• نوێ

    الثلاثاء، 22 سبتمبر 2015

    دکتۆرە ڕوسییەکان جەڵدە لێدان بەکاردێنن بۆ چارەسەرى ڕزگار بوون لە مادەى هۆشبەر...!!

    سایتى سیبیریا تایمزى ڕوسى بڵاوى کردەوە کە دکتۆرى دەرونناسى روسى (جیرمان پیلیپینکۆ) هەستا بەئەنجامدانى شێوازێکى نوێ لە چارەسەرکردنى ئاڵودەبوون بە مەى خواردنەوە کە بریتییە لە شێوازى ئازار, ئەویش بە لێدانى شوڵ لە پشتى کەسانى ئاڵودە بوو بە مادە هۆشبەرەکانەوە. ئەو ووتى زیاد لە هەزار نەخۆشى بەم ڕیگایە چارەسەر کردووە کە تیایاندایە خاوەن ڕەگەزنامەى ئەمریکییەو ئەو هەموو ڕێگایەى بڕیوە تا ڕزگاری ببێت لە مادە کحولییەکان و بگرە ئەنجامدانى سێکس.

    شایەنى باسە (دکتۆر جیرمان فیلیبینکۆ) و دکتۆر (سێرجى سبیرانسکى) بەڕێوەبەرى توێژینەوە بایەلۆجییەکان لە پەیمانگاى (نوفوسیبیرسک)ى پزیشکى لەگەڵ پرۆفیسۆرى ڕاهێنراوى هاوکاریان بەناوى (مارینا شوخروفا) هەڵدەستن بەم کارە. ئەویش بە لێدانى 60 دار لەپشتى ئاڵودەبووان بە هیرۆیین و 30 دارى شوڵى تەڕ لە پشتى ئەو کەسانەى ئاڵودەن بە خواردنەوەى مادە کحولییەکانیان. ئەویش دواى چەند چەند جەلسەیەکى چارەسەر کە هەر جارێک لەگەڵى ڕێنمایى نەخۆشەکە دەکەن.
    وە کەسى ئاڵوودە بوو بەرامبەر هەر جەلسەیەکى ڕینمایى و لێدان 3 هەزار روبل دەدات بە دکتۆر, واتە نزیکەى(75)دۆلارى ئەمریکى....!! کە ئەگونجێت لە هەفتەیەکدا پێویست بە دوو جەلسە بکات...!!!
    لە وەڵامى ئەوەدا کە چۆن ئەم لێدانە دەبێتە چارەسەر؟
    پرۆفیسۆر شوخروفا ووتى: سزاى لاشە وا لە دەماغ دەکات مادەى (ئەندروفین) دەربدات کە ناسراوە بە هۆرمۆنانتى کامەرانى کە مادەیەکە ئاڵودەبووان لێى بێ بەشن نەبوونى ئەم ماددەیەشە وایان لێ دەکات ڕووبکەنە خواردنەوەى مادەى کحولى و بگرە خۆکوشتن و تێکچوونى دەرونى...!!
    ئەمە لە کاتێکدایە خواى گەورە حەددى شەرعى داناوە بۆ کچ و کوڕى زیناکار بە سەد جەڵدە وەک دەفەرموێت: (وَالزَّانِية وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ) [النور: 2]

    جگە لەوەى کە لە ئیسلامدا یەک جار لەسەر تاوانەکەى ئەم جەڵدەیەى لێ دەدرێت و هیچ پارەیەکى لێ وەرناگیرێت و بەمەش لە تاوانەکەى پاک دەبێتەوە...!!
    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (حد يعمل به في الأرض خير لأهل الأرض من أن يمطروا أربعين صباحا). السلسلة الصحيحة(231).
    واتە: حەددێکى شەرعى کە لە زەوىدا جێبەجێ بکرێت باشترە بۆ خەڵکى زەوى لەوەى چل دانە بەیانى بارانیان بۆ ببارێت.

    سەرچاوە:
    http://www.dailymail.co.uk/













    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دکتۆرە ڕوسییەکان جەڵدە لێدان بەکاردێنن بۆ چارەسەرى ڕزگار بوون لە مادەى هۆشبەر...!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top