• نوێ

    الاثنين، 2 نوفمبر 2015

    دوای ئەوەی کچەکەی دەبەنە ناو یەپەژە و رێگەی نادەن سەردانی بکا لە بەردەم بینای بەناو حکومەتی کوبانی ئاگرى لە خۆى بەردا...

    (فیصل مجو هجانو) خەڵکی کۆبانێ بوو دوای ئەوەی هێزەکانی یەپەگە دوو کوڕی هەڵدەخەڵەتێنن و دەیانبەنە ناو ڕیزەکانیانەوە, بە بیانووی تەجنیدی زۆرە ملێ کچەکەشی دەبەنە ناو یەپەژە,

    ئەویش چەندین جار هەوڵیدا کچەکەی بگەڕێنێتەوە بەڵام بێ سوود بوو چونکە بەرپرسانی ئەو حیزبە مافیایە نەیانهێشت بیبینێت, ئەویش لە تاوا لە بەردەم بینای ناوەندی بەناو حکومەتی خۆبەڕێوەبەری کۆبانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا..
    بۆ تیمار کردن فەیصەل دەبرێتە تورکیا, دوای چەند ڕۆژێک لە ئازاری سوتاوی جەستەو سوتاوی هەناوی لە خەفەتی کچەکەی دوێنێ 1/11/2015 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆرفای تورکیا وەفاتی کرد...
    شایەنى باسە لە بەر بە زۆرە ملێ بردن و کردنیان بە شەڕڤان و بەکوشتن دانیان..چەندان خێزانى ڕۆژئاوا ماڵوحاڵیان جێ هێشتووەو بەرەو تورکیا هەڵهاتوون





    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: دوای ئەوەی کچەکەی دەبەنە ناو یەپەژە و رێگەی نادەن سەردانی بکا لە بەردەم بینای بەناو حکومەتی کوبانی ئاگرى لە خۆى بەردا... Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top