• نوێ

    الأربعاء، 26 نوفمبر 2014

    کوردانی ئەهلی تەوحید لە زیندانی ڕافیزەی مەجوسیدا...(5)

    کیوان مومنى فەرد....بانگخوازێکى کوردى سوننى مەزهەبە و حوکمى لە سێدارەدرانى بۆ دەرکراوە. چیرۆکى ژیانى ئەمیش وەک هەموو ئەو خێزانانەى ترە کە نیزامى صەفەوى ئێران لەتوپەتى کردوون.
    کیوان 17 جوزء لە قورئانى پیرۆزى لەبەرەو لەدایک بووى ساڵى 1983 یە, لە 12/یونیە/2010 دەستگیر کراوە 18 مانگى ڕەبەق لە زیندانى تاکە کەسیدا بووە لە هاوالگیرى شارى سنەو زانجان, وە لەم ماوەیەدا بە توندترین شێواز توشى ئەشکەنجەى دەرونى و لاشەیى بۆتەوە تا زۆرى لێ بکرێت ئیعتیراف بکات.
    لە بەناو دادگاو دواى 3 ساڵ لە زیندانى کردن کیوان بۆى ڕوون بویەوە یەکەم تۆمەتى دەستگیر کردنەکەى چییە.!!
    لە 28/11/2013 حوکمى لەسێدارەدانى درا بەسەردا لە بەشى 28 لە دادگاى (طهران الثوریە) لە دادگاییەکى ڕوکەشدا ئەویش بە تۆمەتى (المحاربە) و (ئەندامێتى لەو گروپانەدا کە ئامانجیان تێکدانى بارى ئاسایشى نیشتمانیە) کە لە ڕاستیدا هۆکارى ڕاستەقینەى ئەو حوکمەى درا بە سەرىدا بریتى بوو لە چالاکى لە بانگەوازو بڵاوکردنەوەى مەزهەبى سوننەو بەرگرى کردن لە دایکانى ئیمانداران و هاوەڵان ڕەزاى خوایان لێ بێت.

    خانەوادەیەکى پڕ لە ناسۆر:
    سیروان مومنى فەردى براى کیوان خاوەنى منداڵێکى دوو ساڵانە بوو, وە زانیار شرفى پورى برازاى کیوان کە
    تەمەنى تەنها 21 ساڵ بوو ئەمانیش لە بانگخوازان بوون بەڵام نیزامى خوێنمژى ئێرانى تیرۆرى کردن...!!
    وە خەسرەو شرفى پورى هاوسەرى خوشکەکەى کیوان(واتە زاواکەى) لە زیندانى رجایى شهر زیندانییە, لێرەدا کوشتن و زیندانى کردن تەواو نابێت بەڵکو بەرزان نصرالله زادەو وریا قادرى کە هەردوکیان خوشکەزاى کیوانن بە هەمان شێوە حوکمى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە..!!!!
    پاشماوەکەى ترى خانەوادەى کیوانیش سەلامەت نەبوون لە دەست ستەمى نیزامى ئێران, چونکە باوکى کیوان دواى ئەوەى هەواڵى کوشتن و تیرۆر کردنى کوڕەکەى و کوڕەزاکەى دەبیستێت لە خەفەتدا وەفات دەکات, وە دایکى کیوانیش کە تەمەنى 65 ساڵە لە دڵەڕاوکێیەکى بەردەوامدا دەژى چونکە لە هەر دەقیقیەکدا بێت هەواڵى جێبەجێ کردنى حوکمى لەسێدارەدانى کوڕەکەى ترى و دوو کچەزاکەى بەرزان و ووریا دەبیستێت.
    مرۆڤى سوننى لە ئێران ئاوا مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت و بە زمانى حاڵیشیان دەڵێن: (...ربنا أخرجنا من هذه القرية الظالم أهلها...)....پەروەردگارا لەم ئاواییەى خەڵکەکەى ستەمکارن دەرمان بکەو ڕزگارمان بکە...


    خواى گەورە دامەزراوى ببەخشێت بە براکانمان لە هەر جێگایەکى ئەم زەوىیەدا هەن و دەروى ئازادى یەکجاریان لێ بکاتەوە


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: کوردانی ئەهلی تەوحید لە زیندانی ڕافیزەی مەجوسیدا...(5) Rating: 5 Reviewed By: znnu
    Scroll to Top