• نوێ

    الثلاثاء، 29 سبتمبر 2015

    ئیحسان عەلى عبدالعزیز گۆمەکەى شڵەقاندەوەو ئەمجارە بەڵگە بڵاو دەکاتەوە...!!

    ئیحسان عەلى عبدالعزیز لە بابەتێکى نوێیدا کە لە پەیجەکەکەى خۆى بڵاوى کردۆتە..مەلەف و مەسەلەیەکى زۆر سامناکى جوڵاندووە کە بریتییە لە پەیوەندى عەلى باپیر بە یەکێتییەوەو وەرگرتنى پارە..!!...هەروەک ئیحسان بەڵێن دەدات بە زنجیرە شتى تر بڵاوبکاتەوە...

    دەقى بابەتەکە وەک خۆى:

    با ڕاستیەكان ئاشكرابن..!
    خوشكان و برایانی بەرێزم، موسڵمانانی حەق دۆست...
    زۆرمان لێدوان و رونكردنەوەداو زۆریش بەڵگەمان باس كرد لەسەر هەبوونی ئەو خیانەتە گەورەیەی كە عەلی باپیر بەرامبەر رابوونی ئیسلامی و موسڵمانانی كوردستان ئەنجامیداو وە داواشمان كرد لەهەر كەناڵ و مزگەوت و شوێنێك كە خۆی دەیەوێت رووبەروو ببینەوەو ئەو خیانەتانەی كە كردویەتی باسی بكەین و ئەویش لە دادگایەكی شەرعیدا وە هەر وەڵامێكی هەبو بیداتەوە .
    لێرەو لەوێ‌ داوای ئەوەمان لێكرا ئیتر سەردەمی خستنە رووی بەڵگەو دۆكیۆمێنت و دەستنووس و وێنەو تۆماری دەنگیەو ئێمەش پشت بە الله بە زنجیرەو بە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر بەڵگەكان بڵاو دەكەینەوە.
    بەرێزان، حیزبی بەعس تەنها لایەنێك نەبوو كە عەلی باپیر هەوڵی دابێـت بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی لەناو برزووتنەوەدا بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پۆستی ئەمیرایەتی و كورسی و وەشاندنی خەنجەری ژەهراوی لە هەناوی رابوونی ئیسلامی كوردستان و شكاندنی بەیعەت و هەیبەتی ئیسلامی لە كوردستان و خیانەت كردن لە رابەرو سەردایەتی و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی.!
    لای هەمووان ئاشكرایە یەكەم كێشەی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان ناوبراو دروستی كرد و هەمووان دەزانن كە عەلی باپیر نامەی نووسی بۆ مام جەلال و دەستەواژەی (السلام علی من التبع الهدی!) بۆ نووسی و دواتر بوە هۆی گرژی و ئاڵۆزی و دوای ئەوەش شەڕی نەخوازراوی نێوان ئێمەو یەكێـتی روویداو لە دوای 1993 و لە كاتی وەستانی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەو یەكێتی ، ناوبراو هەوڵی خۆنزیكردنەوەی لە یەكێتی داو بۆ ئەوەی خۆی لێیان نزیك بكاتەوە بە جیا لە بزووتنەوە، وە گەیشتە ئەوەی رێكەوتنامەیەكی نهێنی لەگەڵیان ببەستێت وە یەكێتـی هاوكاری (ماددی) بكات بۆ ئەوەی پیگەی لەناو بزووتنەوە بكات و دژایەتی مامۆستا مێزەر سپیەكان بكات و وە ئەویش ئەو ئامادەیە بە هەموو شوێوەیەك هاوكاری ئەوان ببێت لە داهاتوودا دوایی لاوازبوونی بزووتنەوەو رابەرو سەركردایەتیەكەی و ئەم نامەیەش كە دەستنوسی كاك عەلی باپیر خۆیەتی ئەو راستیەی ئێمە دەسەلمێنێت كە چۆن هەمیشە بۆ مەرامی كورسی خیانەتی لە بەیعەت و رابەرو هاوەڵەكانی خۆی كردوە!
    ئەمە نامەیەكی عەلی باپیرە كە لە بەرواری 27-8-1995 ناردویەتی بە (محمد رەزا)دا كە ئەو كات بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو وە كەسێكی نزیكی عەلی باپیر بوو، وە بە ناوبراودا نامە نهێنیەكەی ناردوە بۆ یەكێـتی و ئەوەی كە گرنگە خاڵی سێیەمە كە تێیدا گلەییان لێدەكات كە گوایە بیستویەتی یەكێـتی پارەی داوە بە شێخ محمد بەرزنجی و مەبلەغەكەش (10 یا 30) هەزار دۆلارەو بەشێوەی "كاش" پارەكە دراوە.
    لە نامەكەدا عەلی باپیر دڵگران بووەو نوسیویەتی" ئەمە لە دەرەوەی ئەو رێكەوتنامە(اتفاق)ەیە كە هەیەتی لەگەڵ یەكێـتی و ئەویش كە دەبێت هەموو یارمەتیەكی ماددی بەو بدرێت و لەرێگەی ئەوەوە بێت بۆ بەهێزكردن و گەیشتنی بە ئامانجەكەی .!
    ئەزیزان، ئیتر خۆتان حوكم بدەن بروا بە كێ‌ دەكەن و پێم وایە كاتێك بەڵگە خرایە روو، هیچ شتێك ناتوانێ‌ بەرەنگاری ببێتەوە مەگەر ئەوانە نەبێت كە دڵیان رەش بوەو هەرگیز نایانەوێ‌ راستیەكان ببین وەك الله دەفەرموێت [إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ (6) خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ]
    ئەوەش كاری دەزگاكانی راگەیاندن و زانایانی شەرع و موسڵمانانە كە لەو خیانەتە بكۆڵنەوەو ناوبراو بناسن بە ڕووە ئەسڵیەكەیەوە.!
    اللهم فاشهد انی بلغت....
    تێبێنی:
    یەكەم: ئەگەر عەلی باپیر نكوڵی لەو نامەیە دەكات كە خەتی خۆیەتی، من خۆشحاڵم بەوەی شكاتم لیبَكات لە هەر دادگایەك كە خۆی دەیەوێت وە من ئامادەم نوسخە ئەسڵیەكەی ئەو نامەیەی بخەمە ڕوو.!
    دووەم: زۆرم پێ سەیرە هەندێ‌ موسڵمان ئێستاش باس لە (ستر)ی موسڵمان دەكەن كە نازانم بۆ بیر ناكەنەوە كە عەلی باپیر گوناهێكی نەكردوە لە بواری(عبادات) یا هەڵەیەكی نەكردوە كە تەنها خۆی لێی زەرەرمەند بێت و من بیشارمەوە و (ستر)ی بكەم وەك موسڵمانێك و و واجبێك، بەڵكو ئەمە خیانەتێكە لە بە یعەت و وەحدەتی سەف و هەموو موسڵمانان.
    ئەوەشتان بیرە كە موسڵمانان یەك بوون و خاوەن چ پێگەو هەیبەت بوون و ناوبراو شەقی خستە نێو موسڵمان و هەمووانی پەرتەوازە كرد.!

    ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز

    https://www.facebook.com/ehsan.shaikhaliabdulaziz?fref=ts


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئیحسان عەلى عبدالعزیز گۆمەکەى شڵەقاندەوەو ئەمجارە بەڵگە بڵاو دەکاتەوە...!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top