• نوێ

    السبت، 4 يوليو 2015

    پارتى بەردەوامە لە دەستگیر کردنى گەنجە ئیسلامییەکان....

    تا نوسینى ئەم بابەتە پارتى لە هەولێر لە هەڵمەتى دەستگیر کردنى گەنجە ئیسلامییەکان نەکەوتووە..بە شێوەیەکى چەتەیى و مافیایى زۆر نامەردانە بە دەمامکەوە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە بەرچاوى کەسوکاریانەوە دەیانبەن..لەناو دەوام و لەسەر ڕێگاکاندا بە سەیارەى جام ڕەشەوە دەیانفڕێنن...

    بە پێى زانیارىیەکان نزیکەى 200 گەنج تا ئێستا دەستگیر کراوە...کە بەشێکیان لە ئەندامانى حیزبە بەناو ئیبسلامییەکانن, لە ناویاندا 12 ئەندامى کۆمەڵ هەیە...
    جگە لە شێوەى پڕ لە ستەمکارى قۆڵبەست کردنی ئەو گەنجانە..دەزگاى ئەمنى پارتى و پاراستن زۆر بە ناشیرین مامەڵە لەگەڵ کەسوکارى ئەو دەستگیر کراوانەدا دەکات..سوکایەتى بە هەست و نەستیان دەکەن..تیایاندایە تا چەند مانگێک پێیان ناڵێن کوڕەکەیان لە کام بەندینخانەدایە..
    لەو گەنجانە ئامانج ڕەزا بکر خوێندکارى قۆناغى چوارى کۆلێژى شەریعەى زانکۆى صەلاحەدین پێش دوو مانگ  لەبەردەم کۆلیژەکەو بە سەیارەیەکى ڕەش فڕاندیان..باوک و دایکى سێ جار لە خەلەکانەوە هاتبونە هەولێر بۆ بینینى بەڵام بە دڵى شکاوو چاوى پڕ لە گریانەوە بە بێ ئومێدى گەڕانەوە..
    ئەمە جگە لەوەى چەندان گەنجى تر حوکمى پڕ لە ستەم دراوە بە سەریانداو تیایاندایە بە 5 ساڵ تا 25 سال حوکمدراوە....!!
    شایەنى باسە زیندانەکانى سلێمانیش بێ بەش نییە لە ئاهو حەسرەتى دایکى دینداران و کۆمەڵێک کەس لە دەڤەرى دەزگاکانى زانیاریش وان لە ژێ چەپۆکى ستەمى عەلمانیەتدا..

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: پارتى بەردەوامە لە دەستگیر کردنى گەنجە ئیسلامییەکان.... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top