
و قسە ووتن بە زۆرێک لە زانایانى پێشەنگ لە بڵاوکردنەوەى عەقیدەى ئیسلامى و بێدارکردنەوەى خەڵکى لە کوفرو شیرک و خراپەو ڕێچکەکان, تا کارگەیشتە ئەوەى کەوتنە ناشیرین کردنى شێخى ئیسلام ئیبن تەیمییە(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) و تۆمەتى ئەوەیان دایە پاڵ کتێبەکانى بە تایبەت (مجموع الفتاوى)کەى کە گەشە دەدات بە فیکرى تیرۆرو تۆقاندن..!!!
جا ئیتر ئەم کارەى بەرهەمى کۆبونەوە ژێربەژێرەکەیەتى لەگەڵ پارتى...یان...بۆ ڕازى کردنى ئێران...یان پشتگیرىیەکى ئاشکرایە بۆ پەیەدەو بەرەى ئۆجەلان...یان تەنگەتاو بوونە بەو بێدارىیە جیهانىیەى موسڵمانانى گرتۆتەوە...ئەشێت هەموو ئەمانە کاریگەرىیان هەبووبێت.
شایەنى باسە بزوتنەوەى گۆڕان لە سەرەتاى دروست بوونىدا بە هۆى بەرزرکردنەوەى دروشمى نەهێشتنى گەندەڵى و بەرانگاربوونەوەى ستەمکارى و قۆرخ کارى دەستەڵات خەڵکى لە دەورى خۆى خر دەکردەوەو زۆرجار پێش هەڵبژاردنەکانیش ئەوەى ڕادەگەیان کە دژى ئیسلام نین و بە ئایەتى (إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ) عەوام و ساویلکە موسڵمانانى لە خشتە دەبرد, بەڵام ووردە ووردە ڕووى ڕاستەقینەى بزوتنەوەکەو سەرکردەکانى ئاشکرا دەبێت و فیکرى شاراوەیان دەردەکەوێت.
0 التعليقات:
إرسال تعليق