• نوێ

    الجمعة، 18 سبتمبر 2015

    منداڵەکەى نارد بۆ مزگەوت و خۆشى موسڵمان نەبوو؟!...

    منداڵێکى بچووک هاتە ناو مزگەوتێک لە پاریس, بە ئیمامى مزگەوتەکەى ووت: دیکم منى ناردووە تا وانەم پێ بڵێیتەوە.
    ئیمامى مزگەوتەکە ووتى: ئەى کوا دایکت؟ با هەندێک زانیارى لێ وەربگرم.
    منداڵەکە ووتى: دایکم لە دەرەوەیە ناتوانێت بێتە نێو مزگەوتەکەوە, چونکە موسڵمان نییە.
    ئیمامى مزگەوتەکە خێرا چووە دەرەوە تا بزانێت بۆ منداڵەکەى خۆى ناردووەو خۆشى موسڵمان نییە.!!
    دایکى منداڵەکە ووتى: دراوسێیەکمان هەیە موسڵمانن, کاتێک منداڵەکان ئەچنە دەرەوە هەمیشە دەستى دایکیان ماچ ئەکەن, وە ماڵەکەشیان زۆر بەختەوەرەو ڕێز و ئیحتیرامى یەکتر دەگرن, تا ئێستاش موسڵمانێکم نەدیووە دایکى خۆى بخاتە خەڵوەتگەى پیران, لەبەر ئەوە داواتان لێ ئەکەم منداڵەکەم ببەن و وانەى پێ بڵێنەوە تا چۆن ئێوە ڕێزى دایک و باوک دەگرن منداڵەکەشم فێر بێت ڕیزم بگرێت...!!

    هەڤاڵ محمود
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: منداڵەکەى نارد بۆ مزگەوت و خۆشى موسڵمان نەبوو؟!... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top