• نوێ

    الخميس، 2 يوليو 2015

    منداڵ دزەکانى پەکەکە ئاوا منداڵى خەڵک هەڵئەخەڵەتێنن و دەیانکەنە گەریلا...

    کۆیلەکانى ئاپۆى بیر مارکسى لە مێژە خەریکى فریودانى کچ و کوڕى ئەم میللەتەن و لە باوک و دایکیان دەکەن و دەیاندزن و دواى شۆردنەوەى مێشکیان دەیانکەنە گەریلاو نایەڵن هیچ پەیوەندىیەکیان بە کەسوکاریانەوە بمێنێتەوە..

    یەکێک لەو کەسانەى منداڵە 15 ساڵەکەیان هەڵخەڵەتاندووەو دزیویانە ئەم پیاوە ئاوارەیە کە خەڵکى قامیشلۆیەو ناوى وەلید عبدالرحمن ە کە پەکەکەو پەیەدە (برین)ى کوڕیان هەڵخەڵەتاندووەو بردویانەو ئەویش دەچێتە مقەڕى پەیەدە لە سلێمانى و داوایان لێ دەکات کوڕەکەى بدەنەوە..بەڵام ئەوان پێى دەڵێن کوڕەکەت لە قەندیلەو بوارى نادەن تەنها تەلەفونێکیشى لەگەڵ بکات..ئەویش لە تاوا لەبەردەم مقەرى پەیەدە لە سلێمانى ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا..
    ئەو ئەڵێت کوڕەکەى وێڕاى ئەوەى منداڵە نەخۆشەو قاچى تەواو نییە..
    یەپەگە باڵى سەربازى پەیەدەیە لە ڕۆژئاواى کوردستان و هاوکارو هاوپەیمانى ڕژێمى بەعسى نوصەیرى سورییە دژ بە موجاهیدان و ئەو گەلە مەزڵومە..
    شایەنى باسە زۆربەى ئەندامەکانى پەکەکەو پەیەدە لەم جۆرە نەوە فڕێنراوە هەڵخەڵەتێنراوە پێکهاتووە

    ماوەتەوە بوترێت: ئەگەر ئەم حاڵەتانە لە یەکێک لە ڕێکخراوە ئیسلامیە جیهادىیەکان ببینرایە سەرجەم لایەنەکان دەیانکردەە هەراو زۆر مەلاى خۆفرۆش بەکارى دەهێنا بۆ ناشیرین کردنی ئەوان و خۆشیرین کردن لاى عەلمانییەکان..!!
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: منداڵ دزەکانى پەکەکە ئاوا منداڵى خەڵک هەڵئەخەڵەتێنن و دەیانکەنە گەریلا... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top