
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردووەتەوە، پاڵاوگە و کۆمپانیا نەوتییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمیان لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تاوەکو ١١ی ئاب هاوردە کردووە، کە پێدەچێت ئەو بڕە نەوتە بەهاکەی نزیکەی یەک ملیار دۆلار بێت.
ئەوەش لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو بڕە نەوتەی ئیسرائیل لە هەرێمەوە هاوردەی کردووە یەکسانە بە ٧٧%ی هاوردەی نەوتیی تەلئەبیب و ئەو ڕێژە نەوتەش لە بەندەری جەیهانەوە بۆ ئیسرائیل هەناردە کراوە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژانە ئیسرائیل پێویستی بە نزیکەی ٢٤٠ هەزار بەرمیل نەوت هەیە،
ئەوەشی ئاشکراکردووە کە پێدەچێت ئیسرائیل بە نرخێکی بۆ داشکێنراو نەوت لە هەرێم وەربگرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی هەرێم ئەوە ڕەتدەکەنەوە....!
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، هەرێم نە بە ڕاستەوخۆ و نە بە ناڕاستەوخۆ نەوتی بە ئیسرائیل نەفرۆشتووە، بەڵام پەیوەندیی هەرێم و ئیسرائیل بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە ...!!
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تى..
لینکى هەواڵەکە لە سایتە بەریتانیەکەوە:
0 التعليقات:
إرسال تعليق