
واتە: پیاوێكە ئەهلی زیمە خراپەی لەگەڵ ئافرەتێكی موسڵمانی خەڵكی شامدا كرد بەوەی ئافرەتەكە بە سواری گوێدرێژێكەوە بوو خۆی دا بەسەریدا, عەوفی كوڕی مالیك ئەمەی بینی لە جولەكەكەی دا و سەری شكاند, ئەویش چوو بۆ لای خەلیفە عومەر شكاتی لە عەوف كرد, كاتێ عەوف هاتە لای عومەر و بەسەرهاتەكەی بۆ گێڕایەوە ناردی بەدوای ئافرەتەكەدا و عەوفی بە ڕاستخستەوە, فەرموی براكانی ئاوایان لە خوشكێكما كرد, بۆیە ئیمامی عومەر ڕەزای خوای لێ بێت فەرمانی كرد كابرای جولەكە كوژراو لە خاچدرا, سوەیدی كوڕی غەفلە دەڵێت: ئەو یەكەم كەس بوو بینێبێتم لە خاچ درا بێت لە ئیسلامدا.
پاشان عومەر ڕەزای خوای لێ بێت فەرموی: ئەی خەڵكینە لەخوا بترسن لە زیممەی محمدداو ستەمیان لێ مەكەن, خۆ ئەگەر ئاوایان كرد ئەوە زیممەیان نامێنێت.
بە هەمان شێوە شێخی ئیسلام ئەم بەسەر هاتە دەگێرێتەوەو ئەمەی تریشی بۆ زیاد دەكات:
(روى عبد الملك بن حبيب بإسناده عن عياض بن عبد الله الأشعري قال : مرت امرأة تسير على بغل فنخس علج فوقعت من البغل فبدا بعض عوراتها فكتب بذلك أبو عبيدة بن الجراح إلى عمر رضي الله عنه فكتب إليه عمر : أن أصلب العلج في ذلك المكان فإنا لم نعاهدهم على هذا إنما عاهدناهم على أن يعطوا الجزية عن يد و هم صاغرون ) الصارم المسلول (ص: 382)
ئافرەتێك بە سواری وڵاغێكەوە دەرۆیشت بە ڕێگادا جولەكەیەك تێیخوری ئافرەتەكە كەوتە خوارەوەو هەندێك لە عەورەتی دەركەوت, ئەبو عوبەیدەی كوڕی جەرراح ئەمەی نوسی و ناردی بۆ خەلیفە عومەر , ئەویش نامەی بۆ ناردەوە كە تیایدا نوسیبوی: هەر لەو جێگایەدا ئەو جولەكەیە لە خاچ بدە, چونكە ئێمە تا ئێستا ئەمەمان لێ نەبینیون, بەڵكو پەیمانمان لێ وەرگرتوون كە بە زەلیلییەوە جیزیەی خۆیان بدەن
مەبەست شارباژێڕى
0 التعليقات:
إرسال تعليق