• نوێ

    الجمعة، 28 أغسطس 2015

    پارێزگارى سلێمانى ئەمجارە مەلاکانى بۆچى کۆکردەوە؟!...

    دواى ئەوەى دەزگا ئەمنییەکانى هەرێم ترسیان لێ نیشت کە بارودۆخى ئابورى و سیاسی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات و ترسى تەقینەوە لە ئارادایە..هیچ ڕیگایەکیان پێ چاکتر نەبوو بیگرنە بەر بە ئەندازەى گرتنى مەلاو مینبەرەکان..

    لەو سۆنگەیەوە پێنج شەممە27/8/2015 لە شارى سلێمانى (ئاسۆ فەرەیدون)ى پارێزگار بە هاوکارى کۆمپانیاى (بەڕیز) مەلاکانى شاریان کۆکردەوەو دەعوەتێکى چەوریان بۆ ڕێکخستن..!!
     ئەوەى گرنگە بوترێت مەبەست لەم کۆکردنەوەیە ئاگادار کردنەوەى مەلاکان بوو کە ڕۆڵى خۆیان ببینن لە هێور کردنەوەى شارو سارد کرنەوەى خەڵک تا مان نەگرن و شا نەئاڵۆزێت...
    دیمەنى هەموو ئەو عەمامەو مێزەرانەى کە دەورى پارێزگاریان دابوو ماستاویان دەکردو سەرى زەلیلى و گوێڕایەڵیان دەلەقاند بۆى هەم جێگاى بەزەیى بوون..!!..هەم  بێزهاتنەوە...!!
    بە هەرحاڵ مەلاکان بە سکى تێرو سەرى شۆڕەوە لاى پارێزگار هاتنە دەرەوەو لە ووتارى ئەمڕۆى جومعەدا وەعدەکەیان بردە سەر و ئەکتەرێکى چالاک گوێڕایەڵ بوون و لەسەر مینەر ئەرکى سەرشانیان ئەنجامدا...!!

    تێبینى: لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەو مامۆستا سەربەرزانەى تا ئیستا خۆیان نەفرۆشتووە بە غەیرى خواى گەورە..

    مەبەست شارباژێڕى
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: پارێزگارى سلێمانى ئەمجارە مەلاکانى بۆچى کۆکردەوە؟!... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top