەو ئەندامانى ئیخوان دەکوژرێن و قۆڵبەست دەکرێن.زکەچى هێشتا لە دروشمى (سلمیتنا أقوى من الرصاص) نەکەوتوون و سوورن لەسەر ئەوەى بە ئاشتى بگەنەوە بە کورسى دەستەڵات..!!!!

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئیخوانەکانى میصر هێشتا هەر سوورن لەسەر وتنى: سلمیتنا أقوى من الرصاص...!!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top