• نوێ

    الخميس، 22 أكتوبر 2015

    یاسر بەرهامى ئەڵێ: نەمتوانى قەناعەت بە کوڕەکانى خۆشم بکەن تا بچن بە دەنگدان..!!

    یاسر بەرهامى جێگرى حیزبى نورى بەناو سەلەفى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا دەڵێ: ئەبێت دان بەوەدا بنێین کە نەمانتوانیوە قەناعەت بە خەڵکى بکەین تا دەنگمان پێ بدەن..

    ئەم لێدوانەى بەرهامى دواى ئەوە دێت لە هەڵبژاردنى ئەم دواییەى میصردا نەیانتوانى دەنگى پێویست بهێنن بۆ یەک کورسیش و توشى شۆک بوون لە ڕێژەى بەشدارى کردنى خەڵک و ژمارەى دەنگەکانیان..
    بەرهامى ئەڵێت: کەناڵەکانى ئیخوان وەکو (مکملین) و (رابیعە) و (الجزیرة) کاریگەریان هەبووە لە بەشدارى نەکردنى خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا بە تایبەت گەنج و لاوان, ئەو دەڵێت: من نەمتوانى قەناعەت بە کوڕەکانى خۆشم بکەن تا بچن بۆ دەنگدان.
    ئەو دانى نا بەوەدا کە سیسى فێڵى لێ کردوون و بەهۆى سیسیەوە سومعەیان ناشیرین بووە....!!!
    شایەنى باسە حیزبى نورى بەناو سەلەفى چووە پاڵ سیسى و بەشدارى لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و دژ بە گەنج و لاوى ڕاپەڕیو وەستایەوە





    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: یاسر بەرهامى ئەڵێ: نەمتوانى قەناعەت بە کوڕەکانى خۆشم بکەن تا بچن بە دەنگدان..!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top