• نوێ

    الأربعاء، 29 يناير 2014

    جوانترین پەیام لەنامەکانی شەیخولئیسلام/1

    هێرشێکی زۆر دەکرێتە سەر زانایانی ئومەت وهەوڵێکی زۆر لەئارادایە بۆ ناشرینکردنیان، هەندێک لەو هێرشانە سەرچاوەکەی نەخوێنەواری و جەهلە بەو زانایانە ... هەندێکیشیان سەرچاوەی لەرق گرتوە... گرنگە بتوانین لە نەقدی بەرامبەرمان لە جوارچێوەی نوسینەکانیان دەرنەچین .... هەروەکو گرنگیشە بۆچونی ئیمامە بەرێزەکانمان لە چوارچێوەی نوسینەکانیان بخەینە روو.


    من زۆر لەوە دڵنیام ناحەزانی مەنهەجی سەلەف زۆر بێحەوصەڵە تەنگە نەفەسن بەرامبەر رای بەرامبەریان ... هەروەکو لەوەش دڵنیام ... ئەو بیژینگەی بەدەستیانەوەیە بەری خۆریان پێناگیرێ.
    زۆرێک بوختان بە محمد ی کوری عەبدولوەهاب کراوە ( تەکفیرییە ، موجەسیمەیە، توندرەوە، خیلافەی ئیسلامی روخاند .. زۆری تر)
    گرنگ وایە بەووردی بچینە خزمەت نوسینەکانی و بیانهێنینەوە روو .
    سلیمانی کوری سەحیم یەکێک بوو لەوانەی زۆرێک بوختانی بە محمدی کوری عەبدولوەهاب دەکرد.
    بۆیە شەیخ نامەیەک ئارستەی خەڵکی قەصیم دەکات باسی بیروبۆچونی خۆی دەکات کەهەمان بیرو بۆچونی ئەهلی سوننەیە و دەفەرمێ:
    ...)
    ثم لايخفى عليكم انه بلغني ان رسالة سليمان بن سحيم قد وصلت اليكم وانه (قبلها و صدقها) بعض المنتمين للعلم في جهتكم والله يعلم ان الرجل افترى علي أمورا لم اقلها ولم يات اكثرها على بالي .
    فمنها قوله : اني مبطل كتب المذاهب الأربعة واني أقول ان الناس من ستمائة سنة ليسوا على شيء واني ادعي الاجتهاد و اني خارج عن التقليد واني أقول ان اختلاف العلماء نقمة واني اكفر من توسل بالصالحين واني اكفر البوصيري لقوله يا اكرم الخلق واني أقول لو اقد على هدم الكعبة لاخذت ميزابها وجعلت لها ميزابا من خشب واني احرم زيارة قبر النبي صلى الله عليه وسلم واني انكر زيارة قبر الوالدين وغيرهما واني اكفر من حلف بغير الله واني اكفر ابن الفارض وابن عربي واني احرق دلائل الخيرات و روض الرياحين واسميه روض الشياطين .
    جوابي عن هذه المسائل ان أقول سبحانك هذا بهتان عظيم .......)
    زانیومە نامەی سولەیمانی کوری سەحیمتان پێگەیشتوەو هەندێک لەئێوە قبوڵ وباوەڕتان پێیکردوە ( الله ئاگادارە) ئەو پیاوە هەندێ بوختانی پێکردوم من نەم گوتوەو بەخەیاڵیشم نەهاتوە.
    لەوانە : گوایە من کتێبەکانی هەر چوار مەزهەب بەتاڵ دەکەم و گوایە گوتومە خەڵکی ٦٠٠ ساڵ دەبێ لەسەر هیچ نینە، گوایە داوای ئیجتهادم کردوەو بەدەرم لەتەقلید گوایە من گوتومە ئیختلافی زانایان نیقمەیە گوایە ئەو کەسە کفر دەکەم کە تەوەسول دەکا بە پیاو چاکان وگوایە لەبەر گوتەی (يا اكرم الخلق) بوصەیریم کافر کردوە و گوایە گوتومە گەر بۆم بکرێ سولاوکەی کەعبە هەڵدەوەشێنمەوەو (سولاوکەیەکی) داری بۆ دەبەستم و گوایە سەردانی قەبری پێغەمبەری خوام(صلى الله علیه وسلم) حەرامکردوە وسەردانی قەبری دایک وباوکم بەحەرام زانیوە و گوایە ئەو کەسەم پێکافرە کە سوێند بەغەیری خوا دەخوا و گوایە (ابن الفارض وابن عربي) یم کافر کردوەو گوایە کتێبی )(دلائل الخيرات و روض الرياحين) دەسوتێنم و ناوم ناوە رەوزەی شەیتانان.
    وەڵامی من بۆ هەموو ئەوانە (سبحانك هذا بهتان عظيم ) ئەوانە بەراستی بوختانی گەورەن ...
    تاپەیامێکی تر بەخواتان دەسپێرم


    مامۆستا سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: جوانترین پەیام لەنامەکانی شەیخولئیسلام/1 Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top