• نوێ

    الأحد، 1 نوفمبر 2015

    پەیوەندیەکی تەلەفونی توشی شۆکی کردم ئەم شەو!

    ئاخر چۆن مام و برازا پێکەوە کۆ ببنەوە بۆ کاری ناشەرعی!
    باوەڕ ناکەم تۆش وەك من بەئاسانی باوەڕ بکەیت!
    ئەم شەو زەنگی مۆبایلەکەم لێی داو کاتێك هەڵم گرت ژمارەیەك بو لە هەرێمی کوردستانەوە نازانم چۆن بو هەڵم گرت؟ خۆشم بەلامەوە سەیر بو بەڕاستی!، چونکە ژمارەم بڵاو نەکردۆتەوەو زۆر بەکەمیش پەیوەندی نەناس هەڵدەگرم!.

    بەڵام دڵنیام ئەم جارەیان ویستی خوا وابو دەبێت هەڵی گرم، بەڵام چیم بیست، خوایە پەنا بەتۆ دەگرم و داواکارم کەوا گەنجەکانمان بپارێزێت لەفیتنەی ئارەزوو شەهەوات یارب العالمین.
    دەنگێکی بەحەسرەت و قوڕگ پڕ گریان و چاو پڕ فرمێسك ، پاش سەلام کردن وتی" مامۆستا چەند وتەیەکی شەرمەزاری دەڵێم لەخزمەتان دا بەس تخوا توڕە مەبە لێم و دایمەخەوە بەسەرما!
    منیش وتم زۆرباشە برا بەڕێزەکەم بەڵام دەکرێت بزانم لەگەڵ کێدا قسەدەکەم؟
    وتی" نا مامۆستا ناکرێت بەخوا ناکرێت و لەکەسێکی نزیك وەرم گرتووە ژمارەکەت!
    وتم" ئاخر نابێت براگیان بۆ دواڕۆژ بزانم لەگەڵ کێ دا قسەم کردووە؟
    وتی" نا بەهیچ شێوەیەك چونکە باسەکەم زۆر ئابڕوبەرانەیەو لەسەرووی سروشتی مرۆڤایەتیەوەیەو نامەوێت کەس بم ناسێت!
    خێرا ڕام گۆڕاو زانیم ئەویش یەکێکە لەقوربانیەکانی دەستی شەیتان و هەواو نەفس و بەپەلە وتم" ئێستا تێگەشتم برا خۆشەویستەکەم ، چۆن لێت توڕە دەبم لەکاتێکدا ئێستا لەهەموو کەس زیاتر پێویستت بە یارمەتی یە!،دەك قوڕ بەسەرم بێت، تۆ هاتبێتی بۆ تەوبەو گەڕانەوە بۆ لای خواو منیش لێت توڕەبم!
    بەڵام زۆرت لەسەر دەکەوێت بەوشێوەیە ، بەڕێگەی فەیس بوك یان نێت با قسە بکەین!.
    وتی" نا بەخوا هەموویم داخستوەو هەرچی تەکنەلۆجیایە فڕێم داوە!
    وتم" باشە فەرموو براگیان دەست پێ بکە با لەسەرت نەکەوێت!
    وتی" مامۆستا ئاخر ناتوانم بەخوا زۆر قورسە تاوانەکە!
    وتم" ئایا هێندەی نێوان ئاسمان و زەوی گەورەیە؟
    وتی" زۆر قێزەونە نازانم چۆن بیڵێم!
    ئیتر هەندێك ئامۆژگاری و ئایەتی لێبوردەی خوام دا بەگوێی دا تا بێتەوە سەرخۆ کەمێك و بچێتە سەر ئەسڵی باسەکە!
    وتی" توشی تاوانی مەحرەم بوم و نەیتوانی زیاتر ڕونی بکاتەوە!
    وتم" لاحول ولا قوة إلا بالله ، ئایا زینات لەگەڵ دایك یان خوشك یان پور یان کێت دا کردووە؟
    وتی" سوپاس بۆ خوا زینام نەکردووە هێشتا!، تەنها دەست بازی و شەهوەتمان بەتاڵ کردۆتەوە بەیەك!
    خێرا کەمێك هەناسەم بۆ گەڕایەوەو وتم" سوپاس بۆ خوای گەورە برا بەڕێزەکەم، دەکرێت بزانم باسەکە چۆنە؟
    وتی" بەڵێ ، ئەو ئافرەتە ئێستا وەك نامەحرەم وایە بۆم نەك مەحرەم! ، ئەویش کچی براکەمەو برازامەو خوێندکاریشەو کاریگەری دەوروبەری خراپی لەسەرە!
