• نوێ

    الأحد، 27 سبتمبر 2015

    ڤیدیۆ: ووتاربێژی جەژن بەشار ئەسەدی گەیاندە پلەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)..!!!

    زۆر جار ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتە كە چڵكاوخۆرو خۆفرۆش و عەمامە كڕدراوەكان سەركردەو حاكمە ملهوڕو تاغوتەكان دەشوبهێنن بە پێغەمبەران و صەحابەو پیاوچاكان..
    ڕۆژى پێنج شەممەو لەیەکەم ڕۆژى جەژنى قوربان بەشار ئەسەدی خوێنمژ نوێژی جەژنی لە مزگەوتی عادل لە دیمەشقی سوریا ئەنجامدا...
    ووتاربێژی جەژن بەرێوەبەری ئەوقافی دیمەشق احمد سامر القبانی بوو..
    ئەو ووتی: ئەی سەركردەو پێشەوای وڵات ئێمە هەمان ئەو ووتانەت پێ دەڵێینەوە  كەمیقدادی كوڕی عەمرو
    چۆن لە جەنگی بەدردا بە پێغەمبەری خوای فەرموو: بڕۆ ئاشتی بكە لەگەڵ هەركەس خۆت دەتەوێت..جەنگ بكە لەگەڵ هەركەس خۆت ویستت لێیەتی...پەیوەندی بگەیەنەو بیچڕە لەگەڵ هەركەس خۆت ویستت لێیە, كێت پێ خۆشە خۆشت بوێت و كێت دەوێت ڕقی لێ هەڵگرە..سوێند بە خوا ئێمە وەك بەنی ئیسرائیل ناڵێن كە بە موسایان ووت: بڕۆ خۆت و خواكەت بجەنگن لەگەڵیان ئێمە لێرە دانیشتوین..بەڵكو پێت دەڵێین بڕۆ خۆت و خواكەت جەنگیان لەگەڵ بكەن ئێمە لەگەڵتان جەنگاوەرین...!!!


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڤیدیۆ: ووتاربێژی جەژن بەشار ئەسەدی گەیاندە پلەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)..!!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top