• نوێ

    الجمعة، 31 يناير 2014

    (یەکتا پەرستی و حاکمییەت) دینە و ئیبن تەیمەیش شەیخی ئیسلامە نەک شەیخی تیرۆر.

    یەکتاپەرستی و حاکمییەت بنەمای دینە نەک تیرۆر و ئیبن تەیمەیش شەیخی ئیسلامە نەک شەیخی تیرۆر، گۆڕان رەنگدانەوەی مەنهەجەکەی خۆیەتی، وادیارە گۆرانی (گۆران) لەگۆرانی ئەو دینەیە.
    خوای گەورە دەفەرمێ:(لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} [البقرة: 256 .

    کوفر بەطاغوت و باوەڕ بەخوا لە ئیمان دایە، ئەوە قورئانەو وامان پێدەڵێ.
    تەواوی پێغەمبەران رەوانە کراون بۆ ئەوەی خەڵکی خوا بپەرستێ واتە (یەکتا پەرستی).
    (گۆران) دەبێ بۆخۆی چاودێرێکی شارەزای هەبێ لە ئیسلام بۆ ئەوەی رێگە بگرێ ونەیەڵێ لەکەناڵەکەیانەوە هێرش بکرێتە سەر ئیسلام (ئەگەر ئەوە لە بەرنامەکەیان نەبێ).
    هەموو عەلمانییەکان شەر بەئیسلام دەفرۆشن، میانرەو توندرەویان کۆران لەسەر ئەوە.
    (پێم وایە چەمکی موعارەزەو لەگەڵ دەسەڵات بوون) یاریێکی زۆری پێکرا ئەوڕۆ کاتی ترساندنە لە سیاسەتی ئیسلامی و هەمویان بە (داعش) وەصف بکرێن.
    ئاخر هەڵە لە لاوازی خیتابی ئیسلامییەکانە نەک هێزی عەلمانییەکان ، عەلمانیەت خەریکی شێواندنی ناوەڕۆکی ئەو دینەیە هەندێ پێشنیاریش لەخەمی لێکردنەوەی (پاشگری ئیسلامین).
    کابرایەکی ئەلمان کەزانی ئیخوانهاتۆتە سەرحوکم گوتی زۆرم پێسەیرە ئێوە لەبەرچی دین وسیاسەت لێکجوداناکەنەوە ئیخوان ئیسلامینە زۆر ترسناکە دەسەڵات بگرنە دەست.
    گوتم: ئەی ئەوە نییە حیزبی حاکم لە ئەلمانیا ناوی (یەکێتی دیموکراسی مەسیحیە) Christlich Demokratische Union )
    ناوی کرستەکە پێش دیموکراتی و یەکێتیەکەیە.
    بۆ ئەوان رەوایە و بۆ ئێمەش کارەساتە
    بەرێزان هەڵوێستی (گۆران) م لاسەیر نیە بەڵام ئەو هەڵوێستانەم پێسەیرە:
    گۆرانی ئیسلامی لە رێی گۆرانی عەلمانییەوە بکرێت.


    مامۆستا سەرباز محمد
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: (یەکتا پەرستی و حاکمییەت) دینە و ئیبن تەیمەیش شەیخی ئیسلامە نەک شەیخی تیرۆر. Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top