    ئەی هاوار من چی دەبیستم لەهەرێمی کوردستان!، سوێند بەخوا ئەم ڕووداوە ئەم شەوی ڕابردوو بەگوێی خۆم بیستم و هیچی زیادو کەم نی یە!
    وتم" ئایا کچەژە خۆی ڕازی بوە بەوکارە؟
    وتی" بێگومان ئەو وای لێکردوم و دەم وروژێنێت و گیرۆدەی کردوم و ، توانای مادیشم نیە بۆ ژن هێنان و کێشەکەشمان ئەوەیە لەماڵێکدا دەژین پێکەوەو نازانم چی بکەم!
    پاش ئەوە دەستم کرد بە ئامۆژگاری کردنی و پیشاندانی ڕێگای تەوبەو ئەویش بەس دەگریا!
    داوام لێکرد کە بەزوترین کات تەوبە بکات مادەم توشی زینا نەبوە سوپاسی خوا بکات و چونکە گەر زینالەگەڵ مەحرەمی دا بکات ئەوکارە لەزینا گەورەترەو ، ئاشکرابونیشی خەسارەت مەندی دونیاو ئاخیرەتە!
    وتیشم" دەبێت ئامۆژگاری کچەکە بکەیت کە ئێمە بۆ یەك ناگونجێین و نابین بەهیچ پێوەرێك بۆی باشترە تەوبە بکات و دووربکەوێتەوە لەو غەریزە پیسە شەیتانیە، وە با زەواج بکات و بەزوترین کات، چونکە گەر ئەمڕۆش ئاشکرا نەبن بەیانی ئاشکرا دەبن و دونیاو ئاخیرەتیشتان دەفەوتێت پێکەوە!.
    وە براکەشی ئاگادار بکاتەوە بە ئاقڵانە کە کچەکەی گەورە بوەو پێویستی بەشوکردنە تا کەسێکی تری نەهێناوەتە ژێر باری تاوان!
    بۆ خۆشت دەبێت ئەو ماڵە بەجێ بهێڵیت بەزوترین کات، بڕۆیت بۆ شارێکی تر لەوێ ئیش و کار پەیدابکەو پشت بەخوای خۆت ببەستە دڵنیابە مادەشت دێتە دەست و ژیانی هاوسەرگیریش دروست دەکەیت بەس نیەتت بۆ خوا بێت!
    لەکۆتایی دا وتی" سوپاس بۆ خوا ماوەیەکی زۆرە هەموو قسەیەكم لێ دابڕیوەو ناشمەوێت بیبینم لەناو ماڵ دا، ئیتر داوای کەمێك ئامۆژگاری کرد ، کەچۆن بکات تا زیاتر باوەڕی بەخوا بۆ دروست بێتەوە چونکە ئەوکارە کاریگەری لە بیروباوەڕیشی کردبوو خوا پەنامان بدات!
    پاش ئامۆژگاری کردن کۆتاییمان بە پەیوەندیەکە هێناو، منیش لەسەر بێتاقەتی خۆم بۆ خوشکە بەڕێزەکەم ، هێندەی تر بەچۆك دا کەوتم و توشی شۆك بوم!
    داواکارم لەخوای گەورە هیدایەتی ئەم گەنجەو برازاکەشی سەرجەم ئەوانەشی کەوتونەتە نێو تاوانی زینا لەگەنجەکانمان بدات و ، بیان پاریزێت لەفرت و فێڵی شەیتان و هەواو ئارەزوو کە بەڕاستی وەك پیساییەکە لەکاتی تەنگاویدا بەدوای کونێکدا دەگەڕێیت تا خۆت خاڵی بکەیتەوە!.
    هیوادارم ئەم ڕوداوە دڵە بێ ئاگاکان ڕابچڵەکێنێت و بزانن چی کارەساتیك دەگوزەرێت لەناو خاك و ئاوی مسوڵمانان دا، بەسپۆنسەری وەلی خەمرە بێ ئابڕوەکان!
    تێبینی" گێڕانەوەی ئەم ڕوداوانە تەنها بۆ سودو پەندو ئامۆژگاریەو سوێند بەخوا خاکیش ناو و وە شوێن و مەکانی ئەوکەسانەمان لێ نابیستێت پشتیوان بەخوا لەخزمەتی هەموو تەوبەکارێکداین!

    لەگەڵ ڕێزی براتان" ڕەنج شێخانی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: پەیوەندیەکی تەلەفونی توشی شۆکی کردم ئەم شەو! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top