• نوێ

    الأربعاء، 6 أبريل 2016

    لە کاتی سەفرەو سەیران وگەشتدا، یەك نوێژ پاداشتی پەنجا نوێژی هەیە.

    هاوەڵی خۆشەویست ئەبو سەعیدی خودری (ڕەزای خوای لێ بێت) ده‌فەرموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا () فه‌رموویه‌تی: « الصَّلاَةُ فِى جَمَاعَةٍ تَعْدِلُ خَمْسًا وَعِشْرِينَ صَلاَةً، فَإِذَا صَلاَّهَا فِى فَلاَةٍ، فَأَتَمَّ رُكُوعَهَا وَسُجُودَهَا: بَلَغَتْ خَمْسِينَ صَلاَةً ». (حدیث صحیح) رواه أبو داود والحاكم وابن حبان و صححه الشيخ الألباني في صحیح سنن أبي داود [٥٦٠] وفي صحيح الجامع [٣٨٧١]وفي صحيح الترغيب والترهيب [٤١٣].
    واتە: نوێژ بە کۆمەڵ " جەماعەت " یەکسانە بە بیست و پێنج (٢٥) نوێژی بەتەنها، وە ئەگەر ئەو نوێژە لە بیابان و دەشتایی ئەنجامی بدات و ڕکوع و سجودی بەتەواوی بەجوانی ئەنجام بدات، ئەوا پاداشتی پەنجا (٥٠) نوێژی بۆ دەنوسرێت.

    ڕونکردنەوە/
    ئەم فەرموودەیە باس لە پاداشتێکی زۆر گەورە دەکات، کە بەهۆی تەنها یەك نوێژێکەوە بەدەست دەهێنرێت، ئەویش ئەنجامدانی نوێژە لە بیابان و دەشتدا.
    هۆکاری ئەم پاداشتە زۆرە ئەوەیە کە:
    (١) مرۆڤی موسڵمان کاتێك گەشت و سەیران دەکات ماندو بونێکی پێوە دیارە.
    (٢) هەروەها دەگونجێت هۆکارەکەی ئەوە بێت کە دوور دەبێت لە ڕیایی و بەرچاوی، چونکە کەس نایبینێت..!!
    (٣) وە دەگونجێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەو نوێژەدا مەلایئیکەتی خوای گەورە ئامادەی بێت. والله اعلم.

    کەواتە پێویستە مرۆڤی موسڵمان لەکاتی سەیران و گەشتدا، ئەو پاداشتە گەورەو زۆرە لەدەست خۆی نەدات..

    ماموستا أبوبكر أحمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: لە کاتی سەفرەو سەیران وگەشتدا، یەك نوێژ پاداشتی پەنجا نوێژی هەیە. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top