• نوێ

    السبت، 12 ديسمبر 2015

    حیزبى نەهزەى ئیخوانى دەنگیدا بە لابردنى باج لەسەر شەراب و مەى..!!

    حەڵاڵکردنى حەرامکراو لە لایەن ئیخوانى تونسەوە...!!!
    حیزبى نەهزەى تونس نوێنەرى ئیخوان موسلیمین باڵى تونس ڕازى بوو بە یاساى دابەزاندنى ڕێژەى باجى دانراوى سەر شەراب و مەى ..!

    ئەو حیزبە ڕووبەڕووى ڕەخنەیەکى توند بویەوە لە لایەن خەڵکى موسڵمانەوە دواى ئەوەى ئەندام پەرلەمانەکانى دەنگیاندا لەسەر یاساى کەمکردنەوەى باجى سەر ئەو مەشروباتە حەرامانەى دەهێنرێتە وڵاتەوە لەوانە (فودکا و کونیاک و جین) بە ڕێژەى 50%, دواى ئەوەى یاساکە خرایە دەنگدانەوە لە 108 ئەندام پەرلەمانەکەى تونس 96 ئەندام دەنگى پێدا..!!
    لە میانەى بەهانە هێنانەوەىدا بۆ ئەم کارە (یمنا الزغلامی) ژنە ئەندام پەرلەمانى حیزبى نەهزیە ووتى: ئەوان تەنها دەنگیان نەداوە بە لابردنى باج لەسەر شەراب بەڵکو چەند کاڵایەکى ترى سەرەتایى خەڵکیش دەگرێتەوە وەک شەربەتى میوەو زەیت و نەوت..!!
    وە ووتى: ئەم دەنگدانەش بە ماناى هاندانى خەڵک نییە لەسەر شەراب خواردنەوە چونکە ئێمە لە میانەى بەرنامەى کۆمەڵایەتیمان هەوڵدەدەین ڕێگاو هۆکار بدۆزینەوە تا قەناعەت بە خەڵک بکەین خۆیان واز لە خواردنەوەى مەى و مادەى هۆشبەر بهێنن..!!
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: حیزبى نەهزەى ئیخوانى دەنگیدا بە لابردنى باج لەسەر شەراب و مەى..!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top