• نوێ

    الخميس، 30 يناير 2014

    نەوشیروان مستەفا و پسوڵەى لێ خۆش بوون..!!


    لە مێژوى ئاینى مەسیحیەتدا ، پسوڵەى ڵێخۆش بوون باسێکى رون و ئاشکرایە کەچۆن پاپا و قەشەکان ، پسوڵەى بەهەشتیان بەخەڵک دەفرۆشت و لێیان خۆش ئەبوون و بەوتەى خۆیان لەگوناهەکانیان پاک ئەبوونەوە.
    لەم چوارساڵەى رابردوودا ، زۆرکەس پسوڵەى لێ خۆشبونیان لە لاى نەوشیروان مستەفا وەرگرت ، و هەرکەسێکیش ویستبێتى رووى خۆى گەش بکاتەوە ، سەرەتا سەرێکى لە گردەکە داوە، و لە ئاوەکەى گرتەکە غوسڵێکى جوانى کردووە و ئیتر ، نەوشیروان پسوڵەى لێ خۆشبوونى پێداوەو بۆتە چاکسازى عەیارە 24 و گۆرانخوازى عەیارە 28 .

    هەندێک کە ئەم بابەتە ئەخوێننەوە ، ئەلێن بەرقەوە ئەنوسێ و بێویژدانى ئەکات ، من پێش ئەوان ئەم چەند پرسیارەم هەیە کە هیواخوازم ویژدان زیندووەکانى ناو گۆران وەڵامێکى گونجام بدەنەوە.
    ١. چەندکەس ئێستا لە گردەکەن و بە پلەى وەزیر و چەندان پۆستى ترى ئیدارى خانە نشین کراون ، و وەک خۆیان دەڵێن بۆ رۆژێکیش وەزیریان نەکردووە ، ئەمانە کە هەمو مانگێک چەندان ملیۆن دیار لە قوتى میللەت ئەخۆن چى ئەکەن لە گردەکە ؟
    ٢. چەندکەس لەگردەکە بە پلەى لیوا خانە نشین کراوە و ئێستا گۆرانخوازى پلە یەکەو باس لە دژایەتى گەندەڵى ئەکات ئەى ئەمانە پلەى لیوایەتیان لەکوێ وەرگرتوە ، کە لە تەمەنیاندا ، دەمانجەى ئاویشیان بەدەستەوە نەگرتوە ؟؟
    ٣.چەندکەس لە گردەکە ئێستا ، باس لە ریفۆرم و گۆران ئەکەن و سەردەمێک بە قبوڵ خاس لە زانکۆ وەرگیران ، ئەى ئەمانە مافى قوتابى تریان نەخواردوە ؟؟ئەى چى ئەکەن کەباس لەگەندەڵییەکانى سیستەمى زانکۆ ئەکەن ، و خۆشیان پێکهێنەرى بەشێک لەو گەندەڵییەن؟؟
    4.چەندکەس ماستەر و دکتۆراى بەواستەى حیزبى بەدەست هێناوە و ئێستا یەکێکە لە مامۆستا نەخوێندەوارەکانى زانکۆ ؟؟ ئەى ئەمانە بۆ چى گۆرانن؟؟
    ٥. چەند لەوان لە کۆمیتەى زانکۆىکۆمەلەى خوێندکاران دەوامى کردوەو چەندان راپۆرتى لەمەر قوتابیانى زانکۆ نوسیوەو ، چەندەها قوتابیش ناویان لە ریزبەندى یەکەمەکان دەرکراوە ، تەنها لەبەر ئەوەى یەکیتى نەبووە ، کەچى ئێستا بۆتە گۆرانخوازێک مەگەر هەرنەوشیروان مستەفا ئەوەندە گۆران بێت ؟؟؟
    زۆر بوارى تر کە لەر ابردوودا خۆیان پلە ، یەکى دروستکەرى گەندەلى بوون ، کەچى ئێستا بونەتە گۆرانخواز!!!!
    بۆیە نەوشیروان لە ئێستا رۆلى قەشە مەسیحیەکان ئەگرێ و پسوڵەى لێ خۆشبوون دابەش ئەکات و هەر ئەو گەندەڵانەى دوێنێشن لە ئێستاوە مشتیان بۆ کێکە شیرینەکە خۆش کردووە.


    عبدالله عبدالکریم
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: نەوشیروان مستەفا و پسوڵەى لێ خۆش بوون..!! Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top